سوڵتان محەمەد فاتیح، (بە عوسمانلی: فاتح سلگان محمد خان پانی، بە تورکی نوێ: Fatih Sultan Mehmed Han II) لە ئەورووپا ناسراوە لە سەردەمی ڕاپەڕیندا بە Mahomet II یان بەو شێوەیەی کە ئەوروپی ناوی پێغەمبەری ئیسلام ئەخوێننەوە، حەوتەم سوڵتان دەوڵەتی عوسمانیە، لەگەڵ فاتیحدا بە باوکی فەتحەکان وباوکی چاکەکان ناوبراوە، ولە دوای فەتحی قوستەنتینیە نازناوی قەیسەر خراوەتە سەر نازناوەکانی، نزیکەی ٣٠ ساڵ حوکمی کردووە کە ئەو ماوەیە فراوانکردنی گەورە بوو بۆ خەلافەتی ئیسلامی.

   محەمەدی دووەم
سوڵتان محەمەدی کوڕی موڕاد
حوکم گرتنە دەست١٤٥١–١٤٨١
ناوی سوڵتانسوڵتان محەمەد فاتیح
لە دایکبوون١٤٢٩
شوێنی لە دایکبوونئەدەرنە
مردن١٤٨١
شوێنی مردنئەستەنبوڵ
نێژرانمزگەوتی فاتیح، ئەستەنبوڵ، تورکیا
پێش خۆیموڕادی دووەم
دوای خۆیبایەزیدی دووەم
ھاوسەرئامینە گوڵبەھار
گوڵشاه خاتوون
سیتی موکڕەم خاتوون
چیچەک خاتوون
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکموڕادی دووەم
دایکھوما خاتوون
مناڵەکانبایەزیدی دووەم، شازادە موستەفا، جێم سوڵتان، گەوهەرخان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

ئەم سوڵتانە بە تەواوی دەستی گرت بەسەر ئیمپراتۆری بیزەنتی دوای ئەوەی یانزە سەدە بەردەوام بوو, وزۆربەی مێژوونوسان ئەم ڕووداوە بە کۆتایی سەردەمەکانی ناوەڕاست وسەرەتای سەردەمە تازەکان دادەنێن, ولای تورکەکان ئەو سەردەمە (کرانەوەی سەردەمی پاشاکانە) بە تورکی (çağ açan hükümdar).

سوڵتان محەمەد بەدوای فەتحەکانیدا چوو لە ئاسیا, شانشینی ئەنادۆڵی کرد بە یەک, وڕۆیشت بەرەو ئەوروپا تا گەیشتە بەلەگراد, لە دیارترین ئیشە کارگێڕیەکانی لکاندنی کارگێڕیە کۆنە بیزەتیەکان بوو بە دەوڵەتی عوسمانی فراوانەوە, محەمەد فاتیح خاوەن رۆشنبیریەکی بەرز بووە وزانست و زانایانی خۆشویستووە ولەگەڵ تورکیدا بە چەند زمانێکی تر قسەی کردووە, کە ئەوانیش فەڕەنسی ولاتینی ویۆنانی وسڕبی وفارسی وعەرەبی وعیبری بوون.

سەرەتای ژیانی دەستکاری

ھەواڵی پێغەمبەری ئیسلام دەربارەی دەستکاری

موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) لەبارەی فاتیحەوە وتوویەتی کە باشترین ئەمیرەکانی جیھان ئەوەیە کە فەتحی قوستەنتینیە ئەکات وئەیخاتە پاڵ دەوڵەتی ئیسلامی, وەک لە مسندی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلدا ھاتووە لە فەرموودەی ژمارە ١٨١٨٩,

حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ أَبِي شَيْبَةَ، وَسَمِعْتُهُ أَنَا مِنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُحَمَّدِ بْنِ أَبِي شَيْبَةَ، قَالَ حَدّثَنَا زَيْدُ بْنُ الْحُبَابِ، قَالَ حَدَّثَنِي الْوَلِيدُ بْنُ الْمُغِيرَةِ الْمَعَافِرِيُّ، قَالَ حَدَّثَنِي عَبْدُ اللَّهِ بْنُ بِشْرٍ الْخَثْعَمِيُّ، عَنْ أَبِيهِ، أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ لَتُفْتَحَنَّ الْقُسْطَنْطِينِيَّةُ فَلَنِعْمَ الْأَمِيرُ أَمِيرُهَا وَلَنِعْمَ الْجَيْشُ ذَلِكَ الْجَيْشُ

مانای فەرموودەکە// پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: فەتحی قوستەنتینیە ئەکرێت باشترین ئەمیر ئەو ئەمیرەیە ووباشترین سوپا ئەو سوپایەن.

لەدایک بوون وپەروەردەبوونی دەستکاری

محەمەدی دووەم کوڕی موڕادی دووەم وھوما خاتوونە, حەوتەم نەوەی سوڵتان عوسمانی یەکەمە, لە دایک بووە لە ٢٠ی نیسانی ١٤٢٩ز لە شاری ئەدەرنەی پایتەختی ئەو کاتەی دەوڵەتی عوسمانی, محەمەد ئاگاداری ئیشە سوڵتانیەکان بوو لە سەردەمی باوکیدا و ئەژیا لەگەڵ ناکۆکیەکانی دەوڵەتی بیزەنتی لە کاتە جیاکاندا ھەروەک ئاگاداری تەواوی ھەوڵەکانی پێشتری عوسمانیەکان بوو بۆ فەتحی قوستەنتینیە تەنانەت ئاگاداری ھەموو ھەوڵەکان بوو لە سەردەمە ئیسلامیە دێرینەکاندا. بە پەروەردەی ئیسلامی پەروەردە کرا کە کاریگەریەکی گەورەی ھەبوو لەسەر کەسایەتی محەمەد فاتیح, کە موسڵمان ولە خواترس وباپەند بوو بە سنورەکانی شەریعەت, دەستی ئەگرت بە فەرمان ونەھی لێ کراوەکانەوە, بەرەنگاری ئەکرد لە بەدواداچوون وجێبەجێکردنیدا, وکاریگەر بوو بە زانا خواپەرستەکان بەتایبەت مامۆستاکەی (کەوڕانی).

 
شەڕى فارنا بە فڵچەى یان ماتیکۆ

ھەروەھا ڕۆڵی (ئاق شەمسەدین) دەرئەکەوێت لە پێکھێنانی کەسایەتی محەمەد فاتیح کە ھەر لە مناڵیەوە دوو شتی تیادا گەورە کرد, کە یەکەمیان بەھێزکردنی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی و دووەمیان ھەموو کات لە مناڵیەوە فەرموودەکەی پێغەمبەری ئەدا بە گوێیدا, لەبەر ئەوە فاتیح ھەوڵی دا ئەو فەرموودەیە بەسەریا جێبەجێ بێت.

گرتنە دەستی دەسەڵات دەستکاری

کاتێک عەلائەدینی کوڕە گەورەی سوڵتان موڕادی دووەم کۆچی دوایی کرد زۆر خەفەتبار بوو وازی لە دەسەڵات ھێنا بۆ محەمەدی کوڕی کە ئەو کاتە تەمەنی چواردە ساڵ بوو, بەڵام چەند مانگێک تێپەڕ نەبوو کاتێک ھەواڵی غەدری مەجەریان پێدا سوڵتان محەمەد فاتیح داوای لە باوکی کرد بگەڕێتەوەو حساب بۆ بۆ شەڕی مەجەڕ بکات, بەڵام موڕاد ڕەتی کردەوە, ومحەمەد فاتح وەڵامی بۆ نوسی (ئەگەر تۆ سوڵتانیت وەرە وبوەستە لە سەرکردایەتی سوپاکەت وسەرۆکایەتی دەوڵەتەکەت وئەگەر من سوڵتانم فەرمانت پێ ئەکەم بە سەرکردایەتی سوپا), لەسەر ئەم پەیامەوە سوڵتان موڕادی دووەم گەڕایەوە وسەرکردایەتی سوپای عوسمانی کرد لە شەڕی فارنا کە موسڵمانان تیایدا سەرکەوتنێکی گەورەیان بە دەستھێنا لە ساڵی ١٤٤٤ز.

ماوەیەک لە مانیسا (١٤٤٦-١٤٥١)ز دەستکاری

 
شوێنى مانیسا لە تورکیا

فاتیح چووە بۆ مانیسا لە ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ لە دوای شۆڕشی ئینکیشاریەکان لەسەری, کاتێک باوکی کۆی کردنەوە وگواستنیەوە بۆ شەڕەکانی لە ئەوروپا, لەم ماوەیەدا فاتیح ژنی ھێنا کە (ئامینە گوڵبەھار) بوو و کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٤٩٢ دوای ئەوەی سوڵتان بایەزیدی دووەمی کوڕی لە دایک بوو, سوڵتان موڕادی دووەم جارێکی تر گەڕایەوە بۆ گۆشەگیری دوای ئەوەی بەسەر مەجەڕدا سەرکەوت وشاری فارنای لێ پاککردنەوە, ئەم جارەش زۆر نەمایەوە کە ئینکیشاریەکانی سوپا بە کەمی سەیری سوڵتان محەمەدیان کرد وئەدەرنەی پایتەختیان تاڵان کرد, سوڵتان موڕاد گەڕایەوە بۆیان ساڵی ١٤٤٥ وئاژاوەکەی کوژاندنەوە وسەرگەرمی کردن بە شەڕەوە, ھێرشی بردە سەر وڵاتی یۆنان وسڕب لە ماوەی ساڵەکانی تردا, چەندین شار ومیرنشینی فەتح کرد وخستنیە پاڵ دەوڵەتی عوسمانی, ھەر لەم ماوەیەدا فاتیح ژنی دووەمی ھێنا (سنی موکڕەم خاتون).

