مانگ گیران (بە ئینگلیزی: Lunar eclipse) ئەو دیاردەیە روودەدات ئەگەر ھات و زەوی بێتە نێوانی خۆر و مانگ ئەو کاتەش تاریکی بەسەر مانگدا روودەدا کە بە عەرەبی پێیدەڵێن: (ظل) وە ئەو کاتەش پێیدەڵێن (مانگ گیرانی تەواو) یان (مانگ گیرانی بەشێکی)

مانگ گیران

جۆرەکانی مانگ گیران دەستکاری

لێرەدا ٣ جۆری مانگ گیران ھەیە ئەوانیش:

  • مانگ گیرانی تەواو: ئەوە ئەو کاتە روودەدا کە مانگ بە تەواوی بێتە نێوە تاریکای (ظل) زەوی، ئەو کاتەش مانگ بە تەواوت دەگیرێ
  • مانگ گیرانی بەشی: لەو کاتە روودەدا ئەگەر بێت و مانگ بکەوێتە بەشێکی تاریکای زەوی، ئەو کاتەش مانگ بەشێکی دەگیرێ
  • مانگ گیرانی شێوەی تاریکی:؛لەو کاتەی مانگ نزیک دەبێتەوە لە تاریکی زەوی ئەو کاتەش مانگ ناگیڕی تەنھا کەمێک تاریکی بەسەرا روودەدا

چێ روودەدا لەسەر مانگ دەستکاری

سەر رووی مانگ پلەی گەرمی دەگاتە ١٣٠ پلە بەڵام کاتێکە زەوی رێگری دەکا لە تیشکی خۆر ئەو کاتە پلەی گەرمی لەسەر رووی مانگ دەبێتە -٩٩ ژێر سفر، بەو مانایەی بە تەنھا لە کاتی مانگ گیرانی تەواودا پلەی گەرمی لەسەر مانگ دەگۆردرێ و نزیکی ٢٢٩ پلە جیاوازی درووست دەبێ.

کاتی مانگ گیران دەستکاری

زۆرترین و درێژخایەنترین مانگ گیران تەواو لە مێژووشدا ١ کاژێر ٤٠ خوولەک بەردەوام بوە.

بەڵام زۆرترین و درێژخایەنترین ڕۆژگیران زیاتر لە ٧ خوولەک و ٤٠ چرکە بەردەوام بوە.

مانگ گیران لە ئاینی ئیسلامدا دەستکاری

مانگ گیران و ڕۆژگیران یەکێکن لە بابەتە گرنگەکانی ئیسلام وە لە بیر و باوەری ئیسلامی دەربارەی ئەو دیاردانە نوێژی مانگ گیران و ڕۆژگیران ھەیە، پێویستە و سوونەتە ھەر مووسڵمانێک کاتێک بەو دیاردانە رۆشت و بینی ئەو ٢ نوێژە ئەنجام بدا.

وێنەکان دەستکاری

سەرجاوە دەستکاری