مناڵبازی (بە ئینگلیزی: Pedophilia) پەشێوییەکی دەروونییە کە تێیدا مرۆڤێکی پێگەیشتوو ھەستی سێکسی بەرامبەر بە مناڵانی پێنەگەیشتوو کە زۆر لە خۆیان بچووکترن ھەیە. کچەکان لە تەمەنی ١٠-١١ ساڵی دەچنە پڕۆسەی ھەرزەکارییەوە و کوڕەکانیش لە تەمەنی ١١-١٢، بەڵام تێبینی کراوە کە مناڵبازی تا تەمەنی ١٣ ساڵیش ھەر بەردەوام بووە. مناڵبازی نەخۆشییەکی دەروونییە چونکە دەتوانرێت حاڵەتەکە چارەسەر بکرێت ئەگەر کەسەکە چارەسەری دەروونی وەربگرێت، ھەروەھا ئەم کردارە لە دەستدرێژیکردن و ئازارگەیاندن بە خەڵکی پێک ھاتووە. ئەگەر کەسێک ئەم حاڵەتەی ھەبوو، دکتۆرەکان ھانیان دەدەن کە بە ھیچ شێوەیەک لەو کارە نزیک نەبنەوە و بە خێرایی سەردانی نەخۆشخانەی دەروونی بکەن پێش ئەوەی ئازار بە ھیچ کەسێک بگەیێنن. مناڵبازی لە ھەموو جیھاندا تاوانە.

سەرچاوەکان دەستکاری