ماری کیڤینیمی

ژنە سیاسەتمەدار

ماری یۆھانا کیڤینیمی (Mari Kiviniemi؛ لە دایکبووی ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٦٨) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی فینلاندییە، ماری دووەم ژنە فینلاندییە ببێتە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، لە ماوەی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بۆ ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١١، بۆ ماوەی ساڵێک بوو بە ٤١ەمین سەرۆک وەزیرانی فینلاند.[١] ماری لە وەتەی ٢٥ی ئابی ٢٠١٤، بووەتە جێگری سکترێری گشتی ڕێکخراوی (OECD).[٢][٣]

ماری کیڤینیمی
بە فینلەندی: Mari Kiviniemi
لەدایکبوون (١٩٦٨-٠٩-٢٧) ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
Seinäjoki، فینلاند
ناوی کاتی لەدایکبوونMari Johanna Kiviniemi
پیشەسیاسەتوان
پەروەردەزانکۆی ھێلسنکی
شوێنی کارھێلسینکی
ئەندامی حیزبیCentre Party
بەشداربووە لەWorld Government Summit 2015
خەڵاتەکانCommander's Cross of the Order of Merit of the Federal Republic of Germany، Commander of the Order of the Lion of Finland، Knight First Class of the Order of the Lion of Finland

ماری لە ماوەی ١٩ی نیسانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بوو بە وەزیری بەڕێوەبردنی گشتی و حکوومەتی لۆکاڵی. ھەروەھا لە ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٦ بە وەکالەت بوو بە وەزیری بازرگانی و گەشەپێدانی نێونەتەوەیی. ماری لە ٢٤ی ئازاری ١٩٩٥ بۆ ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە چەند خولێکدا بووە ئەندام پەرلەمانی فینلاند.

ماری کیڤینیمی لە ساڵی ١٩٨٨ چووە بەشی ئابووری لە زانکۆی ھێلسنکی، ماری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابووری ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Skard, Torild (2014) "Finland's three national leaders" in Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press ISBN 978-1-44731-578-0, pp. 407-14
  2. ^ "Mari Kiviniemi OECD:n apulaispääsihteeriksi - eduskuntaan tilalle Terhi Peltokorpi". YLE. 26 February 2010. Retrieved 5 June 2010.
  3. ^ [Mari Kiviniemi, Deputy Secretary-General, OECD http://www.oecd.org/about/whodoeswhat/mari-kiviniemi.htm]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری