میلان (موشەکی دژەتانک)

میلان (ئینگلیزی: MILAN Anti Tank) چەکێکی دەستی ئەڵمانی-فەڕەنسی دژە تانکی پێشکەوتووی بەھێزە. "میلانی دژە تانک" لەساڵی ۱۹٦۲ لەنێوان ھەردوو دەوڵەتی (ئەڵمانیا و فەڕەنسا) درووستکرا، تاکو ئەوکاتەی لەساڵی ۱۹۷۱ بۆیەکەمین جار بەکارھێنرا. میانی دژەتانک چەند جۆرێکی تایبەتی خۆی ھەیە، کە ھەریەکێیان و خاوەن چەند تایبەتمەندیێکە بەڵام بەشێوەیەکی گشتگیر خێرایی چەۆی میلانی دژەتانک ۲۰۰ مەترە لە چرکەیەکدا و دەتوانیێت نزیکەی ۲ دوو کیلۆمەتر ببڕێت تاوەکو دەگات بە ئامانجەکەی و دوای گەیشتنیشی بە ئامانجەکە، یەکەێک لە تایبەت مەندیەکانی تەقینەوەی چەکەکەکەیە بۆ دووجار لەسەر یەک، کە بە ھەردوو جاری تەقینەوەی گولەکەی، تانک یان زرێپۆشەکە تێکیدەدات و لەکاری دەخات.

بینینی ئامانج لە چەکی میلانی دژە تانک

جۆرەکانی چەکی میلان دەستکاری

  • Milan 1: بۆیەکەمین جار لەساڵی ۱۹۷۲ بەکارھێنرا کە یەکەمین جۆری چەکەکەیە.
  • Milan 2: جۆری دووەمی چەکە لە لەساڵی ۱۹۸٤ بە چەند تایبەت مەندیێکی نوێوە درووستکرا.
  • Milan 2T: جۆری تی-۲ تەواوکەری میلانی جۆری دووەم بوو کەلەساڵی ۱۹۹۳ درووستکراو خاوەن ڕێژەیەکی زیاترە لە قەبارەی چەک و ھێزەوە
  • Milan 3: میلانی جۆری سێیەم لەساڵی ۱۹۹٦ درووست کراوە.
  • Milan ER: ئەوجۆرەی چەکی میلانی دژە تانک لەھەریەکێکی پێش خۆی بەھێزتر و ترسناکترە کە دەتوانێنت (۳٫۰۰۰) مەتر واتا سێ کیلۆمەتر ببڕێت.

ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی چەکەکەن دەستکاری

ئەڵمانیا دەستکاری

وڵاتی ئەڵمانیا چونکە خاوەنی بیرۆکەی درووست کردن و چەکەکەیە خاوەن زۆرترین ژمارەی چەکی میلانە، کەھەر خۆیلەخۆیدا (میلانی دژە تانک) بە چەکێکی ئەڵمانی دادەنرێت.

فەڕانسا دەستکاری

کە هاوکاتی وڵاتی ئەڵمانیا خاوەنی بیردۆزی دروستکرنی میلانی دژە تانکە.

کوردستان دەستکاری

دوای درووستبوونی جەنگی نێوان (چەکدارانی داعش) - کوردستان (پێشمەرگە))، بەتایبەتی بەکارھێنانی ئۆتۆمبێل و (ئامێری)ی بۆبڕێژکراو و زرێپۆشکراو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە وەکو ھوکاریێکی بواری سەربازی لەلایەن ئەو وڵاتەوە بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ژمارەیەک لە چەکی (میلانی دژە تانک) دران بە ھێزی پێشمەرگەو سەرەتا بۆ ڕاھێنان و فیێربوون لەبەکارھێنانی چەکەکە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان نێردران بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێدا ڕاھێنانی تایبەتییان بینی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارھێنانی چەکەکە، چونکە بەکارھێنانی کارێکی وا ئاسان نەبوو. وە دوای بەکارھێنانیشی لەلایەن ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھاوسەنگی جەنگ بەھۆی بەکارھێنانی "میلانی دژە تانک"ەوە بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەردا ھات.

لیستی بەکارھێنانی چەکەکە لەوڵاتان دەستکاری

 

ئەو ھێزانەی کە چەکەکە بەکاردێنن دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Armenia purchases France-Germany co-produced anti-tank missile systems". Apa.az. 1 July 2013. Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 18 July 2013. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help)
  2. ^ Belgium selects Spike missile to replace Milan – Armyrecognition.com, January 3, 2013
  3. ^ France Orders Anti-Tank Missile from MBDA ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە – Defensenews.com, 5 December 2013
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 17ی Januaryی 2016. Retrieved 5ی Julyی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  5. ^ "Unterstützung der Regierung der Autonomen Region Irakisch-Kurdistan bei der Versorgung der Flüchtlinge und beim Kampf gegen den Islamischen Staat im Nordirak (PDF)" (PDF). German Bundeswehr (بە ئەڵمانی). 31 August 2014. Retrieved 1 September 2014.
  6. ^ "Irak: Deutschland schickt Kurden Panzerabwehrraketen". Spiegel Online (بە ئەڵمانی). 31 August 2014. Retrieved 31 August 2014.
  7. ^ French, American Weapons Take Toll on ISIS in Ground Combat - Military.com, 16 November 2015
  8. ^ http://www.revestito.it/? id1=101&idaux=101&wiki=Forze_armate_mondiali_dal_secondo_dopoguerra_al_XXI_secolo/Italia:_esercito_3
  9. ^ "Kampf gegen IS-Miliz: Ausrüstung der Bundeswehr möglicherweise in die Hände der PKK gelangt". Der Spiegel. Retrieved 2015-02-14.
  10. ^ ئ ا "Trade Registers". Armstrade.sipri.org. Retrieved 2013-06-20. ١٤ی نیسانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Syrian rebels captured ammunition depot with Milan / Konkurs anti-tank missiles and rockets ١٠ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. – Armyrecognition.com, 5 August 2013

ویکیپیدیای ئینگلیزی

بەستەر دەستکاری

پەڕەی میلانی دژە تانک لە (تەکنەلۆژیای سەربازی)