پاشا مینجۆنگی گۆگۆریۆ یان مینجۆنگ (بە هانگۆل: 민중왕؛ بە ھانجا: 閔中王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٤٨ز مردووە، ماوەی فەرمانڕەوایی لە نێوان ساڵانی (٤٤ز-٤٨ز)ی بووە، چوارەم فەرمانڕەای گۆگۆریۆـبووە لە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا.

پوختە دەستکاری

بەپێی کتێبی سامگووک ساگی، برا بچووکی پاشا دایموشینـبوو، وە پێنجەم و بچووکترین کوڕی دووەم پاشای گۆگۆریۆ یوریـبوو، بوو بە پاشا چونکە لە ساڵانی زووی تەمەنی بوو بە شازادەی جێنشین، برازاکەی وە کوڕی داموشین (های یو) بوو بە پاشا.

هەرچۆنێک بێ، بەپێی کتێبی سامگووک یوسا، مینجۆنگ کوڕی دایموشین بوو وە برا بچووکی موبۆن (های یو)

فەرمانڕەوایی دەستکاری

هەرچەندە ماوەی فەرمانڕەوایی مینجۆنگ درێژ نەبوو، بەتوانا بوو بۆ دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی سەربازای وە پاراستنی ئاشتی لە زۆربەی شانشینەکە. هەندێ کارەساتی سروشتی فەرمانڕەوایی پێکا. لە دووەم ساڵی فەرمانڕەوایی مینجۆنگدا لافاوێک ڕوویدا لە چەند هەرێمێکی ڕۆژهەڵاتدا بووە هۆی کاول بوونی چەندین خانووی هاوڵاتیان و مردنیان بە هۆی برسیێتی

مردن دەستکاری

لە ٤٨ز دا، دوای پێنج ساڵ لە فەرمانڕەوایی مینجۆنگ نەخۆشکەوت و مرد، لە جێی مردن، داوای کرد کە بنێژرێت لە شوێنێک، ئەو شوێنەی کە تیایدا ئەحەسایەوە و ئەو بابەتانەی ئاواتی پێئەخواست بیان هێنێتەدی. ئەو نێژرا لە بەردێکی ئەشکەوت لەناو (مینجۆنگ-وۆن) بەمجۆرە ئەو دوای مردنی ناوی مینجۆنگی پێبەخشرا.

سەرچاوە دەستکاری