فەریقی سوپا میخائیل تيمافييويتش کالاشنیکۆڤ بە ڕووسی (Михаи́л Тимофе́евич Кала́шников) ، (١٠ تشرینی دووەمی ١٩١٩ - ٢٣ کانونی یەکەمی ٢٠١٣) جەنەڕاڵی سوپای ڕووسیا و داهێنەر و ئەندازیاری سەربازی و نوسەر و داڕێژەری چەکی بچوک بووە. بەناوبانگ بوو بە دروست کردنی چەکی پەلاماردانی ئەی کەی-٤٧(AK-47) و چاکێتی (AKM) و (AK-74)، هەروەها بە ڕەشاشی (PKC) و (RPK).[١]


Михаил Тимофеевич Калашников
میخائیل کالاشنیکۆڤ لە کرملین لە ٢٠٠٩دا
لەدایکبوون
میخائیل تيموفييفيتش کالاشنیکۆڤ

(١٩١٩-11-١٠) ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩١٩
مەرگ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣(٢٠١٣-١٢-٢٣) (٩٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگخوێنبەربوونی گەدە
نەتەوەڕووسی
پیشە
  • داڕێژەری چەکی بچوک
  • فەریقی سوپا
ناسراوە بەداڕێژەری AK-47 و AK-74 و RPK
ئایینئەرسەدۆکسی ڕووسی
ھاوسەرئەکاتیرینا ڤیکتۆرۆڤنا کالاشنیکۆڤا ( ١٩٢١-١٩٧١;مرد)
مناڵ(ەکان)
  • ڤیکتۆر (کوڕ; لەدایکبووی. ١٩٤٢)
  • نێلی (کچ; .لەدایکبووی. ١٩٤٢)
  • ئێلێنا (کچ; لەدایکبووی. ١٩٤٨)
  • ناتالیا (کچ; ١٩٥٣-١٩٨٣)
باوان(ەکان)
  • ئالیکساندرافرۆلۆڤنا
  • تیمۆفێی ئالیکساندرۆڤیج کالاشنیکۆڤا
خەڵاتەکان

سەرەتای ژیانی دەستکاری

میخائیل کلاشنیکۆڤ لە دایکبووە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩١٩ لە کووریا لە ئاڵتای کرای لە یەکێتی سۆڤیەت. لە ئالیکساندرا فرۆلۆڤنا کڵاشنیکۆڤا و تیمۆفێی ئالیکساندرۆڤیج. لە ١٩٣٠ دا باوکی و زۆرێک لە خێزانەکەی بێبەشکران لە سامان و ناردیاننەوە بۆ گوندی نیژنیایا مۆخۆڤایا لە تۆمسک ئۆبڵاست. لە گەنجیدا میخائیل توشی نەخۆشی جۆراوجۆر بوو تا لە تەمەنی ٦ سالیدا لەمردن نزیک بووەوە. ئەو خرایە بەر هەموو جۆرە ئیشێکی ئامێرسازی بەڵام شعری دەنوسی و خەونی ئەوە بوو ببێتە شاعیر. ئەو ٦ پەرتوکی نوسی و تەوای ژیانی بە شعر نوسینەوە بردە سەر. باوکی کڵاشنیکۆڤ جوتیار بوو بەڵام لەدوای ناردنەوەی بۆ تۆمسک ئۆبڵاست، کێڵگەی دەچاند و ڕاوی دەکرد و میخائیلیش لە لاویدا تفەنگەکەی باوکی بەکار دەهێنا، کڵاشنیکۆڤ بەردەوام بوو لە ڕاو تا تەمەنی ٩٠ ساڵی.

پاش تەواو کردنی پۆلی حەوتەم میخائیل بەڕێگە پێدانی زڕباوکەکەی خێزانەکەی جێهێشت و گەڕایەوە کووریە، لە کووریە ئیشی میکانیکی دۆزیەوە لە کارگەی تراکتۆر و سۆزێکی بەتینی بۆ چەک پەیداکرد. لە ١٩٣٨دا بەزۆر کرا بە سەرباز لە ئەرتەشی سووردا، بەهۆی لەشی بچوکی و ئەندازیارێکی کارزان لە میکانیکدا کرایە ئمێرسازی تانک، و پاشان بوو بە فەرماندەی تانک. لەکاتی ڕاهێناندا ئەو یەکەم داهێنانی کرد، نەک لە تانکدا بەلکو چەکی بچوکی دروست کرد، و لەلایەن جۆرجی ژوکۆڤەوە خەڵات کرا.[١]، کڵاشنیکۆڤ خزمەتیکرد لەسەر تانکە (T-34)ەکان لە کەتیبەی ٢٤. پاشان جێگیر بوو لە سترای لە پۆلی ١٠٨ تانکەکان پێش ئەوەی کەتیبەکە بگەڕێتەوە لە دوای جەنگی برۆدی لە حوزەیرانی ١٩٤١. بریندار کرا لە جەنگی بریانسک لە تشرینی یەکەمی ١٩٤١ داو مایەوە لە نەخۆشخانە تا نیسانی ١٩٤٢. لە دواین مانگی نەخۆشخانەیدا ، گوێی لە گلەی هەندێ سەرباز بوو لەسەر چەکی سۆڤیەت کە ئەمەش بووە پاڵنەر و بیرۆکەیەک بۆ دروست کردنی چەکێکی باش کە ئەویش (AK-47) بوو.

 
یەکەم چەکی کڵاشنیکۆڤ

لەوکاتەدا ڕوانی بۆ زیانەکانی چەکی هێزی پیادە، بۆیە بڕیاریدا بە دروستکردنی چەکێکی نوێی چاک بۆ سوپای سۆڤیەت. لوکاتەدا کڵاشنیکۆڤ دەستی کرد بە دروست کردنی چەکی دەستی بەرگری. هەرچەندە داڕشتنی چەکەکەی پەسەند نەکرا بۆ خزمەتگوزاری سوپا، بەهرەکەی هەروەک نەخشەیەک تێبینی کرا. لە ١٩٤٢ دا کڵاشنیکۆڤ دامەزرا لە ناوەندی زانستی و گەشەپێدان و کرایە بەڕێوبەری تۆپخانەی ئەرتەشی سور. لە ١٩٤٤ چەکێکی نوێی ئۆتۆماتیکی کە بە گاز کاری دەکرد دروست کرد کە ئەندازەی گوللەکەی ٧،٦٢×٣٩ ملم بوو.</ref>[٢]

پیشە دەستکاری

مردن دەستکاری

خێزان دەستکاری

داڕشتنی چەک دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Chivers, C. J. (23 December 2013). "Mikhail Kalashnikov, Creator of AK-47, Dies at 94". The New York Times. Retrieved 25 December 2013.
  2. ^ Heintz, Jim (23 December 2013). "Rifle designer Mikhail Kalashnikov dead at 94". Associated Press. Retrieved 24 December 2013. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.


https://spacebarcounter.org ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. https://ww.facebook.com/zanstiserbazi/[بەستەری مردوو]

[١] [٢]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Mikhail_Kalashnikov
  2. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Mikhail_Kalashnikov#Early_life