ماریسا مایەر لەدایکبووی ٣٠ی ئایاری ١٩٧٥، ماریسا لە ئێستادا بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای یاھوو، ئەم پۆستەش لەوەتەی تەممووزی ٢٠١٢. بەر لەو کارەشی لە ساڵی ١٩٩٩ پەیوەندیکردبوو بە کۆمپانیای گووگڵ و یەکەم ژنە ئەندازیار بووە لە گووگڵ کاریکردبێت وە ئەو وەک کۆدنووس کاری کردووە و لە داڕشتنی زۆرینەی پڕۆژە ناسراوەکانی ماڵپەڕی گووگڵ بەشداربووە، دواتر لە گووگڵ وەک جێبەجێکار و وتەبێژ کاریکردووە تا ساڵی ٢٠١٢ بووە بەڕێوبەری جێبەجێکاری یاھوو کە تاکوو ئێستاش لەو پۆستەیدا بەردەوامە. ماریسا بەکالۆریۆسی ھەیە لە زانستی کۆمپیوتەر ھاوکات لە ساڵی ١٩٩٩ بڕواننامەی ماستەری لە زانستی کۆمپیوتەر بەدەست ھێناوە کە ھەردوو بڕواننامەکەی لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی بەدەستھێناوە.[١] لە ساڵی ٢٠١٤ ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ماریسا مایەری وەک پێنجەمین باشترین بەڕێوبەری جێبەجێکار بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەستنیشانکرد.[٢]

ماریسا مایەر

سەرچاوەکان دەستکاری