میلۆدراما بەکارێکی شانۆیی یان ئەدەبی دەوترێت کە چیڕۆکەکەی هەژێنەر بێت بۆ خوێنەر یان بینەر...، کەسایەتییەکانی ناو میلۆدراما زۆر ساکارن کەبەزۆری لە پاڵەوان و خانمە پاڵەوانێک لەگەڵ چەپەڵێک (کەسێتی نەرێنی) و پیاوی پۆلیسی پێکدێت لەگەڵ ئەوەش بەشێک لە کەسایەتییەکان زۆر سۆزداردەبن. میلۆدراما لەساڵانی ١٨٠٠ زۆرترین بینەر و خوێنەری هەبووە لە ڕۆمان و سەرشانۆکان.

پۆستەری فیلمی The Perils of Pauline (١٩١٤) کە زنجیرە فیلمێکی میلۆدرامایی بوو

درووستبوونی وشە دەستکاری

میلۆدراما وشەیەکی لێکدراوە لە میلۆدی و دراما پێکدێت، میلۆدی کە وشەیەکی یۆنانییە بەمانای "گۆرانی" دێت.