لەناوچوونی بێگومانی دوولایەنە

لەناوچوونی بێگومانی دوولایەنە (بە ئینگلیزی: mutually assured destruction یان MAD) بریتییە لە بیردۆزێکی ستراتیژی سەربازی کە تێیدا دوو لایەنی سەربازی وڵاتێک ئەوەندە بەھێزن کەوا توانای لەناوبردنی یەکترییان ھەیە بەبێ ھیچ گومانێک. ئەم بیردۆزە بە ھۆکاری سەرەکی ڕوونەدانی جەنگی ناوکی دادەنرێت کاتێک دوو وڵاتی خاوەن چەکی ناوکی نزیک دەبنەوە لە جەنگ. بەپێی ئەم بیردۆزە کاتێک وڵاتێک ھێرش دەکاتە سەر وڵاتێکی دیکە بە چەکی ناوکی، وڵاتی بەرامبەری دەتوانێت وەڵامی بداتەوە بە چەکی ناوکی و بەمشێوەیە ھەردووکیان دەتوانن یەکتری لەناو ببەن، لەسەر بنەمای ئەم ھاوکێشەیەش جەنگی ناوکی ڕوونادات.

بیرۆکەی بیردۆزەکە لە ساڵی ١٩٦٢ لەلایەن دۆناڵد برێننەوە داھێنرا لەوکاتەی لە پەیمانگەی ھەدسن کاری کردووە.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kahn H. 1965. On escalation: metaphors and scenarios. Praeger. Reprint 2010 with new introduction by Thomas C. Schelling, Transaction Publishers. ISBN 978-1-4128-1162-0
  2. ^ Kahn H. 1962. Thinking about the unthinkable. Horizon Press.
  3. ^ Kahn H. 1960. On thermonuclear war. Princeton University Press. ISBN 0-313-20060-2