ماگی سمیت

ئەکتەری ئینگلیزی (لەدایکبووی ١٩٣٤)

مارگرێت ناتالی سمیت ناسراو بە ماگی سمیت (لە دایکبووی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤) خانمەکتەری بەریتانییە،[١] زیاتر لە شانۆ و تەلەڤیزیۆن دەرکەوتنی ھەبووە، ئەو لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیستەم دەستی پێکرد. لە ماوەی ژیانی پیشەگەریدا، لە ٦٠ فیلم و زیاتر لە ٧٠ شانۆ بەشداری کردووە، ئەو یەکێکە لە ھەرە دیارترین خانمە ئەکتەرانی بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩٠، لەلایەن شاژنە ئیلیزابێتی دووەم لەمەڕ کار و بەشدارییەکانی ماگی لە ھونەر، پێشناوی (Dame) وەک سیمبوڵی ڕێزلێنان پێ بەخشی.[٢] ھەروەھا دواتر لە ساڵی ٢٠١٤، مێدالیای ڕێزلێنانی لە کارەکانی بۆ دراما پێدرا.[٣][٤]

ماگی سمیت
لەدایکبوون (١٩٣٤-١٢-٢٨) ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ (تەمەن ٨٩ ساڵ)
Ilford، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونMargaret Natalie Smith
ھاوسەرRobert Stephens، Alan Beverley Cross
منداڵToby Stephens، Chris Larkin
زمانی نووسینئینگلیزیی بریتانی
پیشەئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری کەسایەتی، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەر
پەروەردەOxford High School
شوێنی کارشانشینی یەکگرتوو
دەستپێکی چالاکی١٩٥٢
نەژاد
باری تەندرووستیGraves' disease، شێرپەنجەی مەمک
کارە کۆکراوەکانVictoria and Albert Museum
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

ماگی سمیت لە ساڵی ١٩٥٢ دەستی بە نواندن کرد، کاتێک خوێندکاربوو، ئەو سەرەتا لە شانۆی ئۆکسفۆرد خەریکی کاری شانۆگەریی بوو. دواتریش ڕووی کردە شانۆی برۆدوەی لە نیویۆرک سیتی. لە ساڵی ١٩٥٦، ماگی بۆیەکەمینجار بەڕۆڵێکی کورت و ئاماژەپێنەکراو لە فیلمی منداڵانی ماڵەکە (Child in the House) دەرکەوت. دوای دوو ساڵ، لە ساڵی ١٩٥٨ لە فیلمی شوێنێک نییە بۆ ڕۆیشتن (Nowhere to Go)، بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت.

لە ساڵی ١٩٦٩ بەڕۆڵگێڕانی سەرەکی لە فیلمی (The Prime of Miss Jean Brodie) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. دواتر لە ساڵی ١٩٧٩، بەبۆنەی بەشداریکردنی لە فیلمی (California Suite) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Maggie Smith | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
  2. ^ Spears, W. (30 December 1989). "Queen Honors Naipaul, Maggie Smith". The Philadelphia Inquirer. Retrieved 1 January 2014.
  3. ^ "Theatrical artists in The Queen's Birthday Honours 2014". londontheatre.co.uk. 14 June 2014. Retrieved 15 June 2014. ١١ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Downton Abbey star Dame Maggie Smith honoured". itv.com. 13 June 2014. Retrieved 15 June 2014.
  5. ^ Halliwell, Kate (2019-09-24). "Who Says Maggie Smith Can't Win an Oscar for 'Downton Abbey'?". The Ringer (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.