مستەفا مەحموود عومەری

مستەفا مەحموود عومەری (لەدایکبووی ١٨٩٤ - مردووی ١٩٦٢[١]) کەسایەتی سیاسیی عێراقی سووننەبوو. چەند مانگێک لەساڵی ١٩٥٢ بوو بەسەرۆکوەزیرانی عێراق. جگە لەو پۆستەش چەندی پلەی دیکەی پێدرابوو، لەوانەش وەزیری ناوخۆ و وەزیری داد. لەدوای لادانی تەختی پاشایەتی عێراق لەساڵی ١٩٥٨ واتە شۆڕشی ١٤ی تەممووز، مستەفا لە بواری سیاسەت دوورکەوتەوە و بوو بەکەسێکی سەربەخۆ ھەروەھا لەدەرەنجامی شۆڕشەکە وەک سیاسیی و پاریتزانەکانی دیکە زیندانی نەکرا و تیرۆرنەکرا. لەکۆتاییەکانی تەمەنیدا بۆ چارەسەری پزیشکی دەچێتە بەریتانیا و ھەرلەوێش کۆچی دوایی دەکات و دواتر تەرمەکەی لە مووسڵ دەنێژرێت.

مستەفا مەحموود عومەری
١٩ەمین سەرۆک وەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
١٢ی تەممووزی ١٩٥٢ – ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٣
پادشا فەیسەڵی دووەم
شازادە عەبدوڵڵا (جێنشین)
پێشینە نووری سەعید
پاشینە نوورەددین مەحموود
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٨٩٤
مووسڵ، عێراق
مردن ١٩٦٢
لەندەن، بەریتانیا
نەتەوە عێراقی
منداڵ(ەکان) موئەیەد، مۆفەق، موکەرەم، ویداد، دوکا

پەڕاوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری