مارچێلین بێرتراند

خانمەکتەر و بەرھەمھێنەری ئەمریکی

مارسیا لین 'مارچێلێن' بێرتراند[١] (لەدایکبووی ٩ی ئایاری ١٩٥٠ – مردووی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧) خانمەکتەر و خێرخوازی ئەمریکی بوو. ھاوسەری پێشووی ئەکتەر جۆن ڤۆیت، و دایکی ئەکتەران ئەنجلینا جۆولی و جەیمس ھەیڤن بوو.

مارچێلین بێرتراند

Marcheline Bertrand
لەدایکبوون
مارسیا لین بێرتراند

(١٩٥٠-0٥-0٩) ٩ی ئایاری ١٩٥٠
بلو ئایلەند، ئیڵینۆی، ئەمریکا
مەرگ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧(٢٠٠٧-٠١-٠٢) (٥٦ ساڵ ژیاوە)
پیشەخانمەکتەر، بەرھەمێنەر
چالاکبوون١٩٧١–٢٠٠٧
ھاوسەرجۆن ڤۆیت (ھاوسەرگیری ١٩٧١؛ جیابوونەوە ١٩٨٠)
یاربیڵ دەی (١٩٧٨–١٩٨٠، ١٩٨٢–١٩٨٩)
جۆن ترودێڵ (؟ – ٢٠٠٧)
مناڵ(ەکان)جەیمس ھەیڤن
ئەنجلینا جۆولی

بێرتراند یەکێک بوو لە دروستکەرانی دەزگای ئۆڵ ترایبس، کە بۆ سوودگەیاندنی ژینگەیی و کلتووری بوو بە ئەمریکییە ڕەچەڵەکەکان، ھەروەھا دروستکەری ڕێکخراوی Give Love Give Life بوو، کە بۆ ھۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەکانی ژنان بوو. خۆی بەھۆی شێرپەنجەی ھێلکەدانەوە لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

لە بلو ئایلەند، ئیڵینۆی لە نەخۆشخانەی سانت فرانسس لەدایکبووە، و لە شارۆچکەی ڕیڤەردەیڵ گەورەبووە.[٢] دایکی ناوی لۆیس جون (née گۆوێنس؛ ١٩٢٨–١٩٧٣) بووە و باوکی ڕۆڵاند ف. بێرتراند (١٩٢٣–١٩٧٥) بووە.[١] خوشکێکی بچووکی ھەبووە بە ناوی دێبی (١٩٥٢–٢٠١٣)، لەگەڵ برایەک بە ناوی ڕاڵێی.[٣] لە ١٩٦٥، خێزانی بێرتراندە ناوچەی شیکاگۆوە گواستیانەوە بۆ بێڤەرلی ھیڵس لە کالیفۆڕنیا، و لە قوتابخانەی ئامادەیی بێڤەرلی ھیڵس خوێندی.[٤]

باوکی بێرتراند لە ڕەچەڵەکی فەڕەنسی-کەنەدی بوو، و دایکی خەڵکی ھۆڵەندا و ئەڵمانیا بوو، و لەگەڵ خەڵکانی دیکەدا لە ناوەڕاستی سەدەی ١٩دا کۆچیان کردبوو بۆ ئەمریکا.[١] بێرتراند خۆی وتوویەتی لە لە ڕچەڵەکی ئیرۆکوۆسییە لە ڕێی باوکییەوە،[٥][٦] لەکاتێکدا تاکە خزمی لە ھەمان ڕەچەڵەک ژنێکی ھورۆنییە کە لە ١٦٤٩ لە کوێبێک لەدایکبووە.[١] بەپێی قسەکانی کچەکەی، بێرتراند زۆر جار بە ھەڵە بە خانمەکتەرێکی فەڕەنسی دادەنرا بەھۆی ناوەکەیەوە؛ ئەو وتی، «دایکم زۆر دوورە لە ڕەچەڵەکی فەڕەنسی پاریسییەوە. لە شەقامێکی بۆڵینگ کە ھی نەنک و باپیرم بووە گەورەبووە.»[٦]

پیشەی فیلمسازی دەستکاری

لە سەرەتای ساڵەکانی نواندنیدا، بێرتراند لەگەڵ لی ستراسبێرگدا دەیخوێند.[٧] لە ١٩٧١، ڕۆڵی کۆنیی گێڕا لە ئەڵقەی «Love, Peace, Brotherhood and Murder»ی وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی Ironside. دوای دەیەیەک، لە ڕۆڵێکی لاوەکیدا لە فیلمی Lookin' to Get Outی ١٩٨٢دا دەرکەوت، کە لە نواندن و نووسینی ھاوسەری پێشووی، جۆن ڤۆیت، بوو. ساڵی دواتر، لە کۆتا کاری نواندنیدا، ڕۆڵیگێڕا لە فیلمی کۆمێدیی The Man Who Loved Womenی ١٩٨٣ کە ڕیمەیکی فیلمێکی فەڕەنسی بە ھەمان ناوەوە بوو.

بێرتراند چووە سەر بەرھەمھێنان. لە ١٩٨٣دا، Woods Road Productionی لەگەڵ خۆشەویستی ئەوکاتی، بیڵ دەی، دامەزراند. لە ٢٠٠٥دا، بێرتراند بووە بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری دۆکیۆمێنتاری Trudell، کە باسی ژیان و کارەکانی خۆشەویستەکەی، جۆن ترودێڵی دەکرد، کە موزیسیان و چالاکوانی سانتی سیۆوی بوو. Trudell ھەڵبژاردەیەکی فەرمی بوو لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس و فێستێڤاڵی فیلمی تریبێکا، و Special Prize Juryی بۆ باشترین دۆکیۆمێنتاری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سیاتڵ بردەوە.[٨]

کاری مرۆڤایەتی دەستکاری

بێرتراند و خۆشەویستەکەی، جۆن ترودێڵ، دەزگای All Tribesیان دامەزراند، تا پاڵپشتی کلتور و ژینگەی ھندەسوورەکان بکەن.[٩] تا ٢٠٠٧دا، دەزگاکە زیاتر لە $٨٠٠٬٠٠٠ی خەرج کردبوو بۆ گەڕانەوە و بەھێزکردنی شێوەی ژیانی ھۆزەکان و پاراستنی داھاتووی کۆمەڵگەی ھندەسوورەکان.[٩]

لە ڕۆژی جیھانیی ژنانی ٢٠٠٣، بێرتراند و ترودێڵ کۆنسێرتێکی خێرخوازیان بۆ ژنە پەنابەرە ئەفغانییەکان سازکرد لەگەڵ کۆمسیۆنەری بەرزی پەنابەرانی یونایتد نەیشنس.[٩]

بێرتراند، کە تووشی شێرپەنجەی ھێلکەدانی بوو لە ١٩٩٩دا،[١٠] ڕێکخراوی Give Live Give Lifeیشی دۆزییەوە لەگەڵ ترودێڵدا؛ ئامانجیان ھۆشیارکردنەوەی خەڵک بوو سەبارەت بە شێرپەنجەی ھێلکەدان و شێرپەنجەکانی تری تایبەت بە ژنان لە ڕێی موزیکەوە.[١١] یەکەم کۆنسێرتی ڕێکخراوەکە لە شوباتی ٢٠٠٤ لە شانۆی ڕۆکسی لە وێست ھۆڵیوود بوو.[١١] بێرتراند و ترودێڵ کاریان دەکرد تا پاڵپشتییەکی ستراتیجی ڕێکبخەن بۆ یاسای جۆھانا لەناو کۆمەڵگەی موزیک و سینەمادا، کە یاساکە بریتیبوو لە پەروەردەکردنی خەڵک دەرباروی نیشانە و دیاردەکانی شێرپەنجەی ژنان، کە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ واژووکرایە یاساوە.[١١] دووەم کۆنسێرتی ڕێکخراوەکە لە شانۆی گیبسن لە لۆس ئەنجلس بوو، بۆ پاڵپشتیکردنی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی شێرپەنجەی ژنان لە سەنتەری پزیشکیی سێدارس-سینای، لە شوباتی ٢٠٠٧، مانگێک پێش مردنی بێرتراند بە شێرپەنجە.[١١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری wargs نەدراوە
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری knol نەدراوە
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ssdi نەدراوە
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Watchtower-yearbook نەدراوە
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Nudd-People2007-11-02 نەدراوە
  6. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری allure نەدراوە
  7. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Armstrong-People1978-06-26 نەدراوە
  8. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Jamestown نەدراوە
  9. ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری gibson نەدراوە
  10. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Green-People2007-02-12 نەدراوە
  11. ^ ئ ا ب پ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری glgl نەدراوە