مانگیلە یان هەیڤەک یاخود هێڤک [١] بریتیە لە بەشێک لە مانگ بەشێوەی کەوانێکی پڕشنگدار لە ئاسمان دەردەکەوێت ،شێوەی مانگیلە وەک هێمایەک بۆ قۆناغەکانی لەدایک بوون و ئاوابوونی مانگ بەکاردێت .

هێلکاریەکی ڕوونکاری — بازنەیەکی بچوک پشکێک یان لایەکی بازنەیەکی گەورە بشارێتەوە .
دیمەنێکی مانگیلە .

هەوروەها وەک هێمایەک بەکاردێت بۆ مانگ لە بواری گەردوونزانیدا ,هەوروەها هێمای شێوگی کیمیایی کانزای فلزەر .هەروەها دروشمی دایکە مریەمی پاکیزەیە لە ئاینی مەسیحیدا[٢] .

لە کۆندا بۆیەکەم جار عوسمانیەکان لەسەر گۆمەز و منارەی مزگەوتەکان دایان دەنا لەوانەوە شێوەکەی بەستراوە بە ئاینی ئیسلام و بوو بە هێمایەک بۆ ئیسلام ،لە دوای ساڵی ١٩٩٣ ەوە سەربازە موسڵمانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر بازووی خۆیان هەڵیاندەواسی وەک هێمایەک بۆ ناسینەوەیان تا لەکاتی مردن لەبەرەکانی جەنگ بزانرێت لە ڕێورەسمی بەخاک سپاردنی کاتیدا لە هەڵومەرجی نالەباردا[٣].

درووشم دەستکاری

هێمای مانگیلە بە پلەی یەکەم وەک درووشمی مانگ بەکاردێت بۆ سەرجەم قۆناغەکانی .

 
خۆر و مانگیلەی ڕووخساردار (٢٤٩٣ نەخشێکی دارین ) .
 
هیرۆس و گامۆس (مانگ و خۆر)سەدەی شازدەهەم.

مانگیلە زۆر لەکۆنەوە وەک هێمایەک بۆ مانگ بەکاردێت بەتایبەت لە بواری ئەستێرەناسی و کەلوەکان،هەروەها وەک درووشم و نیشانەی کانزای فلز بەکارهاتووە لە کیمیازانیدا. یۆنانیە کۆنەکان لە کۆنەوە لەبواری کەلوەکان بەکاریان هێناوە .

لە عەشتاری کۆنیشدا وەک هێمایەک بۆ خواوەندی ڕاوشکاری بەکارهاتووە .مانگیلە وەک هێمای مێ و دولبەر بەکارهاتووە لە پاڵ خۆر وە (ئارتمیس دایانا کە خواوەندی پاکیزەییە) نیشانەی مێینەیی و لێهاتووی ژنانەیە. لە کەلتوری کاسۆلیکی رۆمانیش ،لەلایەن ((کۆمەڵەی مریەم ژنی کۆتایی دونیا )) هێمای مانگیلە بە مریەمی پاکیزە بەسترایەوە کە تابڵۆیەکیان کێشا (مانگیلە لەژێڕ قاچەکانیدا بوو لەگەڵ تاجێک کە دوازدە ئەستێرەی پێوەبوو لەسەر سەری دانرابوو ).

شێوە دەستکاری

شێوەی مانگیلە هاوشێوەی پەپکەیەکی بازنەییە کە سێ چارەگی لەلایەن بازنەیەکی تر خوراوە ،لە شێوەی کەوانەیەکی لار خۆی نیشان دەدات ،لەسەر ئەم تایبەتمەندیە پێی دەڵێن lune لە ئەندازەی ڕێژەیی. بە نوکە تیژەکانی دەوترێت (زوورنا).

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری