مۆخی ئێسک یان مێژوک (بە ئینگلیزی: Bone marrow) پێکھاتووە لە نەرمەشانەیەکی ڕەگاوی کە داربەستەکەی لە شانەی ڕەتیکولێر داڕێژراوە و خانەی جۆراوجۆری خوێنی، خوێنساز و چەوری لە سەرە.

مۆخی ئێسک
مۆخی ئێسکی ڕان

مۆخی ئێسک، ھڵۆڵی نێوان ئێسکە درێژەکان و بۆشایی نێو ئێسکە خڕەکان پڕ دەکاتەوە. بە دوو شێوەی سوور و زەرد دەبینرێت؛ مۆخی ئێسکی سوور زۆرتر لە خانە خوێنسازەکان پێکھاتووە و بە میێلویید دەناسرێت، مۆخی ئێسکی زەردیش، خانە چەورییەکان لەخۆ دەگرێت.

لە سەردەمی تۆلی و پاش لەدایکبوون تا قۆناخی پێگەیین، ھەموو ئێسکەکانی لەش دارای مۆخی ئێسکی سوورن، بەڵام پاش ئەم قۆناخە، مۆخی ئێسکی سوور تەنیا لە بڕبڕاگە، پەراسوو، پەراسووبەند و ئێسکەکانی کاپۆڵدا دەمێنێتەوە و لە دیکەی ئێسکەکانی لەشداجێگەی خۆی بە مۆخی ئێسکی زەرد دەدا.

خانەکانی مۆخی ئێسک دەستکاری

لە مۆخی ئێسکدا بڕێ خانە ھەن بە ناوی خانەی بنەڕەتی کە دوو جۆر خانەی تریان لێ دەبێتەوە:

  • خانەگەلی ڕیزی لیمفوییدی، کە لیمفوسیتەکانی جۆری B و T دروست دەکەن.
  • خانەکانی ریزی میێلویید، ئەم خانانەش لە ڕەوتی پێگەیشتندا دەبنە چەن جۆر خانەی تر، لەبەر ئەوەی لە واری کشتدا دەتوانن بناخەداڕێژی کۆلۆنی بن، بە یەکەکانی کۆلۆنیساز دەناسرێن.