میا ھام (Mia Hamm؛ لە دایکبووی ١٧ی ئازاری ١٩٧٢) خانمە یاریزانێکی ئەمریکی خانەنشین بووە لە یاری تۆپی پێ. ئەو براوەی دوو مێدالیای زێڕی ئۆلۆمپیاد و دوو جاریش بووەتە براوەی جامی جیهانیی فیفای ژنان. ئەم دەستکەوانەی وایکردووە وەک ئایکۆنێکی تۆپی پێی ژنان چاوی لێبکرێت.[١][٢] ئەو لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٧ بۆ ساڵی ٢٠٠٤، لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکا یاری کرد، لەو ماوەیە ٢٧٦ یاری ئەنجامدا و توانی ١٥٨ گۆڵ تۆمار بکات. ئەو لە یانەی واشینگتن فریدۆمی ئەمریکی یاری دەکرد، لەگەڵ یانەکەش ٤٩ یاری ئەنجامدا و توانی ٢٥ گۆڵ تۆمار بکات.

میا ھام
لەدایکبوون (١٩٧٢-٠٣-١٧) ١٧ی ئازاری ١٩٧٢ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
سێلما، ئەلاباما، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونMariel Margeret Hamm
ھاوسەرNomar Garciaparra
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
پەروەردەUniversity of North Carolina at Chapel Hill، Lake Braddock Secondary School
دەستپێکی چالاکی١٩٨٩
ئەندامی تیپی وەرزشیWashington Freedom Soccer، North Carolina Tar Heels women's soccer، United States women's national soccer team، magicJack
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەfootball at the 1996 Summer Olympics – women's tournament، football at the 2000 Summer Olympics – women's tournament
خەڵاتەکانHonda Sports Award for Soccer، National Women's Hall of Fame

ئەو لە ئێستادا خاوەنداریێتی هاوبەش لەیانەی لۆس ئەنجەلۆس ئێف سی دەکات، هەروەها باڵیۆزی جیهانییە بۆ یانەی بارسێلۆنا،[٣][٤] هەروەها لە دەستەی بەڕێوەبردنی یانەی ئەی سی ڕۆما لە خوولی ئیتالیا.[٥] میا کتێبێکیشی نووسیوە لە ژێر ناونیشانی بڕۆ بۆ گۆڵکردن: ڕێنمایی پاڵەوانێک بۆ بردنەوە لە ژیان و یاری تۆپی پێدا. هام لە چەند فیلم و زنجیرەیەکیش دەرکەوتووە، لە نێویاندا زنجیرەی (Dare to Dream: The Story of the U.S. Women's Soccer Team) کە لە تۆڕی ئێچ بی ئۆ پەخش کراوە.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Foudy, Julie (June 22, 2012). "The essence of Mia". ESPN. Retrieved June 18, 2017.
  2. ^ Nelson, Murry R. (2013). American Sports: A History of Icons, Idols, and Ideas. ABC-CLIO. ISBN 978-0313397530.
  3. ^ Wahl, Grant (July 4, 2011). "Seeing Stars". Sports Illustrated. p. 101. Archived from the original on October 25, 2013. Retrieved October 25, 2013. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  4. ^ "Mia Hamm: "Barça is the football standard"". FC Barcelona. Archived from the original on October 29, 2013. Retrieved October 25, 2013. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Mia Hamm aims to Build AS Roma Brand Stateside". ESPN. October 31, 2014. Retrieved November 5, 2014.
  6. ^ "Dare to Dream: The Story of the U.S. Women's National Soccer Team". HBO. Retrieved November 10, 2014.