مۆنتیڤیدیۆ (بە ئیسپانی Montevideo) پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئوروگوایە. بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١، ناو شارەکە ١٫٣١٩٫١٠٨ دانیشتووی ھەیە (واتە نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی وڵاتەکە). ڕووبەری شارەکە ٢٠١ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. مۆنتیڤیدیۆ کەوتووەتە لای کەناراوەکانی باشووری وڵات، واتە باکوری کەناری ڕیۆ دۆ لا پلاتا.[٩]

مۆنتیڤیدیۆ
The Very Loyal and Reconquering City
of San Felipe y Santiago de Montevideo
گۆڕەپانی سەربەخۆیی، مۆنتیڤیدیۆ
گۆڕەپانی سەربەخۆیی، مۆنتیڤیدیۆ
دروشم(ەکان): 
Con libertad ni ofendo ni temo
بە ھەبوونی ئازادی نە سووکایەتی دەکەم، نە دەترسم.
مۆنتیڤیدیۆ is located in ئوروگوای
مۆنتیڤیدیۆ
مۆنتیڤیدیۆ
مۆنتیڤیدیۆ is located in ئەمریکای باشوور
مۆنتیڤیدیۆ
مۆنتیڤیدیۆ
پۆتانەکان: 34°53′1″S 56°10′55″W / 34.88361°S 56.18194°W / -34.88361; -56.18194پۆتانەکان: 34°53′1″S 56°10′55″W / 34.88361°S 56.18194°W / -34.88361; -56.18194
وڵاتئوروگوای
ئیدارەمۆنتیڤیدیۆ
دروستبوون١٧٢٤
دامەزرێنەربروونۆ مۆریسیۆ دێ زابێلا
دەسەڵات
 • جۆرشارەوانی بەھێز[١]
 • Intendantکارۆلینا کۆسێ (FA)
ڕووبەر
 • پایتەخت٢٠١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٧٫٥ میلی چوارگۆشە)
 • گەورەشار
١٬٦٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٣٣ میلی چوارگۆشە)
 The ئیدارە area is ٥٣٠ square کیلۆmeter (٢٠٠ sq mi) and the conurbated built-up area ٣٥٠ square کیلۆmeter (١٤٠ sq mi).[٣]
بەرزایی
٤٣ مەتر (١٤١ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (سەرژمێریی ٢٠١١)[٤]
 • چڕی٦٬٧٢٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧٬٤٢١ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
١٧١٩٤٥٣
 • ئیدارە
١٣١٩١٠٨
سەرناوی دانیشتووmontevideano (m)
montevideana (f) Montevidean (English)[٥]
ناوچەی کاتیUTC−٣ (UYT)
Postal code
١١#٠٠ & ١٢#٠٠
Dial plan(+598) 2XXX XXXX
نوانەی گەشەی مرۆیی (٢٠١٧)0.841[٦]زۆر بەرز

شارەکە ساڵی ١٧٢٤ لەلایەن سەربازێکی ئیسپانییەوە بە ناوی بروونۆ مۆریسیۆ دێ زابێلا دامەزرا. دامەزراندنی شارەکە لە میانەی ناکۆکیی ئیسپانیا و پورتوگال لەسەر ناوچەی پلاتین وەک جووڵەیەکی ستراتیژی وا بوو. ھەروەھا، لە ساڵی ١٨٠٧ لەژێر حوکمی بریتانیادا بوو، بەڵام لە کۆتاییدا شارەکە لەلایەن کریۆلۆسی ئیسپانییەوە دەستی بەسەردا گیرایەوە. مۆنتیڤیدیۆ بنکەی بارەگای ئیداریی مێرکۆسوور و ئەلادی، کوتلە بازرگانییە پێشەنگەکانی ئەمریکای لاتینە_پێگەیەک کە لەگەڵ ڕۆڵی برۆکسلی ئەورووپا بەراورد دەکرێت.[١٠]

ڕاپۆرتی مێرسەر لە ساڵی ٢٠١٩ لەسەر کوالیتیی ژیان، مۆنتیڤیدیۆی لە پلەی یەکەم دانا لە ئەمریکای لاتین، پلەیەک کە شارەکە بەبەردەوامی لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە ھەڵگرییەتی. لە ساڵی ٢٠١٠، مۆنتیڤیدیۆ نۆزدەیەمین گەورەترین ئابووریی ھەبوو لەنێوان شارەکانی کیشوەرەکە و، نۆیەمین داھاتبەدەستھێنەری گەورە بوو لە نێوان شارە سەرەکییەکاندا. لە ساڵی ٢٠٢٠دا، تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیییەکەی بە ٤٩٫٧ ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و، ئەمەش ٢٨٫٣٨٥ دۆلار دەکات بۆ ھەر تاکێک.[١١]

لە ساڵی ٢٠١٨دا، وەک شارێکی بێتای جیھانی دەستنیشان کرا و چووە ڕیزبەندی ھەشتەم لە ئەمریکای لاتین و ٨٤ەمین لە جیھاندا.[١٢] مۆنتیڤیدیۆ لە یەکەم جامی جیھانیی فیفا لە ساڵی ١٩٣٠ میوانداریی ھەموو یارییەکانی کرد. ئەم شارە وەک «شوێنێکی پڕجۆشوخرۆشی ھەمەڕەنگی خاون ژیانێکی کولتووریی دەوڵەمەند»[١٣]و «ناوەندێکی تەکنەلۆجیای گەشەسەندوو و کلتوورێکی کارسازی»، پلەی ھەشتەمی لە ئەمریکای لاتینی لە نوانەی جیھانیی شارە شوێنمەبەستەکانی ماستەرکارد لە ساڵی ٢٠١٣ بەدەست ھێنا.[١٤] ئەم شارە ناوەندی بازرگانی و خوێندنی باڵا و بەندەری سەرەکییە لە ئوروگوای. ھەروەھا، مۆنتیڤیدیۆ ناوەندی داراییی ئوروگوایە و کۆڵەکەی کولتووریی ناوچەیەکی گەورەشارییە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٢ ملیۆنە.

ڕیشەناسیی ناوەکەی دەستکاری

چەند لێکدانەوەیەک دەربارەی وشەی مۆنتیڤیدیۆ ھەیە. ھەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی کە «مۆنتی» ئاماژە بە سێرۆ دێ مۆنتیڤیدیۆ دەکات: ئەو گردەی کە لە بەرامبەر کەنداوی مۆنتیڤیدیۆ ھەڵکەوتووە، بەڵام دەربارەی ڕیشەی وشەی «ڤیدیۆ» ناکۆکی ھەیە.

مۆنتی ڤیدی یو (واتە «چیایەکم دیوە») بەربڵاوترین گومانە، بەڵام لەلایەن زۆرینەی شارەزایانەوە ڕەت کراوەتەوە، کە بە ئەگەرێکی لاوازی دەزانن چونکە تێکەڵەیەک لە زارەکانی تێدایە.

مێژوو دەستکاری

مێژووی سەرەتایی دەستکاری

پورتوگال لە نێوان ساڵانی ١٦٨٠ و ١٦٨٣ شاری کۆلۆنیا دۆ ساکرامێنتۆی لە ناوچەی بەرانبەر کەنداو لە بۆینس ئایرس دامەزراند. ئیسپانییەکان تا ساڵی ١٧٢٣ ھیچ بەرەنگارییەکی ئەم شارەیان نەکرد. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٧٢٣، فیڵد مارشاڵی پورتوگال مانوێل دوو فریتاس دا فۆنسکا قەڵای مۆنتیڤیو-ی بنیاد نا.

شاندێکی ئیسپانی لە بۆینس ئایرسەوە نێرران کە لەلایەن حاکمە ئیسپانییەکەی شارەکە بە ناوی بروونۆ مۆریسیۆ دێ زابێلا-وە ڕێک خرابوون. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٧٢٤، ئیسپانییەکان پورتوگالییەکانیان ناچار کرد ناوچەکە جێ بھێڵن و خۆیان دەستیان بە نیشتەجێبوون لە شارەکەدا کرد؛ ئیسپانییەکان ئەم ھەڵمەتەیان بە نیشتەجێکردنی شەش خێزان کە لە بۆینس ئایرسەوە ھاتبوون، دەست پێ کرد. دواتر، خێزانانێکی دیکەش لە دوورگەکانی کەنارییەوە ھاتنە نێو شارەکەوە. یەکێک لە نیشتەجێبووە سەرەتایییەکان کەسێکی بەرجەستەی بە ناوی جۆرج بوورگێس بوو. [١٥]

چەند ساڵێک دوای دامەزراندنی، مۆنتیڤیدۆ بوو بە شاری سەرەکیی ناوچەی باکوری ڕیۆ دی لا پلاتا و ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئۆرۆگوای، لەگەڵ بۆینس ئایرس بۆ باڵادەستی لە بازرگانیی دەریاییدا کێبڕکێی دەکرد.[١٦] گرنگیی مۆنتیڤیدۆ وەک بەندەری سەرەکیی بریشاییی ڕیۆ دی لا پلاتا وای لێ کرد لە بۆنە جیاوازەکاندا ڕووبەڕووی شاری بۆینس ئایرێس ببێتەوە، لەم نێوەندەشدا چەند جارێک دەستی بەسەردا گیرا بۆ ئەوەی وەک بنکەیەک بۆ بەرگریکردن لە پارێزگای ڕۆژهەڵاتی بریشایییەکە دژ بە داگیرکارییەکانی پورتوگال بەکار بهێنرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Tzfadia, Erez (2005). "Local autonomy and immigration: Mayoral policy-making in peripheral towns in Israel". Space and Polity. 9 (2): 167–184. doi:10.1080/13562570500305052. ISSN 1356-2576. S2CID 143638751.
  2. ^ "Links: http://puu.sh/7ciGR.jpg + http://puu.sh/7ciHv.jpg + http://puu.sh/7ciIo.jpg". Retrieved 27 February 2014. {{cite web}}: External link in |title= (help)
  3. ^ Alike measurement applied to the conurbated area plus the ١٩٣٫٤ square کیلۆmeter (٧٤٫٧ sq mi) of the city proper.
  4. ^ "Censos 1852 - 2011/Población en el País, según departamento". INE. Retrieved 5 July 2020.
  5. ^ "MONTEVIDEO TRAVEL GUIDE". Fodor'sTravel. Retrieved 16 February 2014.
  6. ^ "Sub-national HDI - Subnational HDI - Global Data Lab". globaldatalab.org.
  7. ^ "...el Área Metropolitana de Uruguay nuclea a los departamentos de San José, Canelones y Montevideo..." Retrieved 10 November 2014.
  8. ^ Info censal de departamentos/Data 2011 census ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Retrieved 10 November 2014.
  9. ^ Pisciottano Rodr�guez, C.S., ed. (2012-11-26). Pediatrics Endocrinology Latinoamerican Society (SLEP). S. Karger AG. ISBN 978-3-318-02276-6. {{cite book}}: replacement character in |editor-last= at position 17 (help)
  10. ^ "Figure S2: Google Earth map of Cape Otway 2015 koala collection". dx.doi.org. Retrieved 2021-11-20.
  11. ^ Giere, Ronald N. (2001). Argumentation. 15 (1): 21–33. doi:10.1023/a:1007880010975. ISSN 0920-427X http://dx.doi.org/10.1023/a:1007880010975. {{cite journal}}: Missing or empty |title= (help)
  12. ^ BOLCAEN, JULIE; ACOU, MARJAN; DESCAMPS, BENEDICTE; KERSEMANS, KEN; DEBLAERE, KAREL; VANHOVE, CHRISTIAN; GOETHALS, INGEBORG (2017-09-22), "PET for Therapy Response Assessment in Glioblastoma", Glioblastoma, Codon Publications, pp. 175–195, retrieved 2021-11-26
  13. ^ Danny., Palmerlee, (2004). South America on a shoestring. Lonely Planet. ISBN 1-74104-163-5. OCLC 54903046.{{cite book}}: CS1 maint: extra punctuation (link)
  14. ^ "Representation Forms of Cities in New Media: An Analysis of Websites Belonging to the First 10 Cities in the 2013 Mastercard Destination Cities Index (Betul Onay Dogan)", Contextual Approaches in Communication, Peter Lang, retrieved 2021-11-26
  15. ^ Bayón, Fernando (2009-06-30). "El futuro es el terrorista más buscado. La postmodernidad y el fin del desprecio a la filosofía de la historia". Isegoría. 0 (40): 29–47. doi:10.3989/isegoria.2009.i40.644. ISSN 1988-8376.
  16. ^ "Appendix A: Search engines statistics", Google and the Digital Divide, Elsevier, pp. 181–182, 2010, retrieved 2022-08-14