محەممەد حاجی مەحموود

سیاسەتوانێکی کورد و سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

محەممەدی حاجی مەحموود (دایکبووی ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ۱۹٥۳) ناسراو بە کاکە حەمە، سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانە و وەزیر و ئەندامی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بوو. لە ساڵی ۱۹۸۱ دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پاشان دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکە دواتریش وەک سکرتێری گشتی حیزب ھەڵدەبژێردرێت.

محەممەد حاجی مەحموود

لەدایکبوون٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ۱۹٥۳
نەتەوەکورد
پیشەسیاسی

محەممەدی حاجی مەحموود پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان ھەیە و بەدرێژایی شۆڕش و تا ئێستاش ڕۆڵی لەنێو ھاوکێشە و نەخشەی سیاسی و کوردستاندا ھەبووە و ھەیە.

خاوەنی نۆ کتێب و نامیلکەیە کە گرنگترینیان (ڕۆژژمێری پێشمەرگەیەک) کە لە چوار بەرگ پێکھاتووە و لەکاتی خۆیدا بووە مایەی مشتومڕی نێوەندی سیاسی بوو. کاکە حەمە جگە لە بوونی وەک کەسیاتییەکی سیاسی و گرنگی ناوچەکە لە دوای شەڕی داعشەوە فەرماندەی میحوەری کەرکووک بوو و بەردەوام ئامادەیی لە ھەموو ڕووداوە ھەستیارەکانی پرسی کوردا ھەبووە.

سەرەتای ژیان دەستکاری

محەممەد کوڕی حاجی مەحموود کوڕی مەلا محەممەد کوڕی سان ئەحمەد کوڕی عەبدولقادر کوڕی شامان کوڕی حەمە ڕەش کوڕی کڵاوڕەش کوڕی نادرشا لە ۲٦ ی حوزەیرانی ۱۹٥۳ی زایینی لەسەر گردەلەت لە ناو ڕەشماڵدا لە گوندی قەدەفەری سەر بە ناحیەی خورماڵ ھاتووەتە دوونیا.

لە تیرەی نادرشاییە کە یەکێکە لە تیرەکانی ھاروونی لە خێڵی جاف، دوای ئەوەی بۆ یەکەم جار تیرەو ھۆزەکانی جاف دێنە شارەزوور بنەماڵەکەی لە گوندی قەدەفەرییەوە بۆ گوندی گوڵەخانە دەگوێزنەوە کە لەو کاتەدا تەمەنی شەش مانگ بووە و دایکی بە نەخۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دوای کردووە و (نازدار عەبدولڕەحمان حاجی فرجی) باوەژنی لە پەروەردەکردنیدا زۆر ماندوو بووە. حاجی مەحموودی باوکی لە شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱۳–۱٤ ی ساڵی ۱۹۷٤ لە پاش پێنجەم حەجی لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی گوڵەخانە کۆچی دوای دەکات کە لەو کاتەدا کاکە حەمە تەمەنی ۲۱ ساڵ بووە.

کاکە حەمە نەچووەتە خوێندنگە بەڵکو بە ھەوڵی خۆی فێری خوێندن و نووسین بووە و یەکەمین کتێب کە خوێندبێتییەوە ڕۆمانی دایک بوو لەوکاتەدا. باوکی سێ ژنی ھەبووە و کەدوای خۆی ئەم مناڵانەی جێھێشتووە (محەممەدی حاجی مەحموود، عەلی، عەبدوڵڵا، ئامین، ڕووقییە، پرشنگ، ئایش، گەلاوێژ، خاوەر، فانۆس).

سەرەتای ژیانی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹٦٤، ئەوکاتە ھەرچەندە تەمەنی کەم بووە بەڵام ئارەزووی پێشمەرگایەتی ھەبوو. چەندین جار داوای کردووە بەشداری شۆڕشەکانی ئەو سەردەمە بکات بەڵام بەھۆی کەمی تەمەنییەوە ڕەتکراوەتەوە بەڵام بەھۆی کۆڵنەدان و بەردەوامبوونی لەسەر ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتیمانیی لەوکاتە بەدواوە وەک پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و چاونەترس دەستی داوەتە چەک بۆ بەرگری کردن لە خاک و نیشتیمان، دڵسۆزی بۆ خاک و نیشتیمانەکەی وای لێکردووە ھەوڵی داوە بیری نیشتیمانی بەھێز بکات لە دەڤەرەکەدا و زۆرێک لە خزم و ھەڤاڵانی لە خۆی کۆبکاتەوە. پاشان یەکێک بووە لەو حەوت پێشمەرگەیەی شۆڕشی نوێیان دەست پێکردووە. و یەکەمین فیشەکی شۆڕشی نوێ لەلوولەی تفەنگەکەی کاکە حەمەوە دەرچووە.

خێزان و ژیانی تایبەتی دەستکاری

محەممەدی حاجی محموود لە ئێستادا خاوەنی سێ ژن و شەش کچ بە ناوەکانی (عتیە، کوێستان، شەرام، شارا، ڕێژین، کوردستان) و سێ کوڕ بە ناوەکانی (ڕێبین، ئاریان، ئارین) و دوو کوڕیشی بەناوەکانی (عەتا و پشتیووان) شەھیدن. یەکەم جار لە مانگی ۱۱ی ساڵی ۱۹٦۷ لەگەڵ کچە ئامۆزایەکی بەناوی (گەردە ڕۆستەم) ھاوسەرگیری کردووە. محەممەدی حاجی مەحموود سەڕەرای کاری سیاسی لە گوندەکەی خۆیدا خەریکی کاری جوتیارییە و جوتیاری بەشێکە لە ژیانی.

سەرچاوەکان دەستکاری