ماشێنی ئێنیگما (بە ئینگلیزی: Enigma machine) جۆرێک لە ماشێنەکانی کۆددانانی ئێلێکترۆمێکانیکاڵ لەسەر بنەمای ڕۆتۆر بووە کە لە سەدەی بیستەم بۆ دانانی کۆد و دیتنەوەی کۆدی پەیامە نھێنییەکان بەکار دەھێنرا. ئێنیگما لە لایەن ئەندازیاری ئەڵمانی ئارتور شێربیوس لە کۆتاییەکانی شەڕی یەکەمی جیھانی دروست کرا.[١] مۆدێلە ھەوەڵھکانی ئەم ماشێنە لە سەرەتاکانی ١٩٢٠ی زایینی بە شێوەی بازرگانی بەکار دەھێنرا و لەلایەن ناوەندە نیزامی و حکوومییەکانی چەندین وڵات ھەڵبژێردرابوو، کە گرینگترینییان ئاڵمانیای نازی لە پێش و میانەی شەڕی دووەمی جیھانی بووە.

ماشێنی ئێنیگمای ئەڕتەشی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Singh, Simon (2011-01-26). The Code Book: The Science of Secrecy from Ancient Egypt to Quantum Cryptography (بە ئینگلیزی). Knopf Doubleday Publishing Group. ISBN 978-0-307-78784-2.