ماری کووری

(لە ماری کوریەوە ڕەوانە کراوە)

ماری کووری (بە پۆڵەندی: Maria Salomea Skłodowska-Curie) (٧ی تشرینی دووەمی ١٨٦٧ لە پۆڵەندا — ٤ی تەممووزی ١٩٣٤ لە فەڕەنسا) زانای فیزیک و کیمیا بوو.

ماری کووری
لێدوان=
لەدایکبوون٧ی تشرینی دووەم١٨٦٧
مردن٤ی تەممووزی ساڵی ١٩٣٤
ناسراو بە ھۆیڕادیۆئەکتیڤیتی - پۆلۆنیوم - ڕادیومڕادیۆئەکتیڤیتی - پۆلۆنیوم - ڕادیوم
خەڵاتەکانیدووجارنۆبل لە فیزیک و کیمیا
خێزانپێری کووری (مێرد)
واژوو

سەرەتای ژیانی لە وارساو بووە ئەمەش تا ئەوکاتەی ماری کووری تەمەنی ٢٤ ساڵان بووە، دوایش چووەتەفەڕەنسا لەوێ ژیاوە، ماری لەتەمەنی دە ساڵانی خوشکەکەی دەمرێت کەناوی زۆفیا بوو و کاتێ تەمەنی گەیشتە دوازدە ساڵان دایکیشی دەمریت لەدوای ئەو ڕووداوانە دەچێتە پاریس لای خوشکەکەی بەمەستی تەواوکردنی خوێندنی و لەوێش نمرەکانی بەرز بوو لەوانەکانی زانست، ژنە زانای بوارەکانی فیزیک و کیمیا بوو. ماری لەگەڵ ھاوسەر (مێرد) ەکەیدا کە ناوی پیەر کووری بوو توانیان تووخمی کیمیایی پۆلۆنیۆم و ڕادیۆم بدۆزنەوە. خاتوو ماری یەکەم ژن بوو کە خەڵاتی نۆبێلی پێ بەخشراوە؛ و تەنھا ژنێکە لە دوو بوواری جیاوازدا و تەنھا کەسێکیشە لە دوو بواری زانستیدا خەڵاتی نۆبڵی بەدەست ھێناوە. خەڵاتەکانیشی لە ساڵی ١٩٠٣ خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیای وەرگرت و لە ساڵی ١٩١١ خەڵاتی نۆبڵ لە کیمیای وەرگرتووە. ماری کووری لە ٤ی تەممووزی ساڵی ١٩٣٤ دا بە نەخۆشی شێرپەنجە لەتەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. یەکێکی تر لە دەستکەوتەکانی لە بواری توێژینەوەکانیدا زاراوەی (ڕادییۆئاکتیڤیتی) ە کە ئەو بۆ یەکەمجار بەکاری ھێناوە.

ماری ساڵۆمەیا سکڵۆدۆسکا کیوری (٧ی تشرینی دووەمی ١٨٦٧–٤ی تەممووزی ١٩٣٤) فیزیاوان و کیمیاگەری بەرەچەڵەک پۆڵەندی و ھاوڵاتی فەڕەنسا بوو کە توێژینەوەی پێشەنگی لەسەر تیشکی ناووەکی ئەنجامدا. ئەو یەکەم ژن بوو خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە، ھەروەک یەکەم کەس و تاکە ژنە کە دوو جار خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە و، تاکە کەسە کە خەڵاتی نۆبڵ لە دوو زانستی جیاواز وەربگرێت. ئەو بەشێکە لە میراتی خێزانی کیوری کە خاوەنی پێنج خەڵاتی نۆبڵن. ھەروەھا یەکەم ژن بوو کە ببێت بە پرۆفیسۆر لە زانکۆی پاریس. لە ١٩٩٥ بوو بە یەکەم ژن کە لاشەکەی لە گۆڕی پێشووی بگوازرێتەوەو لە گۆڕێکی تایبەت بە خۆی بنێژرێت لەسەر بنەمای تواناکانی لە گۆڕستانی (پێنثیۆن) ی مەزنان لە پاریس.

ژیاننامە دەستکاری

marie curie with cheperi

مردنی دەستکاری

لە سەرەتای ١٩٣٤ کیوری بۆ کۆتا جار سەردانی پۆڵەندای کرد، دوای چەند مانگێک لە ٤ی تەممووزی ١٩٣٤، کۆچی دوایی کرد لە نەخۆشخانەی نەخۆشییەکانی سنگ لە سانسللێمۆز، پاسی لە (ھەوت سۆڤوا) بەھۆی کەم خوێنی، کە وا مەزەندە دەکرێت بەھۆی کەوتنەبەر تیشک بۆ ماوەیەکی درێژ بووبێت.

زیانەکانی بەرکەوتنی تیشک لەو کاتەی کاری دەکرد نەزانراو بوو، بۆیە بێ لەبەر چاوگرتنی ڕێوشوێنی پێویستی خۆپارێزیی کە دواتر پەرەی پێدرا، تاقیکردنەوەکانی ئەنجام دەدا. ئەو بۆڕیی تاقیکردنەوەی ئیزۆتۆپ -ی تیشکاوەر لە گیرفانی خۆی ھەڵ گرتبوو و، لە چەکمەجەی مێزەکەی ھەڵیگرتبوون بۆ تێبینی کردنی کەم بوونی ڕووناکی ماددەکە لە تاریکیدا. ھەروەھا کیوری بەر تیشکی ئێکس کەوتبوو بەھۆی ئامرازی ڕووپۆشنەکراو لە کاتی کارکردنی وەک پزیشکی تیشک لە نەخۆشخانە لە جەنگدا. گەرچی تیشک بەرکەوتنەکە بۆ چەند دەیەیەک بوە ھۆی توشبوونی بە نەخۆشی درێژخایەن، وەک نیمچە کوێربوون لە گاوێنەی چاو و لە کۆتایشدا مردنی. ئەو ھەرگیز دانی بە مەترسییەکانی تیشکدان دانەنا.

کیوری لە گۆڕستانێک لە سسیوکس نێژرا، لە پاڵ ھاوسەرەکەی (پێری). دوای شەست ساڵ و لە ١٩٩٥، وەک ڕێزلێنانێک بۆ دەستکەوتەکانیان، پاشماوەی ھەردووکیان گوازرایەوە بۆ گۆڕستانی (پانثیۆن) ی مەزنان لە پاریس. بەمەش بووە یەکەم ژن کە گۆڕەکەی لە گۆڕستانی مەزنان بنێژرێت لەوێ ئەویش بەھۆی دەستکەوتەکانی کە بەدەستی ھێنابوون لەبواری زانستدا.

بەھۆی ئاستی ژەھراویبوونیان بەھۆی تیشک، نووسراوەکانی ساڵی ١٨٩٠کانی بە مەترسیدار ڕەچاو دەکرێن. تەنانەت پەرتوکی چێشت لێنانیشی ئەو زۆر تیشکدەرەوەیە. نووسراوەکانی ھێڵراونەتەوە لە سندووقێکی بە قوڕقۆشم ناوپۆش کراو، ئەو کەسانەش کە ئارەزوو دەکەن نووسراوەکانی بخوێننەوە یان بۆ توێژینەوەکانیان بەکاری بھینن، دەبێت جل و بەرگی پاراستن لە تیشک لەبەر بکەن. لە کۆتا ساڵەکانی کاری لەسەر کتێبێک دەکرد دەربارەی تیشکی ناووەکی، کە لە ساڵی ١٩٣٥ لە دوای مردنی بڵاو کرایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری