مافی زوانی، مافەکانی مرۆڤ و مەدەنی سەبارەت بە مافی تاکەکەسی و گشتییە بۆ ھەڵبژاردنی زوان یان زوانگەلێک لە ناو شوێنێکی کەسین (خوسووسی) یان گشتی. پاڕامێترەکانی تر کە بۆ شیکردنەوەی مافی زوانی بەکار دێت ئەمانەیە: پلە و ئاستی نیشتمانی‌بوون، بڕ و ئاستی ئەرێنی‌بوون، لایەنگری لە بواری ئاسمیلە یان پاراستن، و ئاشکرایی.[١]

مافی زوانی ئەمانە لەخۆ ئەگرێ: مافێک بۆ خاوەن زوانەکە لە کردەوەکانی یاسایی، بەڕێوبەرایەتی و دادوەری، فێرکاری زوان، ھەروەھا میدیاکان بە زوانێک کە شیاوی تێگەییشتن بێت و کەسەکان ئازاد بن بۆ ھەڵبژاردنی.[٢]

مافی زوانی لە یاسای نێونەتەوەیی‌دا زیاتر ئەڕواتە ناو چوارچێوەیەکی بەرینتر وەک مافەکانی کولتووری و فێرکاری.

بەڵگەنامە گرینگەکانی مافی زوانی ئەمانەن: ڕاگەیەنراوی جیھانیی مافی زوانی (١٩٩٦)، جاڕنامەی ئەورووپی بۆ زوانەکانی ناوچەیی و کەمینەکان (١٩٩٢)، بەڵێننامەی مافی مناڵ (١٩٨٩) و بەڵێننامەی چوارچێوەی پاراستنی کەمینە نەتەوییەکان (١٩٨٨)، ھەروەھا بەڵێننامە دژی ھەڵاواردن لە فێرکاری[٣] و بەڵێننامەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی (١٩٦٦).[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Extra, G. , and Yağmur, K (2004). Language rights perspectives.{{cite book}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  2. ^ Hult, F.M. , & Hornberger, N.H. "Re-visiting orientations to language planning: problem, right, and resource". Bilingual Review/La revista bilingüe. Archived from the original on 8ی Marchی 2019. Retrieved 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link) ٨ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ بەشی ٥. "Convention against Discrimination in Education".
  4. ^ بەشی ٢٧. "International Covenant on Civil and Political Rights".

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری