ماریۆ گۆتزێ یاریزانی ئەڵمانییو یاریزانی یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانیە. لە ڕێکەوتی (۱۹۹۲/٦/۳) لە (مێمینگ) ی (ئەڵمانیا) لەدایکبووە. درێژی باڵای (۱۷٦)سانتیمەترە و کێشی (٦٤) کیلۆگرامە. لەناوچەی (ناوەڕاست) یاریدەکات. گۆتزێ لەیاری کۆتایی (جامی جیھانی فیفای ۲۰۱٤)ی بەرامبەر بە (ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین) بووە ھۆکاری بردنەوەی نازناوەکە بۆ ھەڵبژاردەکەی. ماریۆ گۆتزێ لەیانەی (بڕوسیا دۆرتمۆند) بە بڕی (۳۷) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی کرد بە یانەی (بایەرن میونخ). یاریزانەکە (بزێو بەجوڵ، خێرا لەبرینی یاریگە، خاوەن لێدانی بەھێز، بەدیقەت) دەناسرێت. لەیانەی (بایەرن میونخ) "ماریۆ گۆتزێ" خاوەن درێسی ژمارە (۱۹)یە. وەنرخی ئێستای "ماریۆ گۆتزێ" نزیکەی (٥٥) میلیۆن یۆرۆیە.

ماریۆ گۆتزێ لەکاتی مەشق لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