پۆتانەکان: 33°43′48″N 73°02′18″E / 33.729944°N 73.038436°E / 33.729944; 73.038436

مزگەوتی فەیسەڵ (ئوردوو: فیصل مسجد) گەورەترین مزگەوتە لە پاکستان، کەوتووەتە ئیسلامابادی پایتەخت. لە ساڵی ١٩٨٦ تەواوکراوە، لەلایەن تەلارسازی تورک ڤەدات دالۆکای دیزاین کراوە، شێوەکەی وەک ڕەشماڵێکی عەرەبەکانی بیابانە، لە جیھاندا ئەم مزگەوتە بووەتە ھێمایێک بۆ ئیسلاماباد. مزگەوتی فەیسەڵ بە مزگەوتی نیشتمانیی پاکستان دانراوە و بە ناوی شا فەیسەڵ کوڕی عەبدولعەزیزی سعوودیە کراوە، بەھۆی ھاوکارییە دارایییەکانی بۆ پڕۆژەکە.

مزگەوتی فەیسەڵ
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە مزگەوتی فەیسەڵ
زانیاری گشتی
شار ئیسلاماباد
وڵات  پاکستان
کردنەوە ١٩٨٧
ئەندازیاری بیناسازی ڤەدات دالۆکای
تایبەتمەندییەکان
ڕووبەر ٥٫٠٠٠ مەتر٢
ژمارەی نوێژکەران ٧٤٫٠٠٠ لە ڕووبەری سەرەکی (نزیکەی ٢٠٠٫٠٠٠ لە تەواوی ڕووبەرەکەی)
ژمارەی منارە ٤
بەرزی منارە ٩٠ مەتر
مزگەوتی فەیسەڵ is located in Pakistan
مزگەوتی فەیسەڵ

ئەم مزگەوتە گەورەترین مزگەتی جیھان بوو لە ١٩٨٦ تا ١٩٩٣، کاتێک مزگەوتی حەسەنی دووەم لە مەغریب تەواوبوو، و مزگەوتی حەرام لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە فراوان کران، ھاتە پلەی چوارەم لە ڕیزبەندیی مزگەوتە گەورەکانی جیھان بە پێی قەبارە.

مێژوو دەستکاری

دیزاین دەستکاری

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی؛ ئەیلوولی ٢٠١٥.