محەممەد قوتب (١٩١٩، میسر – ٤ی نیسانی ٢٠١٤، جەددە) زانا و بیرمەندی ئیسلامی بوو. برای سەید قوتبە، خاوەنی چەندین کتێب دەربارەی فیکری ئیسلامی و پێوانە کردنی سەردەم بەپێی بنەماکانی ئیسلام،[١] خاوەنی خەڵاتی مەلیک فەیسەڵ بۆ لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان، نووسەری کتێبی «جاھلیة القرن العشرین»، مامۆستا لە زانکۆی ئومولقوڕا، و خاوەنی زۆرترین کاریگەری لەسەر سەحوەی ئیسلامی لە سەدەی بیستەمدا.[٢][٣]

محەممەد قوتب
محمد قطب لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٦ی نیسانی ١٩١٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Musha لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٤ی نیسانی ٢٠١٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٩٤ ساڵ ژیاوە)
مەککە (عەرەبستانی سعوودیلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەTheologian، سیاسەتوان، نووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانسەید قوتب، Amineh Qutb، Hamida Qutb لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیان دەستکاری

لە ٢٦ ی نیسانی ١٩١٩ لە گوندی موشا سەربە پارێزگای ئەسیوت لە میسر لە دایکبووە. باوکی خەریکی کاری کشتوکاڵی بووە، لەسەردەمێک لەدایکبووە کە سەردەمی کۆتایی ھاتنی داگیرکاری لەسەر میسر بووە.[٤]

خوێندن دەستکاری

دوای مردنی باوکی دایکی بڕیاردەدات خۆی و سەید قوتبی برای و ئەمینە و حەمیدە قوتبی خوشکی بنێرێ بۆ قاھیرە، لەوێ قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو دەکات، و دەچێتە بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی و ساڵی ١٩٤٠ تەواوی دەکات، دواتر لە پەیمانگای مامۆستایان درێژە بە خوێندن دەدات و دیبلۆمی پەروەردە بەدەست دێنێت. ماوەی چوار ساڵ دەست دەکا بە دەرس گوتنەوە، دواتر پێنج ساڵ وەک بەڕێوەبەری وەرگێڕان لە وەزارەتی مەعارف دەست بە کار دەبێ، و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی "ھەزار کتێب " بووە لە وەزارەتی فێرکردن.

فیکر دەستکاری

دەربارەی فیکری دەڵێت کە سێ کەس زۆرترین کاریگەریان لەسەر دروستکردنی ھەبووە ئەوانیش سەید قوتب، دەربارەی دەڵێت "ھەر لەو کاتەوە دەستم بە بیرکردنەوە کردووە لەگەڵ بۆچوونەکانی سەید ژیاوم، کاتێک گەیشتیمە قۆناغی ئامادەیی بەشداری پێدەکردم لە بوارەکانی بیرکردنەوەی، و ڕێی بۆ دەکردمەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکان، بەم جۆرە فیکر و ڕۆحمان تێکەڵی یەکبوون، ئەمە سەرەڕای پەیوەندی برایەتیی و ژیان لەیەک ماڵدا کە دەبێتە ھۆی دروست کردنی کەشێکی خۆشەویستی و لێک نزیکبوونەوە ". یەکێکیان خاڵی ئەحمەد حوسێن موشی دەربارەی دەڵێت "بەھۆی بوونمان لەگەڵ خاڵمان کە چالاکی سیاسی و ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی ھەبوو کاریگەری بەرچاوی ھەبوو بۆ کێش کردنی من و براکەم بەرەو ئەدەب و شیعر و خوێندنەوە، لە کاتێکدا خاڵمان پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ عەباس مەحموود عەققاد ھەبوو کە بووە ھۆی کاریگەربوونمان بە بۆچوونەکانی عەققاد، بەڵام کاریگەریی زیاتر لەسەر سەیدی برام ھەبوو بەھۆی زۆر پێکەوەبوونیان". یەکێکی تریش عەباس مەحموود عەققاد دەربارەی دەڵێت " لە عەققاد فێربووم کە جۆرێک لە قوڵبونەوەم ھەبێت بۆ ھەر فکرەیەک نەک بەشێوەیەکی ڕوکەشانە خوێندنەوەی بۆ بکەم، و لەڕووی شێوازی نوسینەوە دەربڕینەکانم ورد بن".

بەرھەمەکان دەستکاری

نوسەری ٣٧ کتێبە کە بەشێکی زۆریان وەرگێڕاونە سەر زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی، فەرەنسی و ئوردوو.

  1. دراسات فی النفس الإنسانیّة.
  2. التطور والثبات فی حیاة البشریة
  3. منھج التربیة الإسلامیة (بجزئیھ: النظریة والتطبیق)
  4. منھج الفن الإسلامی
  5. جاھلیة القرن العشرین
  6. الإنسان بین المادیة والإسلام
  7. دراسات قرآنیة
  8. ھل نحن مسلمون
  9. شبھات حول الإسلام
  10. فی النفس والمجتمع
  11. حول التأصیل الإسلامی للعلوم الاجتماعیة
  12. قبسات من الرسول
  13. معرکة التقالید
  14. مذاھب فکریة معاصرة
  15. مغالطات
  16. مفاھیم ینبغی أن تصحح
  17. کیف نکتب التاریخ الإسلامی
  18. لا إلە إلا اللە عقیدة وشریعة ومنھج حیاة
  19. دروس من محنة البوسنة والھرسک
  20. العلمانیون والإسلام
  21. ھلم نخرج من ظلمات التیە
  22. واقعنا المعاصر
  23. قضیة التنویر فی العالم الإسلامی
  24. کیف ندعو الناس
  25. المسلمون والعولمة
  26. رکائز الإیمان
  27. لا یأتون بمثلە
  28. من قضایا الفکر الإسلامی المعاصر
  29. حول التفسیر الإسلامی للتاریخ
  30. الجھاد الأفغانی ودلالاتە
  31. دروس تربویة من القرآن الکریم
  32. حول تطبیق الشریعة
  33. المستشرقون والإسلام
  34. رؤیة إسلامیة لأحوال العالم المعاصر
  35. مکانة التربیة فی العمل الإسلامی
  36. ھذا ھو الإسلام

خەڵاتەکان دەستکاری

ساڵی ١٩٨٨ خەڵاتی مەلیک فەیسەڵ ی بۆ لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان پێدراوە.

مردن دەستکاری

لە ٤ ی نیسانی ٢٠١٤ لە شاری جەددە لەوڵاتی سعودیە کۆچی دوایی کردووە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "الأستاذ محمد قطب.. في ذمة الله - موقع مقالات إسلام ویب". www.islamweb.net. Retrieved 2021-04-07.
  2. ^ "محمد قطب". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-04-06.
  3. ^ "محمد قطب.. مُعلّم الحركة الإسلامية". عربي21 (بە عەرەبی). 2020-03-27. Retrieved 2021-04-07.
  4. ^ "موقع العلامة محمد قطب". موقع العلامة محمد قطب (بە عەرەبی). Retrieved 2021-04-06.
  5. ^ "بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد || مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حمود". ahmadkaka.org. Retrieved 2021-06-20.