مانگاکا (بە ژاپۆنی: 漫画家 بە رۆماجی: Mangaka)، بریتییە لە وشەیەکی ژاپۆنی بە مانای وێنەکێشی گۆڤارە گاڵتەچییەکانی ژاپۆن دێت کە ناسراوە بە مانگا. وە وشەکە لە دوو بەش پێکدێت، یەکەمیان مانگا (بە ژاپۆنی: 漫画 بە رۆماجی: Manga) بە مانای گۆڤاری وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی دێت، وە بەشەکەی تر بریتییە لە کا (بە ژاپۆنی: 家 بە رۆماجی: -ka) کە هێمایە بۆ جۆرێک لە ئەزمون و توانا بۆ بەرهەم هێنان، وە ئەو دوو وشەیە هێمایە بۆ کاری دروست کەری مانگا. وە لە ساڵی ۲۰۰٦، مانگاکا ۳۰۰۰ کەسی تێپەڕان، کە کار دەکەن لە ژاپۆندا.

دەتوانی ببی بە مانگاکا بە چەند ڕێگایەک، کە بچیتە بەشی تایبەتی ئەو هونەرە لە زانکۆ و بیخوێنی، یان بچێتە یەکێک لە قوتابخانەکانی مانگاکا، یان لەسەر دەستی مانگاکایەکی بەناوبانگ ڕاهێنان بکات، وە لەگەڵ ئەمەشدا زۆرێک لە کەسەکان دەچنە ناو ئەم کارە لە ڕێی بەژداری کردن لە ئەو پێشبوڕکێیانەی گۆڤارەکانی مانگا ئەنجامی دەدات.

شێوازی کارکردن دەستکاری

لەوانەیە مانگاکا تەنها نووسەری سیناریۆ بێت وەک تسوگۆمی ئۆبا نووسەری دەفتەری مەرگ و باکومان، یان تەنها وێنەکێش بێت وەک: تاکیشی ئۆباتا، بەڵام زۆرێک لە مانگاکا هەن کە هەردوو بەهرەکە کۆدەبێتەوە تیایاندا وەک ئاکیرا توریاما خاوەنی مانگای دراگۆن بۆل.

مانگاکا پێویستی بە بڕێکی زۆر لە بەهرە و هیلاک بوونە، وە خەونی هەموو مانگاکایەک ئەوەیە کە کارەکەی لە یەکێک لە چاپەمەنییەکان بڵاو بکرێتەوە (بەناو بانگترینیان شۆیشایە)، وە هەروەها بینینی کارەکەیان لەسەر شاشەی تەلەفیزیون وەک ئەنیمێ. وە لەوانەیە موچەی مانگاکا بگاتە نزیکەی €۲٤۰۰۰ ساڵانە.

پەیوەندی لەگەڵ تیمی کارکردن دەستکاری

سەرنوسەر دەستکاری

 
مانگاکا جۆ ناگای نووسەری گریندایزەر

سەرنوسەر یارمەتی مانگاکا دەدات لە زۆر شتدا وەک پێشنیار کردن دەربارەی چیرۆکەکە یان وێنەکان یان ڕەخنە گرتن لە ناوەڕۆک و شێوەی گشتی مانگاکە، وە هەروەها ڕۆڵی ناوەندێک دەگێڕێ لە نێوان مانگاکا و چاپخانەدا وە ئەوەش بەوەی کە مانگاکە ئامادە ببێت لە کاتی دیاری کراو بۆ چاپ کردن وە مانگاکە لەژێر مەرجەکانی ناوەندی چاپەکەدایە. وە بە کورتی دەتوانین بڵێین کە سەرنوسەر سەرۆکی مانگاکایە.

یارمەتی دەر دەستکاری

زۆربەی کات هەموو مانگاکایەک دوو یان زیاتر یارمەتی دەری هەیە، کە کارەکان دابەش دەکەن لەنێوان خۆیاندا کە یەکێکیان هەڵدەستێ بە ڕەنگ کردنی وێنەی دواوە وە تیایانە گرنگی بە دیکۆر و پیاچونەوە دەدات (تەنها وێنەکان ئەمەش چونکە زۆر کەمە یارمەتیدەرەکان تێکەڵی چیرۆک ببن)،[١] بەمەش بۆ مانگاکا چیرۆک و کەسایەتییەکان ... دەمێنێتەوە، وە هەندێکیان گرنگی بە وینەکێشانی شتی دیاری کراو دەدات وەک ئۆتۆمبێلەکان و فڕۆکەکان وە ئامانجی یارمەتی دەر ئەوەیە کە مانگا لە کاتی دیاری کراو تەواو بکات بۆ کاتی چاپ. هەندێ لە مانگاکاکەکان ئارەزوو دەکەن بە تەنها کار بکەن واتە بێ یارمەتی دەر. وە زۆربەی مانگاکاکان وەک یارمەتی دەر دەستیان پێکردووە. هەندێ لە یارمەتی دەرەکان حەز دەکەن وەک یارمەتی دەر بمێننەوە لەباتی ببنە مانگاکا.

هەندێ لەبەناو بانگترین مانگاکانەکان دەستکاری

ناوی مانگاکا کارەکەی
تیتە کوبۆ بلێتچ
تسوگۆمی ئۆبا و تاکیشی ئۆباتا دەفتەری مەرگ و باکومان
ئاکیرا توریاما دراگۆن بۆل
ماساشی کیشیمۆتۆ نارۆتۆ
ئییچیرۆ ئۆدا وەن پیس
یوشیهیرۆ تۆگاشی ڕاوچیxڕاوچی
گۆشۆ ئۆیاما ڵێکۆڵەر کۆنان

بەرهەمێک کەپەیوەندی بەکارەکەوە هەبێ دەستکاری

  • باکومان: مانگایەکەباسی دوو گەنج دەکات کە تەمەنیان ۱٥ ساڵە و خەون دەبینن ببن بە مانگاکا، وە لە چوار چێوەی چیرۆکەکەدا زۆر شتی شاراوەی کارەکەیان بۆ ئاشکرا دەبێت.[٢]
  • سیکای ئیچی هاتسوکۆی مانگایەکە لە جۆری یاۆی باسی نهێنییەکان و نەهامەتییەکانی کاری مانگاکا دەکات بۆ بڵاوکردنەوە لە چاپخانەیەکی گەورە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Schodt, Frederik L.: Manga! Manga!: The World of Japanese Comics, Kodansha International, August 18, 1997, ISBN 0-87011-752-1
  2. ^ Myanimelist.net/anime/Bakuman