مزگەوتی گەورەی سلێمانی

مزگەوتی گەورەی سلێمانی دروستکەری ئیبراهیم پاشاى بابان بووە کە دروستکەرى شارى سلێمانی بووە گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتی سلێمانی بووە، یەکەم مامۆستاى ئەم مزگەوتە شێخ مارفى نۆدێ بووە، پاش کاک ئەحمەدی شێخ سەید غەوسە و شێخ محێدینی سەید غەوسە خەتیبی بوو، لە زەمانی کاک ئەحمەد دا حاجی مەلا عەزیزی دێلێژەیی کراوە بە واعیز، لە سەردەمی شێخ مەحمودی نەمردا شوێنی کڵپەسەندنی جۆشى نیشتمان پەروەریی بووە، تەرمی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر لەوێ نێژراون. یەکەم مزگەوت بووە کە نوێژى هەینی تیا کراوە و گۆڕى پاشاکانی بابان لەوێیە. یەکەم منارە لە سلێمانی لەم مزگەوتەدا دروستکراوە لەسەر بڕیارى سوڵتانی عوسمانی سوڵتان عەبدولحەمید لە ساڵى ١٣٠٨ى کۆچى، لە ساڵى ١٩٩٨دا لەسەر ئەرکی هەڤاڵ مام جەلال مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر تەعمیر کرا و قوببەیەکی جوان و قەشەنگی بۆ دروستکرا.

مزگەوتی گەورەی سلێمانی
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە مزگەوتی گەورەی سلێمانی
زانیاری گشتی
شار سلێمانی
وڵات  کوردستان
بنیاتنەری مزگەوت ئیبراهیم پاشاى بابان
تایبەتمەندییەکان
ژمارەی منارە ٢


ئەلبووم دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری