مایکڵ فرێد فلیپس (لەدایکبووی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٨٥)[٣] مەلەوانێکی پێشبڕکێکاری ئەمریکییە و ڕیکۆردی بردنەوەی زۆرترین مەدالیای ھەیە لە ئۆلۆمپیاددا بە بردنەوەی ٢٨ مەدالیا، کە تیایاندا ٢٣یان مەدالیای زێڕن.[٤]لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ بە بردنەوەی ھەشت مەدالیای زێر توانی ڕیکۆردی مارک سپیتزی ئەمریکی بشکێنێت کاتێک لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢ توانیبووی ٧ مەدالیای زێر بباتەوە. لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤ لە ئەسینا شەش مەدالیای زێر و دوو مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا کە ئەمە یەکەم بەشداری مایکڵ بوو لە ئۆڵمپیاد؛ و لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ی لەندەن ٤ مەدالیای زێر و دوو مەدالیای بڕۆنزی بردەوە؛ و دوایین جار لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ ڕیۆ بەشداری کرد پێنج مەدالیای زێر و مەدالیایەکی زیوی بەدەست ھێنا ئەمەش وای کرد ببێتە سەرکەوتووترین وەزشوانی بەشداربووی چوارخولی ئۆڵمپیاد. ھەروەھا یەکەم وەرزشوانی مەلەوانییە بتوانێت لە یەک ئۆڵمپیاد ھەشت مەدالیای زێر بباتەوە.[٥][٦]

مایکڵ فێڵپس
Phelps at the 2016 Summer Olympics
زانیاری کەسێتی
ناوی تەواومایکڵ فرێد فلیپس
لەدایکبوون (١٩٨٥-٠٦-٣٠) ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٨٥ (تەمەن ٣٨ ساڵ)
Baltimore, Maryland, U.S.
باڵا٦ پێ ٤ ئینچ (١٫٩٣ مەتر)[١]
کێش194 lb[٢]
وەرزشی
یانەNorth Baltimore Aquatic Club
راھێنەرBob Bowman

فێڵپس ھەڵگری کۆمەڵیک ژمارەیی پێوانییە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا. ھەڵگری ژمارەی پێوانییە لە مەلەوانی ٤٠٠ مەتری تاکی ھەمەجۆر و ھەروەھا ھەڵگری ژمارە پێوانییە لە پێشبڕکێی مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ئازاد، مەلەوانی ١٠٠ مەتری ئازاد، مەلەوانی ٢٠٠ مەتری پەپوولەی. براوەی ٨٢ مەدالیایە لە سەرجەم پالاوانیتییە گەورەکانی مەلەوانییە لە ناویان ٦١ دانەیان زێر، ١٤ زیو، ٣ بڕۆنزە، کەلە پاڵاوانێتییەکانی ئۆڵمپیاد، پاڵاوانیتی فینا، پان پاسیفیک بەدەستی ھێناوە. فێڵپس لە خەڵات و نازناوەکانیش ژمارەی پێوانەی تۆمارکردووە. ھەشت جار خەڵاتی باشترین مەلەوانی جیھان پێبەخشرا. ھەروەھا ١١ جار بە باشترین مەلەوانی ئەمریکی ھەڵبژێردرا. ئەمە جگە لەوەیی دووجار لە ساڵەکانی ٢٠١٢–٢٠١٦ بە باشترین مەلەوانی پاڵاوانیتی فینا بۆیارییە ئاوییەکان دەستنیشان کرا. ھەروەھا خەلاتی باشترین وەرزشوانی ساڵی لە گۆڤاری سپۆرت ئاڵسترەید Sports" Illustrate" پێ بەخشرا دوای ئەوەی ھەشت مەدالیای زێری لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ پەکین، چین بەدەست ھێنا.[٧]

دوای یارییەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ ڕێکخراوی (مایکل فێلپس فەودەیشین - Michael Phelps Foundation)ی دامەزراند وەک ھەنگاوێک بۆ گرینگیدانی زیاتر بە مەلەوانی و ژیانی تەندروست. فێلپس دوای یارییەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ خانەنشینبوونی خۆی ڕاگەیاند بەڵام ساڵی ٢٠١٤ گەرایەوە.[٨] یەک بوو لە وەرزشوانە بەشداربووەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ی ڕیۆ دێ ژانێرۆ ،بەڕازیل[٩]لەلایەن تیمی ئەمریکاوە وەک ئاڵاھەڵگری ولاتەکەی دەستنیشانکرا لەکاتی ناساندن و ھاتنەناوەوەی ولاتە بەشداربووەکان. ئەمە پێنجەم بەشداریکردنی بوو لە ئۆڵمپیاد. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٦ بۆ جاری دووەم خانەنشینبوونی خۆی ڕاگەیاند[١٠] دوای ئەوەی لە زیاتر لە ١٦١ ولات مەدالیای بەدەست ھێنا. وا پێوانەدەکرێت کە مایکڵ فێڵپس باشترین مەلەوان و باشترین وەرزشوانی سەرجەم سەردەمەکانە.[١١][١٢]

ژیان دەستکاری

فێڵپس لە بالتیمۆری ویلایەتی مێریلەند لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٨٥ لەدایکبووە،[١٣]لە گەرەکی ڕۆجەر فۆرجی نیزک تاوسن گەورە بووە.[١٤] قۆناغی سەرەتای لە قوتابخانەی ڕۆجەر فۆرج ھەروەھا قۆناغی بنەرەتی لە قوتابخانەی دۆمبارتۆن قۆناغی ئامادەی لە قوتابخانەی تاوسن خوێندووە. فێلپس بچووکترین و سێیەم منداڵی بنەماڵەکەی بووە. دایکی " دێبورا سۆی " بەڕیوبەری قوتابخانەی ناوەندییە. باوکی " مایکڵ فرێد فێلپس " پۆلیسی خانەنیشنکراوی ویلایەتی ماریلاندا بوو کە لە قۆناغی قوتابخانە و زانکۆ یاریزانی تۆپی پێ بووە.[١٥]فێلپس بە ڕەگەز لە ئینگلزی، ئەڵمانی، ئێرلەندی، سکۆتلەندی و وێلزییە.[١٦] ساڵی ١٩٩٤ دایک و باوکی لەیەکتر جیادەبنەوە کاتێک ئەو تەمەنی نۆساڵ دەبێت. باوکی لە ساڵی ٢٠٠٠ لەگەل خانمێکی دیکە ژیانی ھاوبەش پێک دێنن. فێلپس ئاشکرای کرد ئەم جیابوونەوەیە کاریگەری خراپی لەسەر خۆی و خوشەکانی ھەبووە و تا چەند ساڵێک لە باوکیان دووربوون، پەیوەندیان لەگەڵدا نەمابوو.[١٧] ساڵی ٢٠٠٣ قۆناغی ئامادەی تەواودەکات.[١٨] فێلپس لە تەمەنی ٧ ساڵی دەستی کرد بە مەلەوانی بە ھاندان و ھاوکاریکردنی خوشکەکانی و ئەو خۆشەویستییەی کە دایکی دەیویست کورەکەی فێری مەلەکردن بێت. لە چاوپێکەوتنێکدا فێلپس ڕای گەیاند کە " تاکەھۆکاری بەردەوامیم لە مەلەکردن ئەوەبوو دایکم دەیویست فێری مەلەکردن ببم، من و خوشەکانم ئاشقی وەرزش و مەلەکردن بووین "[١٩]

بەشدارییەکان دەستکاری

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠

فێلپس بە شێوەیەکی خێرا توانی پەرە بەتواناکانی بدات ھەر ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی بگاتە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠ لە تەمەنی ١٥ وەک گەنجترین وەرزشوانی ئەمریکا (دوای ڕالف فلانگان لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٣٢ کە تەمەنی ١٣ ساڵ بوو) بەشداری ڕکابەرییەکانی کرد. بەلام نەیتوانی ھیچ مەدالیایەک بەدەست بھێنێت سەڕەرای ئەوەی سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری پەپوولەیدا بەلام لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی ڕکابەرییەکە جێگیر بوو.

پالاوانێتی جیھانی یارییە ئاوییەکانی ٢٠٠١

پالاوانێتی جیھانی یارییە ئاوییەکانی ٢٠٠١لە تاقیکردنەوەکانی پالاوانێتی جیھانی یارییە ئاوییەکانی ٢٠٠١، لە ٣٠ی مارس، فێڵپس ژمارەی پێوانەی لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری پەپوولەی شکاند لە تەمەنی ١٥ ساڵ و ٩ مانگ بەمەش بووە گەنجترین وەرزشوان بتوانێت ژمارەی پێوانەی جیھانی تۆماربکات لە مەلەوانی کە پێشتر بەناوی ئان سروپ (Ian Thorpe) مەلەوانی ئوسترالی تۆمارکرابوو کاتێک توانیبوو لە تەمەنی ١٦ ساڵ و ١٠مانگی لە مەلەوانی ٤٠٠ مەتری ئازاد ژمارەی پێوانەی تۆماربکات. لەکاتی پالاوانێتییەکەدا کە لە فوکوئوکا، ژاپۆن بەڕێوەچوو، توانی ژمارەیەکی پێوانەی جیھانی تۆماربکات کاتێک توانی لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری پەپوولەی پلەی یەکەم و مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت ، مەودای ڕکابەرییەکەی بە ١دەقە و ٥٤ چرکە و ٥٨ لە ھەزاری چرکە تەواو بکات.

پالاوانێتی مەلەوانی پان پاسفیکی ٢٠٠٢

لە ساڵی ٢٠٠٢ لەگەل تیمی مەلەوانی ئەمریکا بەشداری پالاوانێتی مەلەوانی پان پاسفیکی ٢٠٠٢ی کرد. توانی سێ مەدالیای زێڕ، دوو مەدالیای زیو بەدەست بھێنێت . لەیەکەم ڕکابەری خۆیدا لە مەلەوانی ٤٠٠ مەتری مەدالیای زێری بردەوە دوای ئەوەی بە (٤:١٢٫٤٨) پێش ئیرک ڤێندت کەوت مەوداکەی تەواوکرد. لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری پشتەمەلە بە ھاونیشتیمانی خۆی دۆرا پلەی دووەم و مەدالیای زیوی بردەوە کاتێک تۆم بە (١:٥٥٫٢١) مەوداکەی تەواوکرد بە جیاوازی کەمتر لە فێڵپس کە ئەو بە ١٫٥٥٫٤١ مەوداکەی تەواو کرد. فێلپس لە بارەی دۆرانەکەی وتی: من ڕاھێنانەکانی ٢٠٠ مەتری پشتەمەلەم بە گرینگی ئەنجامنەدا پاش ئەوەی توانیم لەو ڕکابەرییە ژمارەی پێوانەی جیھانیم تۆمارکرد؛ و لە مەلەوانی ٢٠٠ مەتری ھەمەجۆر سەرکەوتنی بەدەست ھێنا مەوداکەی بە (١:٥٩٫٧٠)یەک دەقە و ٤٩ چرکە و ٧٠ لە ھەزارەی چرکە تەواوکرد. ھەروەھا لە ڕکابەری مەلەوانی ٤×٢٠٠ مەتری ھەمەجۆر فێلپس بە ھاوبەشی لەگەل نەیت دوسینگ، کلیت کێلەر، چاد کارڤن مەدالیای زیوی بردەوە و مەوداکەیان بە ٧:١١٫٨١ لە دواوەوەی تیمی ئوسترالیا تەواوکرد. لە مەلەوانی ٤×١٠٠ مەتری ھەمەجۆر بە ھاوبەشی لەگەڵ ئێرۆن پێرسۆڵ، برێندن ھانسن، ئین کڕۆکێر توانیان ژمارەی پێوانەی جیھانی بشکێنن کاتێک مەوداکەیان بە ٣:٣٣٫٤٨ تەواو کرد، مەدالیای زێڕیان بۆ ئەمریکا بەدەست ھێنا.

 
مایکڵ لە ساڵی ٢٠٠٩، کالیفۆرنیا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری phelpsbio نەدراوە
  2. ^ "Michael Phelps". London2012.com. Archived from the original on January 23, 2013. Retrieved August 1, 2012. ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Editors, Biography com. "Michael Phelps". Biography (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-10. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  4. ^ Blank, Stephen (2011-07-01). "Russia's Anxieties about the Arab Revolution (E-Notes, July 2011)". Fort Belvoir, VA. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  5. ^ "Phelps Named USOC's Male Athlete of the Rio Olympics". SwimSwam (بە ئینگلیزی). 2016-09-29. Retrieved 2021-08-10.
  6. ^ Blank, Stephen (2011-07-01). "Russia's Anxieties about the Arab Revolution (E-Notes, July 2011)". Fort Belvoir, VA. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  7. ^ Hertel, Alyssa. "Where is Michael Phelps now? Olympics legend focused on mental health and family". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-13.
  8. ^ "Olympic Great Michael Phelps Ending Retirement". NBC4 Washington (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-13.
  9. ^ Zaccardi, Nick (2016-05-03). "Michael Phelps left with one meet before Olympic Trials". OlympicTalk | NBC Sports (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-13.
  10. ^ Rogers, Martin. "Michael Phelps on Olympic future: 'I am not coming back in four years'". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-13.
  11. ^ Pieroni, Dan. "Where Does Michael Phelps Rank Among Great Athletes Of All Time?". Bleacher Report (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-13.
  12. ^ Company, Tampa Publishing. "Jones: Put Michael Phelps in talk about greatest athlete of all time". Tampa Bay Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-13.
  13. ^ Editors, Biography com. "Michael Phelps". Biography (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-17. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  14. ^ "Phelps' voyage - baltimoresun.com". web.archive.org. 2011-06-29. Retrieved 2021-08-17.
  15. ^ "Life in the fast lane - baltimoresun.com". web.archive.org. 2013-12-03. Retrieved 2021-08-17.
  16. ^ "michael phelps". web.archive.org. 2012-08-08. Retrieved 2021-08-17.
  17. ^ "Life in the fast lane - baltimoresun.com". web.archive.org. 2013-12-03. Retrieved 2021-08-17.
  18. ^ Klingaman, Mike. "Towson High proud to have its own star in Phelps". baltimoresun.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-17.
  19. ^ Michael Phelps Retires to Run His Baby Boomer's Instagram (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-08-17