ھەر لەم ماوەیەدا فاتیح ھەستا بە لێدانی دراوی سەلجوقی بە ناوی خۆیەوە ودایکی کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٤٤٩ و ساڵێک دواتر باوکی وەفاتی کرد لە ٧ی شوباتی ١٤٥١ز.

گرتنە دەستی دەسەڵات جاری دووەم دەستکاری

 
دەوڵەتى عوسمانى ودەوڵەت ومیرنشینەکانى دەوروپشتى لە ساڵى ١٤٥٠ز

کاتێک ھەواڵی مردنی سوڵتان گەیشت بە محەمەد دووەم (فاتیح), بە پەلە گەڕایەوە بۆ ئەدەرنە وجارێکی تر بوو بە سوڵتان لە ١٩ی شوباتی ١٤٥١زدا, جەنازەی باوکی بە جێ گەیاند وفەرمانی کرد بگوێزرێتەوە بۆ بۆرسە تا لەوێ بنێژرێت.

کاتێک محەمەدی دووەم دەسەڵاتی گرتە دەست دوای باوکی ھەموو ئاسیای بچوک لە ژێر دەستیا بوو تەنھا قەرمان وشاری سینۆب وشانشینی تەڕابزۆنی ڕۆمی نەبێت, وشانشینی ڕۆمی ڕۆژھەڵات دابڕا بوو لە شاری قوستەنتینیە ودەوروپشتی وھەرێمی مۆرە دابەش بوو لە نێوان چەند میرنشینێکی بچوکدا.

فەتحی قوستەنتینیە دەستکاری

ئامادەکاری بۆ فەتح دەستکاری

سوڵتان محەمدی دووەم, دوای وەفاتی باوکی خۆی ئامادەکرد بۆ فەتحی پاشماوەی وڵاتی بەلقان وشاری قوستەنتینیە تا ھەموو موڵکەکانی پەیوەندیان بەیەکەوە ھەبێت وھیچ کام لە دوژمن وھێرشکەر وھاوڕی دووڕووەکان نەتوانن تێکی بدەن, سەرەتا ھەوڵێکی مەزنی دا بۆ بەھێزکردنی سوپای عوسمانی, ژمارەی سوپاکەی گەیشتە ٢٥٠,٠٠٠ سەرباز کە ئەو ژمارەیە زۆر گەورەیە بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی سوپاکانی ئەو سەردەمە, ھەروەک گرنگیەکی تایبەتی دا بە ڕاھێنانی ئەو سەربازانە لەسەر ھونەرە جیاوازەکانی جەنگ وجۆرەکانی چەک, ھەروەک گرنگی دا بەبەھێزکردنی ڕۆحی مەعنەوی سەربازەکان وبیری ستایشی پێغەمبەر محەمەدی ئەخستنەوە بۆ ئەو سوپایەی کە فەتحی قوستەنتینیە ئەکەن, کە ڕۆحێکی مەعنەوی زۆر بەرز وئازایەتیەکی بێوێنەی پێ بەخشین, ھەروەک بڵاوبوونەی زاناکان لەناو سوپادا کاریگەریەکی گەورەی ھەبوو لە بەھێزکردنی ورەیان.

 
قەڵاى ڕوملى حەساڕ, لە ئێستادا بەم شێوەیە دەرئەکەوێت

سولتان ئەیویست پێش فەتحی قوستەنتینیە گەرووی بۆسفۆر بپارێزێت لە ھەر ھێرشێک لە شانشینی تەڕابزۆنەوە, بۆ ئەمەش قەڵایەکی لەسەر کەناری گەرووەکە لە تەسکترین خاڵی لە ڕووی ئەوروپاوە دامەزراند کە قەڵایەکی بەرز وبەھێز بوو و بەرزییەکەی گەیشتە ٨٢ مەتر وناونرا بە(قەڵای ڕوملی حەسار) لە بەرامبەر ئەو قەڵایەی پێشتر سوڵتان بایەزیدی یەکەم بنیاتی نابوو.

سوڵتان گرنگیەکی گەورەی دا بە کۆکردنەوەی چەکی پێویست بۆ فەتحی قوستەنتینیە, لە ھەمووی گرنگتر تۆپخانە بوو و ھەروەک فاتیح گرنگیەکی تەواوی دا بە کەشتیگەلی عوسمانی کە بەھێزی کرد وکەشتی جیاوازی بۆ زیاد کرد تاکو بە ئیشی خۆیان ھەستن کاتێک ھێرش ئەکەنە سەر قوستەنتینیە, وا باس دەکرێ زیاتر لە ٤٠٠ کەشتی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردووە.

بەستنی پەیماننامەکان دەستکاری

پێش ئەوەی ھێرش بکاتە سەر قوستەنتینیە, فاتیح ئیشی کرد لەسەر بەستنی پەیماننامەکان لەگەڵ دوژمنە جیاوازەکانی تا یەکلا بێتەوە بۆ یەک دوژمن, پەیماننامەی کرد لەگەڵ میرنشینی غەرناتە کە دەوری قوستەنتینیەیان داوە لە ڕۆژھەڵاتەوە ھەروەھا لەگەڵ جنوە و بوندقیە کە لە میرنشینە ئەوروپیەکان بوون, بەڵام ئەم پەیماننامانە جێبەجێنەکران کاتێک بە تەواوی ھێرش بۆ سەر قوستەنتینیە دەستی پێکرد, ھێز لەو شارانەوە ھاتن وبەشداریان کرد لە بەرگری لە شارەکە.

 
سوڵتان محەمەد فاتیح سەرکردایەتى سوپاکەى ئەکات لە کاتى گەمارۆدانى قوستەنتینیە

لەم کاتانە ئیمپڕاتۆری بیزەنتی بە ھەموو ڕێگەیەک ھەوڵی دا سوڵتان ڕابگرێت لە جێبەجێکردنی ئەو ئامانجەکەی بەڵام سودی نەبوو, پاشان ھانای بردە بەر دەوڵەت وشارە ئەوروپیەکان ولەسەروویانەوە پاپای سەرکردەی مەزھەبی کاسۆلیکی, لە کاتێکا قوستەنتینیە لەسەر مەزھەبی ئەرسەدۆکسی بوون ودوژمنایەتیەکی گەورە لە نێوانیان ھەبوو, بەڵام ئیمپڕاتۆری بیزەنتی ناچار بوو بەدەوری پاپادا بێت وئامادەیی دەرببڕیت بە یەکخستنی ھەردوو کەنیسەی ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا, لە کاتێکدا ئەرسەدۆکس حەزیان بەوە نەئەکرد, لەبەر ئەوە خەڵکەکە توڕە بوون وھەستان بە بزوتنەوەی دژ بەم کرداری ئیمپراتۆریە کاسۆلیکیە ھاوبەشە لە ناو قوستەنتینیە.

ھێرش بردن وغەزوو دەستکاری

دوای ئەم ھەموو ئامادەکاریە سوڵتان ھەوڵیدا ھۆکارێکی دەست بکەوێت تا دەرگای جەنگ بکاتەوە, وکاتێک دژایەتی سەربازە عوسمانیەکان کرا لە ھەندێک گوندەکانی ڕۆم, وچەند کەسێک لە ھەردوو لا کوژران ئەمە ھۆکار بوو بۆ فاتیح تا دەست پێبکات, کاتێک سوپا وچەک وسەربازەکان جوڵێنران لە ئەدەرنەوە بۆ نزیک قوستەنتینیە وسەربازە عوسمانیەکان کە محەمەد فاتیح خۆی سەرکردایەتی ئەکردن گەیشتنە قوستەنتینیە لە ٦ی نیسانی ١٤٥٣زدا, ھەموو سەربازەکانی کۆکردەوە کە نزیکەی ٢٥٠,٠٠٠ سەرباز بوون, وتارێکی بەھێزی بۆ خوێندنەوە کە گیانی جیھاد وسەرکەوتنی تیا جوڵاندن وقوربانی دان وڕاستگۆیی لە شەڕدا بە بیر ھێنانەوە, وئەو ئایەتانەی قورئانی بۆ خوێندنەوە کە باس لەوانە دەکات, ھەروەک فەرموودەکەی پێغەمبەری بە بیر ھێنانەوە کە مژدە بە فەتحی قوستنتینیە و فەزڵی سوپا و ئەمیری ئەو فەتحە ئەدات , کە ئەوەی فەتحی ئەکات لە شکۆی ئیسلام و موسڵمانانە.

