لە ناوەوە (بەتورکی: İÇERDE) بریتییە لە زنجیرەیەکی پۆلیسی درامای تورکی وەرگیراو لە فیلمێکی بەناوبانگ "ڕۆشتووەکان"، کە ئەویش وەرگیراوە لە فیلمێکی چینی (Internal Affairs). زنجیرەکە لە پاڵەوانێتی چەتای ئولسۆی و ئاراس بوڵوت ئینیملی و چەتین تیکندۆرە. ڕووداوی چیرۆکەکە دەسوڕێتەوە لە ناو پۆلیسدا کاتێک یەکیک لە بەڕێوبەرەکانی ھۆبەی پۆلیس لە ئەستەنبوڵ پێشنیارێک دەخاتە بەردەم سارپ (چەتای ئولسۆی) کە بچێتە ناو یەکیک لە گروپەکانی مافیا و ببێتە یەکێک لەوان تا تاوانەکانیان ئاشکرا بکات، ئەویش ڕازی دەبێت بۆ ئەوەی تۆڵە لە باوکە جەلال (چەتین تیکندۆر) بکاتەوە، چونکە جەلال ژیانیانی وێران کردووە وە برا بچووکەکەی فڕاندووە (ئوموت) بۆ گرێنتی کردنی بێدەنگی باوکیان (مەتین یەڵماز) کە لەلای وەک بکوژێکی بەکرێگیراو کاری دەکرد. وە لە ھەمان کاتدا سەرۆکی مافیاکان "باوکە جەلال" ھەڵدەستێ بە چاندنی سیخوڕێک (مەرد کاراداغ) ئاراس بوڵوت ئینیملی (وە ئەو یەکێکە لە کوڕە ھەڵگیراوەکانی، ھەروەھا ئەو ھەمان منداڵ "ئوموت"ە کە پێش ٢٠ ساڵ فڕاندی و ڕادەستی گەورەترین تۆڕی مافیای منداڵ دزینی کرد لە ئەستەنبوڵ، کە تێیدا ناخۆشترین ڕۆژەکانی ژیانی بەڕێ کرد) لەناو پۆلیسدا بۆ داپۆشینی تاوانەکانی وە ببێتە دەستە شاراوەکەی تێیدا، وە چەندین پێکدادان ڕوو دەدات لە نێوان سارپ یەڵماز و مەرد کاراداغ کە ھەردووکیان دەگەڕێن بەدوای ڕابوردوودا و نازانن کە ئەوان لە ڕاستیدا بران...

جۆروروژێنەر، دراما، ئەکشنی تاوان
دەرھێنراوە لەلایەنUluç Bayraktar
Opening themeتۆیجار ئاشیکلی
مۆسیقای کۆتاییتۆیجار ئاشیکلی
ئاوازدانەر(ان)تۆیجار ئاشیکلی
وڵاتی بەرھەمھێنەرتورکیا
زمان(ەکان)تورکی
ژمارەی وەرزەکانیەک وەرز
ژمارەی زنجیرەکان۳۹
بەرھەمھێنان
شوێن(ەکان)ئەستەنبوڵ
دامەزراندنی کامێراHD TV
ماوەی پەخشنزیکەی ۱۲۰ خولەک

چیرۆک دەستکاری

چیرۆکی زنجیرەکە باسی "سارپ" و برا بچووکەکەی "ئوموت" دەکات کە لە تەمەنی سێ ساڵییەوە دەفڕێنرێت لەلایەن "جەلال فرۆشیاری کەباب" خاوەنی زنجیرەیەک ڕێستۆرانتی بەناوبانگ و سەرۆکی باندێک، کە ھەڵدەستێ بە ئەنجامدانی چەندین کاری نایاسای، جەلال ھەڵدەستێ بە بەخێوو کردنی "ئوموت" وە ناوەکەی دەگۆڕێت بۆ "مەرد"، پاشان دەیکاتە ناو ئەکادیمییەی پۆلیس تا ببێتە چاوی جەلال لەناو پۆلیس وە تا ئاسانکاری بۆ بکات لە شتەکاندا وە متمانەی یوسف (سەرۆکی ھۆبەیەکە لە پۆلیس کە ماوەی ٢٠ ساڵە دەیەوێت جەلال دەست گیر بکات بەڵام بەڵگەی نییە) بە دەست بێنێت. وە لە ھەمان کاتدا "سارپ" دەچێتە ناو ھەمان ئەکادیمیەی پۆلیس وە ھەمان ھۆبە کە "مەرد" تێیدا دەخوێنێت بێ ئەوەی کەسیان ئەوەی تر بناسێت، تەنھا شت کە کۆیان دەکاتەوە ڕکابەری و ئیرەییە کاتێک "سارپ" پلەی یەکەم بەدەست دێنێت لە زانکۆ وە مەرت پلەی دووەم.

لە ئاھەنگی دەرچوون لە زانکۆ ھەمووان سەرسام دەبن کاتێک یوسف سارپ دەر دەکات لە زانکۆ تەنھا لەبەر ئەوەی باوکی بەزیندان سزا درابوو وە تۆمەت زاری دەکات کە کار بۆ جەلال دەکات. ئەمە پیلانی نێوان یوسف و سارپە کە بێجگە لو دووە کەس نایزانێت وە ئەمەش بۆ ئەوەیە سارپ بچێتە ناو باندەکەی جەلال بە سیفەتی پۆلیسێکی قووبوڵ نەکراو لە کارەکەی وە کینە ھەڵگر بەرامبەر ھەموو پیاوانی پۆلیس، وە بەڕاست سەرکەوتوو دەبێت لە بەدەست ھێنانی متمانەی جەلال، وە لە ھەمان کاتدا مەرد سەردەکەوێت و دەبێتە یارمەتی دەری یوسف. ھەردوو براکان چێنراون لە تیمی بەرامبەر، ھەردووکیان "لە ناوەوەن" وە ھەر لێرەوە ناوی زنجیرەکە ھاتووە.

ڕێژەی سەیرکردن دەستکاری

زنجیرەکە بۆتە خاوەنی بەرزترین ڕێژەی سەیرکردن لە تورکیا بۆ ڕۆژی دوو شەممە (ڕۆژی پەخش کردنی) کە سەرکەوتوو بوو بەسەر ھەموو زنجیرە تورکییەکانی تردا وە بووە ھۆی وەستاندنی چەند زنجیرەیەک بەھۆی بەرزی ڕێژەکەیەوە کە لە ھەمان ڕۆژدا دێت.

زنجیرەی یەکەم بووە خاوەنی سەیرکردنێکی زۆر بەرز لە یوتیوب کاتێک گەیشتە ١١ میلیۆن سەیرکردن وە ئەم ژمارەیە ھیچ زنجیرەیەکی تر پێی نەگەیشتووە.

ئەکتەر و کەسایەتییەکان دەستکاری

زنجیرەی کۆتایی دەستکاری

کۆمپانیای بەرھەمھێنی زنجیرەکە ay yapim ڕایگەیاند کە زنجیرەکە کۆتایی دێت لەگەڵ کۆتایی ئەم وەرزە واتە لە کۆتایی مانگی ئابی ٢٠١٧، واتە دوای تەنھا یەک ساڵ وە ھیچ وەرزێکی تر بوونی نییە، ھەر چەندە زنجیرەکە سەرکەتوو بێ. بەو بڕیارەی کە بووە ھۆی دڵتەنگی سەیرکەران، زنجیرەکە بووە یەکەم زنجیرە کە کێشای بە یاسای درامای تورکی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە وا باوە لە تورکیا کە ڕێژەی سەیرکردنە ھەفتانەییەکان بڕیار لەسەر ماوەی بەردەوام بوونی زنجیرەکان دەدات لەسەر شاشە. چونکە ئەو کارانەی سەیرکردنێکی بەرزی ھەیە وەرزی دوو وە وەرزی سێ وە تەنانەت دەش بەرھەم دێت لێی تا ڕێژەی سەیرکردی دادەبەزێت، وە ئەو کاتە تیمەکە دەست دەکات بە ئامادە کردنی زنجیرەی کۆتایی.

سەرچاوەکان دەستکاری