لۆکە، وڕە، پەمە، پەموو (بە لاتین: Gossypium) گیایەکی یەکساڵە و چەند ساڵەیە بە بەرزی ٢٠ تاکوو ٨٠ سانتیمیتر، دیارە لە ھێندێک شوێندا لەوەش بەرزتر دەبێ. گوڵێ وەک قۆزاخەی ھەیە کە رەنگیان سپییە. بەڵام لە تورکەمەنستان و ئەرمەنستاندا جۆری ڕەنگی پەمووی شین و سوور و نارنجی بەرھەم دێنن کە لە چنین و رەست و ھەروەھا لە دەرمانخانەکاندا زۆر بەکار دەبرێن.

لۆکە

لە کوردەواریدا دەستکاری

لە کوردەوارشیدا لۆکە بەرھەم دەھێنرێ بەڵام دوو جۆری کێو و خۆڕستی لە ناوچەکانی جوانڕۆ لە کێوەکانی دودان و رەمەرۆ و لەشکرگا و جۆرێکی لە کێوی شاھۆ و لە پاوە و لە خوارووی ھەورامانی تەخت دەڕوێن

سەرچاوە دەستکاری

گوڵنامەی کوردی