ماکسی شێت: ڕێگای تووڕەیی

ماکسی شێت: ڕێگای تووڕەیی (بە ئینگلیزی: Mad Max: Fury Road یان Mad Max 4) فیلمێکی قەیرانی - ئاکشنی ساڵی ٢٠١٥ەیە لە دەرهێنان و نووسینی جیۆرج میلەر. فیلمەکە چوارەم فیلمە لە زنجیرە فیلمەکانی ماکسی شێت (ماد ماکس)، چیڕۆکی فیلمەکە باس لە جیهانی داهاتوو دەکات کە سووتەمەنی و ئاو کەمیان کردووە و مرۆڤەکان لەسەری دەجەنگن. چیڕۆکی فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر ماسک ڕۆکاتەنسکی کە ئەکتەر تۆم هاردی کە پۆلیسێکی پێشووە و خۆی دەکاتە تیمێک لەگەڵ ئیمپڕاتۆر فریۆسا چارلیز تێرۆن.

ماکسی شێت: ڕێگای تووڕەیی
Theatrical release poster
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرجیۆرج میلەر
بەرھەمھێنەر
نووسەر
  • جیۆرج میلەر
  • برێندان مکارثی
ئەکتەران
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەوارنەر بڕۆس
دەرچوون
  • ٧ی ئایاری ٢٠١٥ (2015-05-07) (TCL Chinese Theatre)
  • ١٤ی ئایاری ٢٠١٥ (2015-05-14) (Australia)
  • ١٥ی ئایاری ٢٠١٥ (2015-05-15) (United States)
ماوەی فیلم١٢٠ خولەک
وڵات
  • ئوستوڕالیا
  • ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١٥٠ ملیۆن $
داھات٣٤٧ ملیۆن $

هەرچەندە جیۆرج میلەر چیڕۆکی فیلمەکەی لەساڵی ٢٠٠١ەوە تەواو کردبوو، بەڵام بەهۆی ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەرەوە، میلەر بڕیاری دا وێنەگرتنی فیلمەکە دوابخات و کار لەسەر ئەنیمەیشنێک بکات. لە ساڵی ٢٠٠٣ میلەر بەتەواوی چیڕۆکەکەی تەواو کرد و فیلمەکەش نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کرا، دواتر دووبارە وێنەگرتنی فیلمەکە دواخرا بەهۆی جەنگی عێراقەوە. هەرچەندە ئەکتەر مێڵ گیبسن دانرابوو کە وەک فیلمەکانی پێشوو ڕۆڵی ماکس ببینێت، بەڵام بەهۆی زۆر دواخستنەکانەوە دەستبەرداربوونی خۆی لەو کارەکتەرە ڕاگەیاند. لە ساڵی ٢٠٠٩دا، میلەر ئەوەی ڕاگەیاند کە بەشێوەیەکی یەکجارەکی کاری وێنەگرتنەکە لە ساڵی ٢٠١١ دەست پێ دەکات، بەڵام دووبارە دواخرا تاکوو لە دیسەمبەری ٢٠١٢ کاری وێنەگرتنەکە دەستی پێکرد.

فیلمەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠١٥ لە فێستیڤاڵی شانۆی چیندا پەخش کرا و لە ڕێکەوتی ١٤ی ئایاری ٢٠١٥ لە هەموو جیهاندا کەوتە سینەماکانەوە. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بەیەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو ناودەبردرا لە فێستیڤاڵی فیلمی کەندا. هەروەها داهاتی فیلمەکە ٣٧٤ ملیۆن دۆلار بوو کە ئەمەش ئەم بەشەی کردە پڕداهاترین بەشی زنجیرە فیلمەکە.

چیڕۆکی فیلم دەستکاری

لەجیهانێکدا کە کەوتۆتە نێو قەیرانێ بێ ئاوی و بێ نەوتی بەهۆی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان، پۆلیسی پێشوو (ماکس ڕۆکتانسکی) لەگەڵ یەکێک جەنگاوەرەکانی پەیداکردنی نەوت بەناوی (فریۆسا) یەک دەگرن بەمەبستی بەڕێکەوتن بەرەو ناوچەی سەوزایی. 

تەواوکەر دەستکاری

بەشێوەیەکی ڕەسمی بەشی دووەمی فیلمەکە بەناوی ( ماکسی شێت: خاکی بەفیڕۆچوو) دانراوە کە لەساڵی ٢٠١٧ دەربچێت و هەردوو ئەکتەر تۆم هاردی و چارلیز تێرۆن دێنەوە بۆ گێڕانی ڕۆڵەکانیان.

سەرچاوەکان دەستکاری