لۆقا

پیاوێکی ئایینی خاچ پەرستی

لۆقای ئینجیلی (بە یۆنانی Λουκᾶς لوکاس، بە ئنگلیزی: LUKE) بەپێی نەریتی کڵێسا پێدەچێت لوقا نووسەری دوو پەرتووکی پەیمانی نوێ بێت «ئینجیلی لوقا» و «کرداری نێردراوان» لە نەریتی کاسۆلیکیشدا ئەو نووسەرە بە پیرۆزێکی سەرەکی پارێزەری پزیشکان و نیگارکێشان دادەنرێت، چونکە پزیشکێکی پراکتیزەکار بووە پێدەچێت کە ئەو نیگارکێش بووبێت و یەکەم کەس بووە کە وێنەی مریەمی پاکیزەی لەگەڵ منداڵی عیسادا کێشاوە.[١]

پیرۆز لوقا ھێمای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی ڕووسیا لە سەدەی ١٨ لوقا نووسەری ئینجیلی لۆقا و کرداری نێردراوان وبە یەکێک لە چوار میسیۆنەرەکە دادەنرێت.
لۆقای پیرۆز

لۆقا لە پەرتووکی پەیمانی نوێدا دەستکاری

لوقا یەکێک نەبووە لە دوازدە قوتابییەکەی مەسیح بەجۆرێک لە پێشەکی ئینجیلەکەیدا ئینجیلی لوقا باس لەوە دەکات کە ئەو شتانە دەگوازێتەوە کە لەسەر ئەو کەسانە نووسیویەتی کە بە شایەتحاڵ و خزمەتی وشەکەکان[٢]وەسفی کردوون و لۆقا لە ھەر چوار ئینجیلەکە ناوی نەھاتووە بەڵام لە بەشی «کرداری نێردراوان» و چەند لەنامەیەکی پۆڵس لە کرداری نێردراوان بۆمان دەردەکەوێت کە لوقا لە دووەم گەشتی خۆیدا لە ترۆئاسەوە و پۆڵس لەگەڵیدا بووە، لەوێ بە تەنیا لەوێ بانگەشەی دەکرد تەنانەت دوای ڕۆیشتنی پۆڵس، پۆڵس گەڕایەوە بۆ فیلیپ[٣]و لوقا لە سێیەم گەشتی خۆیدا بۆ ئۆرشەلیم یاوەری بوو[٤] و ھەروەھا لەگەڵیدا چووە ڕۆما[٥] و بە درێژایی دەستگیرکردنی لە ڕۆما لەگەڵیدا ماوەتەوە[٦] و پۆڵس بە پزیشکی خۆشەویست و تاکە ھاوڕێ، و وەک یەکێک لە یاریدەدەرەکانی لە ئینجیل گەیاندن وەسفی کرد.[٧]

لۆقا لە نەریتی کڵێسادا دەستکاری

لۆقا بە نەتەوە سوریە لە شاری ئەنتاکییەی ھێلینیستی بووە، بەپێی یۆسیبیۆسی قەیسەر، لەکاتێکدا یەعقوب ئەلرەھاوی پێی وایە کە خەڵکی ئەسکەندەرییە وەک پزیشک کار دەکرد و بەپێی نەریتی مەسیحییش یەکێک بوو لە حەفتا کەسەکە دوای ئەوە پەیوەندی بە پۆڵسەوە دەکات و لە زۆربەی گەشتەکانیدا یارمەتی داوە بانگەشە بکات، پێدەچێت یەکێک بووبێت لەو دوو قوتابییەکە کە چاویان بە عیسا کەوتوە[٨] دوای زیندووبوونەوەی لە ڕێگای گوندی ئیماوس، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

بە گوێرەی ئیپیفانیۆس، لۆقا لەگەڵ پۆڵس دەچێتە ڕۆما، دوای ئەوەی کە پۆڵس کوژرا لۆقا بەردەوام بوو لە کاری میسیۆنەری تا مردنی لە ساڵی ٩٠ی زایینی، پێدەچێت نیرۆ قەیسەری ڕۆما فەرمانی داوە سەری ببڕدرێت دوای ئەوەی لەلایەن قەشە بتپەرستەکان ئیدانە کرا تەرمەکەی خرایە ناو کیسەیەکەوە و فڕێیدایە ناو دەریاوە، بەڵام تەرمەکەی گەیشتە کەنار پیاوێکی مەسیحی لۆقای دۆزییەوە و کفنی کرد، کڵێسەی کاسۆلیکی لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا یادی دەکەنەوە.[٩][١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ لۆقای پزیشکی خۆشەویست و دیماس سڵاوتان لێدەکەن. کۆلۆسی ٤‏:١٤
  2. ^ (لۆقا ١‏:١‏-٤)
  3. ^ (کردار ١٠‏:١٦‏-١٧)
  4. ^ (کردار ٢١‏:١٧)
  5. ^ (کردار ٢٧)
  6. ^ (دووەم تیمۆساوس ٤‏:١١)
  7. ^ (فلیمۆن ١‏:٢٤)
  8. ^ (لۆقا ٢٤‏:١٣)
  9. ^ https://www.wataninet.com/article_ar.asp?ArticleID=10270 ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ https://www.mhabatzaidal.com/lokaalrasol.htm ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.