بەم شێوەیە سوڵتان لە وشکانی ودەریاوە گەمارۆی قوستەنتینیەی داو ١٤ تۆپخانەی لە چواردەورە دامەزراند, ولەم کاتانەدا گۆڕی (ئەبوئەیوبی ئەنساڕی) دۆزرایەوە کە شەھیدکرابوو کاتێک گەمارۆی قوستەنتینیەیان دا لەسەردەمی خەلافەتی ئەمەوی ساڵی ٥٢ک.

لەم کاتانەدا بیزەنتیەکان ھەستان بە داخستنی مینای قوستەنتینیە بە زنجیرەی ئاسنین تاکو نەک ھەر ڕیگە لە کەشتیە عوسمانیەکان بگرێت بەڵکو ھەر کەشتیەک ھەوڵی نزیک بوونەوەی دابێت تێکی شکاندووە, پاشان بیرۆکەیەکی سەیر ھات بە مێشکی سوڵتاتدا کە کەشتیەکان لە وشکانیەوە بگوێزێتەوە تا ئەو زنجیرە ئاسنینانەی ڕێیان لێگرتووە تێپەڕێنێت, لەگەڵ سەیری ئەم ئیشەدا بە چەند سەعاتێکی کەم جێبەجێکرا, نزیکەی ٧٠ کەشتیان گواستەوە کاتێک بیزەنتیەکان ئاگایان لە خۆیان نەبوو.

 
سولتان محەمەد فاتیح, کاتێک ئەچێتە قوستەنتینیە, بە فڵچەى فوستۆ زۆنارۆ

کاتێک لە ٢٢ی نیسان, خەڵکی شارەکە بەیانی بەخەبر دێن ئەبینن کەشتیە عوسمانیەکان دەستیان گرتووە بەسەر ڕێڕەوە ئاویەکەدا وھیچ ڕێگرێک نەبوو لە نێوان تۆپخانەکانی بیزەنتیەکان وسەربازە عوسمانیەکان, و یەکێک لە مێژوونوسە بیزەنتیەکان بەسەرسوڕمان باسی ئەم ئیشە ئەکات وئەڵێت (لەمەو پێش نەبینیومانە ونە بیستومانە شتێکی ئاوا دەگمەن, محەمەد فاتیح زەویی ئەگۆڕیت بۆ دەریاکان وکەشتیەکانی ئەگوێزێتەوە لەسەر لوتکەی شاخەکان لە جیاتی شەپۆلەکان, محەمەد فاتیح بەم ئیشە ئەسکەندەری گەورەی تێپەڕاند), لەگەڵ ئەوەی گەمارۆدراوەکان ئەیانزانی عوسمانیەکان سەرئەکەون بەسەریاندا بەڵام ورەیان بەرنەدا لە بەرگری کردن, لە ٢٣ی ئایاری ١٤٥٣زدا فاتیح پەیامێکی نارد بۆ ئیمپڕاتۆر قوستەنتین کە خۆی بدات بە دەستەوە وخوێن نەڕێژرێت, وبەڵێنی پاراستنی ژیانی خۆی وخێزانی ولایەنگرانی پێدا و لە وەڵامدا ئیمپڕاتۆر ئەنوسێت کە ئامادەیە جزیە بدات بەڵام قوستەنتینیە بەرگری لێدەکات تا دوا ھەناسەی یان دەسەڵاتەکەی بپارێزێت یان لە ژێر دیوارەکانیا ئەنێژرێت, وکاتێک پەیامەکە گەیشت بە فاتیح وتی زۆر باشە بەم نزیکانە یان لە قوستەنتینیە دەسەڵاتم ئەبێت یا گۆڕم ئەبێت تیایدا.

