لە دونیای تۆدا کاتژمێر چەندە؟ (فیلم)

لە دونیای تۆدا کاتژمێر چەندە؟ (بە فارسی: در دنیای تو ساعت چند است؟‎) یەکەمین فیلمی دەرھێنەر سەفی یەزدانیانە، عەلی موسەفا و لەیلا حاتەمی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. ڕۆڵگێڕانی زری خوشکام کە دەکاتە دایکی لەیلا حاتەمی بە خاڵێکی ئەرێنی فیلمەکە دادەنرێت چونکە دەیان ساڵە لە ڕۆڵگێڕان دورکەوتۆتەوە. ھەروەھا ڕۆڵگێڕانی کریستۆف ڕیزاعی ئاوازدانەر یەکێکی ترە لە خاڵە سەرنج ڕاکێشەکانی فیلمەکە.

لە دونیای تۆدا کاتژمێر چەندە؟
دەرھێنەرسەفی یەزدانیان
بەرھەمھێنەرعەلی موسەفا
نووسینسەفی یەزدانیان
کاستعەلی موسەفا
لەیلا حاتەمی
مۆسیقاکریستۆف ڕیزاعی
وێنەگری سینەماییھومایون پابور
دەستکاریفەردین ساحب زەمانی
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٥
ماوەی فیلم١٠١ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی
داھات٧١٥٠٩٨٤٠٠ تمەن

چیرۆک دەستکاری

گوڵی دوایی چەند ساڵی ژیان لە وڵاتی فەڕەنسا بڕیار دەدات بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی، گوڵی کاتێک دەگەڕێتەوە ڕوبەروی پیاوێکی نەناسراو دەبێتەوە بە ناوی فەرھاد کە بانگەشەی ئەوە دەکات کەسێکی زۆر نزیکی گوڵییە بەڵام گوڵی ئەوی بیر نایەتەوە. فەرھاد خۆشەویستیەکی یەک لایەنەی بۆ گوڵی ھەیە و تەواوی ئەو ساڵانەی کە گوڵی لە دەرەوەی وڵات بووە فەرھاد لەگەڵ وردە یادگاریەکانی گوڵی ژیاوە

ئەکتەرەکان دەستکاری

ناوی فیلم دەستکاری

سەفی یەزدانیان دەربارەی ناوی فیلمەکە دەڵێت: چەند ساڵێک پێش فیلمەکە کتێبی پایزی باوک سالاری نوسەر گابریێل گارسیا مارکێزم خوێندبۆوە و کتێبەکەم ون کردبوو بەڵام چەند دێڕێکی کتێبەکەم لە بیردا مابۆوە، کاتێک بەشێکی زۆری سیناریۆکەم نوسی بۆم دەرکەوت بەشێک لەو چەند دێڕە

زۆر گونجاوە بۆ ناونیشانی فیلمەکە. ئەو چەند دێڕەی بیرم مابوو ئەمە بوو:: کوانێ عەتری شیرینی ھەناسەت لە نێوان بۆنی پیسی ئەم خواردنە ساردە؟ گوڵی سورت کوا؟ عیشقت کوا؟ لە دونیای تۆدا کاتژمێر چەندە؟

مۆسیقای فیلم دەستکاری

مۆسیقای فیلمەکە لە لایەن کریستۆف ڕیزاعیەوە دانراوە و لە بیست و نۆ پارچە پێک ھاتوە و ڕۆزبە ڕەخشا گۆرانیەکان دەڵێت. ئەلبومەکە توانی یەکێک بێت لە پڕفرۆشترین ئەلبومەکانی مانگ لە بییپ تونز[١]

ڕەخنەگران دەستکاری

بە ڕای زۆرێک لە ڕەخنەگران فیلمەکە ڕۆمانسێکی ئارام و چێژبەخشە. کە وا لە بینەر دەکات بێزار نەبێت وە بۆ ماوەیەک ئارامش پێشکەش بە بینەرانی دەکات.

پویا زولفەقاری ڕەخنەگر: سیناریۆی ئەم فیلمە یەکێکە لە باشترین سیناریۆکانی مێژووی سینەمای ئێران، ھەر دیمەنێکی فیلمەکە یان بۆ بەرەو پێشبردنی چیرۆکەکەیە یان تیشک خستنەسەر لایەنێکی ئەو خۆشەویستیە پەنھانەیە. کەسایەتی عاشقی نێو فیلمەکە بە ڕۆڵگێڕانی عەلی موسەفا یەکێکە لە نمونەیی ترین ڕۆڵگێرانەکان بۆ کەسایەتی عاشق لە مێژووی سینەمای ئێراندا[٢]

مانی حەقیقی ئەکتەر و دەرھێنەر: چ فیلمێکی باش! گەرم و گوڕ ئاسودە، عەلی موسەفا باشترین ڕۆڵگێڕانی کردووە لە ژیانی ھونەری خۆیدا، لەیلا حاتەمی خۆشەویستانە ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت.

زری خوشکام زۆر باشە، سینەماتۆگرافیەکەی ھومایون پایور بەرھەمی پوختەیەکی پاکی سینەمای ئێرانە، مۆسیقاکانی کریستۆف ڕیزاعی وەکو ھەمیشە شازن.

دروستکردنی ئەم ھەستە گەرمو گوڕە بە دوو ئەکتەری سەرەکی کارێکی سادە نییە[٢]

خەڵاتەکان دەستکاری

  • خەڵاتی بینەران لە ٥ فیستیڤاڵی ئێرانی
  • خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە فیستیڤاڵی فەجر ٢٠١٤
  • خەڵاتی باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی ئێران ٢٠١٤
  • خەڵاتی باشترین مۆسیقا لە فیستیڤاڵی حافز

سەرچاوەکان دەستکاری