میریا ئلیسا مۆسۆکۆ ڕۆدریگێز دی ئاریاس (Mireya Moscoso؛ لە دایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٤٦) ژنە سیاسەتوانی پەنەماییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئەیلوولی ١٩٩٩ تاکوو ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٤ بووە ٣٤ەمینن سەرۆکی پەنەما. ئەو یەکەمین ژنە لە مێژووی پەنەما پۆستی سەرۆکی وڵات وەربگرێت.[١]

میریا مۆسۆکۆ
لەدایکبوون (١٩٤٦-٠٧-٠١) ١ی تەممووزی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
Pedasí District، پەنەما
ھاوسەرArnulfo Arias
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانPresident of Panama
پەروەردەMiami Dade College
ئەندامی حیزبیPanameñista Party

ئەو ژنی ئەرنولفۆ ئەریاس بوو، ناوبراو سەرۆکی پەنەما بوو، بەڵام کودەتایەکی سەربازیی لە دەسەڵاتی هێنایە خوارەوە دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٨٨ کۆچی دوایی کرد، ئەوا میریا لە بەڕێوەبردنی کافێکەیان وەردەگرێت پاشانیش هەر خۆی ڕێبەرایەتی حیزبی هاوسەرەکەی دەکات. لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ یەکەمینجار خۆی پاڵاوت بۆ سەرۆکایەتی پەنەما بەڵام بەڕێژەی ٤٪ دەنگەکان، هەڵبژاردنەکەی دۆڕاند. دواتر لە هەڵبژاردنەکانی ١٩٩٩ خۆی دەپاڵێوێتەوە و ئەمجارەیان بەڕێژەی زیاتر لە ٨٪ی دەنگەکان بەپێشی ڕکابەرەکەی سەرکەوت.

میریا بەشی دیزاینی ناوخۆی خوێندووە. لە ساڵی ١٩٩١، میریا هاوسەرگیریی دووەمی لەگەڵ بازرگان ڕیچارد گوبەر ئەنجامدا، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٧ جیابوونەوە.[٢] میریا ئەندامە لە ئەنجومەنی خانمانی سەرکردەی جیهان.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Mireya Moscoso". Encyclopædia Britannica. Archived from the original on March 13, 2012. Retrieved September 15, 2012.
  2. ^ "Mireya Moscoso de Arias". Centro de Estudios y Documentacion Internacionales de Barcelona. Archived from the original on July 10, 2012. Retrieved 14 December 2012.
  3. ^ "Mireya Moscoso". Council of Women World Leaders (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-01.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری