میرنشینی ھەکاری

میرنشینێکی کوردی بوو

میرنشینی ھەکاری یان میرنشینی جۆڵەمێرگ(بە سریانی: ܣܘܪܝܝܐ)، (بە عەرەبی: هكّاري‎) و بە (بە ئینگلیزی: hakkari) لە ھەرێمی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان لە سەدەی سێزدەیەمی زایینیەوە دەرکەوتووە. ھەکاری ناوچەیەکی شاخاوییە، میرنشینی ھەکاری دەکەوێتە نێوان گۆلی وان، شاری وان و خۆشاوی. پایتەختی میرنشینی ھەکاری شاری چۆلەمێرگ بوو لەبەر ئەوەی ئەم میرنشینە لە ھەرێمێکی چیاییدا بوو، دەیتوانی خۆی لە دوژمن بپارێزێ و بژی.

link=https://en.wikipedia.org/wiki/پەڕگە:Qudshanis-Hakkari[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] Mar Shimon house.jpg

لەربارەی میرنشین و وڵاتانی تر دەستکاری

بۆیەش ھەتا دەھات بەھێز دەبوو و دەوڵەتی عوسمانی لەم میرنشینە دەترسا، بۆیە زۆر جار لەشکری دەناردە سەر گوندەکانی دەوروبەری میرنشینی ھەکاری و کاولی دەکردن و مووچەخۆر و ڕۆشنبیرانی کوردیان لەو ھەرێمە دەر دەکرد لەبەر ھێرش و زوڵم و زۆرداریی عوسمانییەکان، خەڵک پەنایان دەبردە بەر میرنشینی ھەکاری و ھێزی ئەم میرنشینەش ھەتا دەھات زیادی دەکرد. ھێزی چەکداری لە ٤٠٠٠٠ (چل ھەزار) زێدەتر بوو.

لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی فارسیش ترسی ئەم میرنشینەی لێ نیشتبوو، بۆیە جارناجارێک بە لەشکری زۆر مەزنەوە ھێرش دەبردە سەری، بەڵام میرنشینی ھەکاری بەردەوام سەربەخۆییی خۆی دژی عوسمانی و فارس بە سەرفەرازی پاراستووە. ئەمەش بەتایبەتی لە سەردەمی مستەفا پاشای ھەکاریدا کە میرنشینەکەی زۆر بەھێز بووبوو.

ھەرچەندە میرنشینی ھەکاری لەم دواییەی سەردەمی عوسمانییەکاندا ناوی نەمابوو، بەڵام دەوڵەت تاکوو ئەمڕۆش نەیتوانیوە بە تەواوی دەست بەسەر ئەو ھەرێمەدا بگرێ.

ھێز و دەست ڕۆیشتوویی میرەکانی و دەسەڵاتیان ھەر لە زێی گەورە تا باشوری دەریاچەی وان ی گرتۆتەوە و لە رۆژھەلاتیش زۆرجاران دەسەڵاتیان گەیشتۆتە سەلماس و خوی.

بنەماڵەی میرانی ھەکاری لەنێو کورداندا بە خانەدانی و حورمەتی نێوانیان ڕۆیشتووە و وەکوو پاشا و گەورە میر ناسراون و لە دەربارەی خۆیاندا مشور خۆر و بەکاربوون و لە سەرجەم ئەو شار و دێھاتانەی قەڵەمڕەویاندا زۆریان بەرەو ئاوەدانی بردووەو هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەرانی خەڵکیان داوە و ڕێزیان لەزاناو چاکەکاران گرتووەو قوتابخانەو مەڵبەندی فێربوونیان ئاوەدانکردۆتەوە.

لە بەناوبانگترین میرەکانیان دەستکاری

  • میر ئەسەدەدین موسا کوڕی مەنگەلان
  • میر عیمادەدین موجلی
  • میر (عزەدین شێر)ی هەکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

میرنشینە کوردییەکان

سەرچاوەکان دەستکاری