لە سەعات ١ی بەیانی ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ١٤٥٣ ھێرشێکی گشتییان بۆ سەر شارەکە دەست پێکرد و ١٥٠,٠٠٠ سەرباز ھێرشیان برد وبە دیوارەکانیدا سەرکەوتن وردە وردە شارەکەیان گرت تا بەتەواوی دەستیان بەسەر ھەموویدا گرت دوای ٥٣ ڕۆژ گەمارۆدان, و ئیمپڕاتۆر قوستەنتین وەک ئەوەی بەڵێنی دابوو کوژرا لە بەرگریکردندا وسوڵتان ڕۆیشتە شارەکەوە کاتێک نزیکەی نیوەڕۆ بوو و بینی سەربازەکان سەرگەرمی تاڵان وبردنن, فەرمانی دەرکرد بە قەدەغەکردنی ھەر دەستدرێژییەک وداوای لە مەسیحیەکان کرد بگەڕێنەوە ماڵ وحاڵی خۆیان وزۆربەی ئەو مەسیحیانەی خۆیان شاردبۆوە کاتیک لێخۆشبوونی سوڵتانیان بینی دەرچوون وئیسلام بوونی خۆیان ڕاگەیاند, پاشان فاتیح فەرمانی کرد بەوەی لە کەنیسەی ئایا سۆفیا بانگ بدرێت کە بەم ھەنگاوەش کەنیسەکەی کرد بە مزگەوت, وسەربەستی ئاینی بەخشی بە مەسیحیەکان لە بەجێھێنانی دروشمە ئاینیەکانیان و ھەڵبژاردنی سەرەکانیان ھەروەک ھەمان حەقی بەخشی بە مەسیحیەکانی ھەرێمەکانی تر, بەڵام لە ھەمان کاتدا جزیەی لەسەر دانان, ونیوەی کەنیسەی شارەکەی بۆ ھێشتنەوە ونیوەکەی تری گۆڕی بۆ مزگەوتی موسڵمانان, وکاتیک شارەکە بە تەواوی فەتح کرا سوڵتان ناوەندی خەلافەتی گواستەوە بۆی وناوەکەی گۆڕی بە "ئیسلامبۆل" یان تەختی ئیسلام یان شاری ئیسلام.

دوای تەواوبونی سەرکەوتن وفەتح سوڵتان ناونرا بە فاتیح وفەرمانی کرد بە بەندکردنی سەدری ئەعزەم (خەلیل جەندرلی پاشا) کە تۆمەتبار کرا بەوەی لە بەرامبەر ڕەشوەدا جوڵانەکانی عوسمانیەکانی بە دوژمن وتووە لە کاتی گەمارۆی قوستەنتینیەدا و دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکردن لە سێدارەیان دا.

فەتحەکانی تر دەستکاری

سوڵتان محەمەد فاتیح دوای ئەوی خۆی ڕێکخستەوە ودیوارە ڕوخاوەکانی قوستەنتینیەی چاککردەوە وفەرمانی کرد بە کردنەوەی مزگەوت لە نزیک گۆڕی ئەبوئەیوبی ئەنساڕی پاشان سەفەری کرد بۆ فەتح کردنی وڵاتانی تر, کە بە کورتی ئەمانەی خوارەوە بوون:

  1. فەتحی وڵاتی مۆرە وبەڕنگاری کردنی مەجەڕ.
  2. یەکخستنی ئەنادۆڵ
  3. جەنگان لەگەڵ میری فەلاخ
  4. فەتحی بۆسنە ودوژمنایەتی لەگەڵ بوندقیە
  5. فەتحی میرنسینی قەرمان وبەڕنگاری کردنی مەغۆل
  6. شەڕ لەگەڵ بەغدان وکۆتایی ھێنان بە ناکۆکی لەگەل بوندقیە.
  7. فەتحی دوورگەکانی یۆنان وشاری ئۆترانت وگەمارۆدانی ڕۆدوس.

ڕێکخستنە ناوخۆییەکانی سوڵتان دەستکاری

 
وێنەى سوڵتان محەمەد فاتیح بۆنى گوڵى سور ئەکات, لە کتێبى سوڵتانە عوسمانیەکان لە کۆشکى بابى عالى

گرنگی دانی بە خوێندنگە وپەیمانگەکان دەستکاری

سوڵتان زۆر زانست وزانایانی خۆشئەویست, لەبەرئەوە گرنگی دا بە کردنەوەی فێرگە وپەیمانگەکان لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکەیدا, وپێش باپیرەکانی کەوت لەم ڕووەوە, وھەوڵێکی زۆری دا لە پێناو بڵاوکردنەوەی زانست ودامەزراندنی خولی فێربوون وچاکسازی تیا ئەنجامدان, ھەستا بە ڕێکخستنی ئەو فێرگانە ودانانیان بەپێی پلە وقۆناغ, مەنھەجی بۆ دانان و زانستەکانی دیاری کرد بۆ ھەر قۆناغێک, وڕژێمی تاقیکردنەوەی وردی بۆ دانان ھەروەک ئامادەی تاقیکردنەوەکان ئەبوو وسەردانی فێرگەکانی کردووە وگوێی لە وانەکان گرتووە, خوێندنی لە ھەموو فێرگەکان کرد بە بێ بەرامبەر, وئەو بابەتانەی ئەخوێنرران تەفسیر وفەرموودە و فیقە و ئەدەب و ڕەونبێژی و زانستی زمان و ئەندازە بوون. ھەروەھا لە زاانایان نزیک بوو قەدری ئەگرتن وھانی ئەدان لەسەر ئیش وبەرھەم

گرنگی دانی بە شاعیر وئەدیبەکان دەستکاری

 
مزگەوتى سوڵتان محەمەد فاتیح

شیعری زۆر خۆشئەویست وگرمگی ئەدا بە ئەدەب بە گشتی وشیعر بەتایبەتی, ھاوڕێیەتی شاعیرانی ئەکرد وھانی ئەدان وپێی ئەبەخشین ھەروەھا ڕێگەی لەو شاعیرانە ئەگرت کە لە ڕەوشت دەرئەچوون وسزای ئەدان ودەری ئەکردن لە وڵات.

