مستەفا عەدەوی (بە عەرەبی: مصطفى العدوي‎؛ لەدایکبووی ١٩٥٤ لە گوندی مونیە سەمنوودی سەر بە پارێزگای دەقھلیەی میسر) زانایەکی موسڵمانی سوننییە. یەکێکە لەزانایانی فەرموودە، دانیشتووی وڵاتی میسرە. لە زانستە ئیسلامییەکان خاوەنی چەندین نووسراوە و لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندین بەرنامەی ھەیە لەسەر بابەتە ئایینییەکان و پرسیار و وەڵامی شەرعی.[١]

مستەفا عەدەوی

لەدایکبوون١٩٥٤
مونیە سەمنوود، دەقھلیە، میسر
پەروەردەکۆلێجی ئەندازیاری، بەشی میکانیک
پیشەزانای ئایینی، شارەزای فیقھی ئیسلامی، فەرموودەوان، نووسەر
وێبگەماڵپەڕی فەرمی

ژیاننامە دەستکاری

مستەفا عەدەوی لەو کاتەی لە خوێندنگەی ناوەندی بووە قورئانی پیرۆزی لەبەردەستی مامۆستایانی ئایینی گوندەکەیان لەبەرکردووە، وەک ھەر مناڵیکی تری ئەو کاتە درێژە بە خوێندن دەدات، پاشان لە کۆلێجی ئەندازیاری بەشی میکانیک وەردەگیرێت و دەخوێنێت زانکۆ تەواو دەکات لە ساڵەکانی ١٩٧٧-١٩٧٨، دواتر دەڕوات بۆلای موقبل کوڕی ھادی ئەلوادعی لە یەمەن، بەشداری لە وانەکانی دەکات لە ساڵانی ١٩٨٠–١٩٨٤ دواتر دەگەڕێتەوە میسر، مزگەوتێکی بچووک لەو گوندەی کە تێیدا لەدایک بووە بنیات دەنێت، دەست دەکات بە وانە وتنەوە تێیدا، سەرەتا بە وتنەوەی سەحیحی بوخاری و موسلیم، لەگەڵ وانەی تر لە تەفسیر و فیقھی ئیسلامی. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا و بڵاوبوونەوەی ناوبانگی ژمارەی خوێندکارەکانیشی زیادیان کرد و مزگەوتێکی گەورەتریان دروست کرد کە کتێبخانەیەکی گەورەی تێدابوو، خاوەنی چەندین کتێب و دانراوە لە بوارەکانی فیقە، زانستی فەرموودە، زاراوەکانی فەرموودەزانی، و تەفسیر،[١] و پڕۆژەیەکی گەورەی لە تەفسیری قورئاندا ھەیە لەسەر شێوەی پرسیار و وەڵام، لەژێر ناوی التسھیل لتأویل التنزیل (ئاسانکردنی لێکدانەوەی دابەزێنراو).[٢] لە بواری فیقھدا چەند کتێبێکی ھەیە بەناوی الجامع لأحکام النساء پێنج بەرگە و چواریان ڕاڤەکردن و لێکدانەوەیە، و پێنجەم بەرگ پرسیار و وەڵامە لەسەر چوار بەرگەکەی تر، و کتێبێکی تریشی ھەیە لە فیقھدا بە شێوەیەکی گشتی باسی دەکات بەناوی الجامع العام قی الفقە والأحکام، لەگەڵ چەند دانراوێکی تر.[٣]

کتێبەکان دەستکاری

  • البيان في معاني كلمات القرآن.
  • النور الساري في شرح صحيح البخاري.
  • روضة المحبين في فضائل صحابة النبى الأمين صلى الله عليه وسلم.
  • فقه التعامل مع الوالدين.
  • المنتخب من مسند عبد بن حميد
  • خطب العامة من الكتاب والسنة
  • الصحيح المسند من أذكار اليوم والليلة.
  • الصحيح المسند من فضائل الصحابة.
  • الصحيح المسند من الأحاديث القدسية.
  • روضة المحبين في فضائل صحابة النبى الأمين - صلى الله عليه وسلم -.
  • ردود على شبهات حول الإسلام.
  • تفسير الربانيين لعموم المؤمنين.
  • قبس مختار من صحيح الاذكار.
  •   الجليس الصالح وجليس السوء.
  • البيان في معاني كلمات القرآن.
  • تهذيب شرح العقيدة الطحاوية.

[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "ترجمة الشیخ - الموقع الرسمی لفضیلة الشیخ مصطفى العدوي". ترجمة الشیخ. Retrieved 2021-09-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "التسھیل لتأویل التنزیل التفسیر فی سؤال وجواب - الموقع الرسمی لفضیلة الشیخ مصطفى العدوي". التسھیل لتأویل التنزیل التفسیر فی سؤال وجواب. Retrieved 2021-09-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  3. ^ "مصطفى العدوي - طریق الإسلام". ar.islamway.net. Retrieved 2021-09-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "الكتب الإسلامية - الموقع الرسمي لفضيلة الشيخ مصطفى العدوي". الكتب الإسلامية. Retrieved 2021-09-20.[بەستەری مردوو]