گرنگی دانی بە وەرگێڕان دەستکاری

زمانی یۆنانی و شەش زمانی تری ئەزانی کاتێک لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا بوو یان لەو ساڵەی کە فەتحی قوستەنتینیەی کرد, وفەرمانی کرد بە وەرگێڕانی زۆربەی دانراوە یۆنانی و لاتینی و عەرەبی و فارسیەکان بۆ زمانی تورکی. ھانی بزوتنەوەی وەرگێڕانی دا.

گرنگی دانی بە بیناسازی ونەخۆشخانەکان دەستکاری

 
ئایا سۆفیا, لە دواى فەتحى قوستەنتینیە لە کەنیسەوە گۆڕیان بۆ مزگەوت

فاتیح ھۆگر بوو بە بنیاتنانی مزگەوت و کۆشک و نەخۆشخانەکان و خانە و بازاڕی گەورە و باخچە گشتیەکان, وئاوی بردە ناو شارەکانەوە, ھانی وەزیر وگەورە پیاوانی دەوڵەت و دەوڵەمەندەکانی ئەدا بۆ کردنەوی دوکان و بنیاتنانی بینا کە دیمەنێکی جوان بە شارەکان ئەدەن, وگرنگیەکی تایبەتی دا بە شاری (ئیسلامبول)(ئەستەنبوڵی ئێستا) وسوور بوو لەسەر ئەوەی بیکات بە جوانترین پایتەختەکانی جیھان. ودیارترین ئاسەوارە بیناسازیەکانی سوڵتان کۆشکی بابی عالی بوو کە فەرمانی بە کردنەوەی کرد لە سەدەی پانزەدا, لەگەڵ ئەو مزگەوتەی ھەر بەناوی خۆیەوە ناونراوە و ئایا سۆفیا کە گۆڕی لە کەنیسەوە بۆ مزگەوت.

گرنگی دانی بە بازرگانی و پیشەسازی دەستکاری

سوڵتان محمەد فاتیح گرنگی دا بە بازرگانی و پیشەسازی وئیشی کرد لەسەر بوژاندنەوەیان بە ھەموو ھۆکار وکردارەکان, عوسمانیەکان زانیاریەکی فراوانیان ھەبوو لەسەر بازاڕە جیھانیەکان و ڕێگە دەریایی ووشکانیەکان و ڕێگە کۆنەکانیان پێش خست, وپردی نوێیان دامەزراند تا جوڵەی بازرگانی لە ھەموو بەشەکانی دەوڵەتەکەدا ئاسان بکات, ودەوڵەت دراوە زێڕینە تایبەتەکەی خۆی ھەبوو, ھەروەھا بنیاتنانی کارگەی ئازوقە و چەک برەوی پێدرا وقەڵایان دروستکرد لەو شوێنانەی گرنگیەکی سەربازی زۆریان ھەیە لە وڵاتدا.

گرنگی دانی بە ڕێکخستنە کارگێڕیەکان دەستکاری

سوڵتان محمەد فاتیح ئیشی کرد لەسەر بەرەو پێشبردنی دەوڵەتەکەی, لەبەر چەند یاسایەکی دانا بۆ بەڕێوەبردن کە لە شەریعەتی ئیسلامیەوە وەرگیرابوون, ولیژنەیەکی لە زانا ھەڵبژێردراوەکان پێکھێنا بۆ سەرپەرشتی کردنی وکردیە بنەمایەک بۆ دەوڵەتەکەی.

 
شمشێرى سوڵتان محەمەد فاتیح

گرنگی دانی بە سوپا ودەریاوان دەستکاری

سەردەمی سوڵتان محمەد فاتیح ھاوشان لەگەڵ بەھێزی سوپاکەی و زۆری سوپاکەی ناسراوە بە کردنەوە خولی پیشەسازی سەربازی بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی سوپا, ھەروەھا دامەزراندنی قەڵا و کەلو لەو شوێنانەی گرنگیەکی سەربازی زۆریان ھەیە لە وڵاتدا.

گرنگی دانی بە دادپەروەری دەستکاری

دامەزراندنی دادپەروەری لە ئەرکەکانی سوڵتانە عوسمانیەکان بوو لە ناو خەڵکدا, ئەمەیش ھەروەک باوانەکانی پێش خۆی سوور بوو لەسەر جێبەجێکردنی دادپەروەری لە دەوڵەتەکەی, بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەمە لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر پیاوە ئاینیە مەسیحیەکانی ئەنارد تا بگەڕێن لە ھەموو لایەکی دەوڵەتدا وڕاپۆرتێکی بۆ بنوسن لەسەر کاروباری دەوڵەت وچۆنیەتی جێبەجێکردنی داد لە ناو خەڵکدا, ھەروەھا ھەموو سەربەستیەکی ڕادەربڕینی بەخشی بەو نێرراوانە, ھەروەک ڕاپۆرتی ئەو نێرراوە مەسیحیانە ھەموو کات دڵنیایی جێبەجێبوونی دادپەروەریان ئەکردەوە بە بێ ھیچ جیاوازیەک.

سوڵتان محەمەد لەگەڵ سەرگەرم بوونی بە جیھاد وغەزوو, ئاگاداربوو لە ھەموو کاروبارێکی دەوڵەتەکەی بەوپەڕی وریاییەوە وخوا چاودێری کردووە بە زیرەکیەکی زۆر و یادەوریەکی بەھێز و لاشەیەکی لێھاتوو, و زۆربەی کات بە شەواندا ئەچووە سەر ڕێگاکان تا بارودۆخی خەڵک بزانێت وخۆی گوێ بگرێت لە گلەییەکانیان, ھەروەک دەزگا زانیاریەکانی دەوڵەت یارمەتیان ئەدا تا ئاگاداربێت لە سەر کاروباری دەوڵەت کە سوڵتان زۆر سوور بوو لەسەر ئەوەی ھەردەم ھەواڵی خەڵکەکەی بزانێت.

وەفات ویادی دەستکاری

 
پردى سوڵتان محەمەد فاتیح
 
گۆڕى سوڵتان محەمەد فاتیح

سوڵتان سەرکردایەتی ھەڵمەتێکی کرد کە دیاری نەکراوە بۆ کوێ, لەبەر ئەوە سوڵتان سووربوو لەسەر ئەوەی پلانەکانی بەکەس نەڵێت تەنانەت نزیکترین وخۆشەویسترین سەرکردەکانی بەڵام میژوونوسان لەو باوەڕەدان بۆ ئیتاڵیا بووە, خەڵکی بوندقیە داوایان لە پزیشکە تایبەتەکەی کرد (یەعقوب پاشا) تا بیکوژێت, ویەعقوب لە سەرەتاوە موسڵمان نەبووە لە ئیتاڵیا لە دایک بووە وپاشان موسڵمان بووە, یەعقوب دەستی کرد ژەھر بە ھێواشی بدات بە سوڵتان, بەڵام کاتێک بە ھەڵمەتەکەی زانیوە ژەھرەکەی بۆ زیاد کردووە, وسوڵتان کۆچی دوایی کرد لە ٣ی ئایاری ١٤٨١زدا, لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا وماوەی حوکمەکە ٣١ ساڵ بوو کە بەسەری برد لە شەڕە یەک لە دوای یەکەکاندا بۆ فەتح کردن وبەھێزکردنی دەوڵەتەکەی, مەبەستەکەی باپیرەکانی ھێنایە دی, فەتحی قوستەنتینیەی کرد لەگەڵ ھەمموو مەمالیک وھەرێمەکانی ئاسیای بچوک و سڕب و بەشناق و ئەلبانیا, وزۆر دەستکەوتی کارگێڕی ناوخۆی ھەبوو کە دەوڵەتەکەی خستە سەر ڕێگەی گەشەسەندن وڕێگەی کردەوە بۆ سوڵتانەکانی دوای خۆی بۆ فراوانکردنی دەوڵەت وفەتحی ھەرێمی تر.

وئیشەکەی یەعقوب ئاشکرا بوو دواتر, و پاسەوانەکانی سوڵتان لە سێدارەیان دا, وسوڵتان نیژرا لە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی کە لە ئەستانە بنیاتی نابوو, ولە دوای خۆی ناوبانگێکی بەڕیزی بە جێھێشت, وپردی ھەڵواسرا لە نیوان دوو لای ئەستەنبوڵ بنیاتنرا لە سەدەی بیست ناوی (پردی سولتان محەمەد فاتیح)ی لێنرا ھەروەک چەندین کتێب ودرامای تەلەفزیۆنی لەسەر دەرکراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری