لویز دیاز (یاریزانی تۆپی پێی کۆڵۆمبی)

لویز فێرناندۆ دیاز مارولاندا (لەدایکبووی ١٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی کۆڵۆمبییە کە یاری دەکات وەک یاریزانی باڵی ھێرشبەری بۆ یانەی پرێمیەرلیگ لیڤەرپوول و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا.

لویز دیاز (یاریزانی تۆپی پێی کۆڵۆمبی)
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٤–٢٠١٦ ئەتلەتئکپ جونییەر
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٦–٢٠١٧ بارانقویلا ٣٤ (٣)
٢٠١٧–٢٠١٩ ئەتلەتیکۆ جونییەر ٦٧ (١٥)
٢٠١٩–٢٠٢٢ پۆرتۆ ٧٧ (٢٦)
٢٠٢٢- لیڤەرپوڵ ١٤ (٤)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٧ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا خوار ٢٠ ساڵان ٥ (٠)
٢٠١٨- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا ٣٥ (٨)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٦ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٢٩ ئازاری ٢٠٢٢

دیاز دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد لە خولی پلە دووی کۆڵۆمبیا لە بارانکیلا، پێش ئەوەی بچێتە ئەتلەتیکۆ جونییەر، بردنەوەی خولی پلە یەکی وڵاتەکە و، یەک جامی کۆلۆمبی و یەک سوپەرلیگی کۆلۆمبیانا. لە ساڵی ٢٠١٩دا، چووە یانەی پۆرتۆ بە بڕی ٧ ملیۆن یۆرۆ و دوو جار ھەردوو نازناوی ناوخۆیی خولی پورتوگال و جامی پورتوگالی بردەوە لەگەڵ یەک جامی سوپەر. دوای ١٤ گۆڵ لە ١٨ یاری لە نیوەی یەکەمی وەرزی ٢٠٢١–٢٢، لیڤەرپوول گرێبەستی لەگەڵدا کرد بە بڕی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ (٣٧٫٥ ملیۆن پاوەند). لە وەرزی یەکەمیدا جامی ئی ئێف ئێڵ (ناوی پێشووی: جامی خول) و جامێکی ئێف ئەی (جامی یەکێتی ئینگلتەرا)ی بردەوە، و لە یاری کۆتایی جامی دووەمدا باشترین یاریزانی یارییەکە بوو.

دیاز یەکەمین یاری خۆی بۆ کۆلۆمبیا ئەنجامدا لە ساڵی ٢٠١٨. زیاتر لە ٣٠ یاری بۆ وڵاتەکەی بەجێگەیاند، یارمەتی ھەڵبژاردەی نیشتیمانی دا بۆ گەیشتن بە پلەی سێیەم لە کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١، و خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی بردنەوە بە ھاوبەشی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتین وەک گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە.

کاروانی یانە دەستکاری

ئەتلەتیکۆ جونییەر دەستکاری

دیاز لە بارانکاس لە شاری گاوژیرە لەدایکبووە و لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد.[٣] نازناوی "لوچیتۆ" بوو، لە قوتابخانەیەکی تۆپی پێ خوێندنی دەکرد کە لەلایەن باوکییەوە بەڕێوە دەبرا.[٣] لە ساڵی ٢٠١٤، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، بەشداری تاقیکردنەوەیەکی کراوەی کرد کە لەلایەن ئەتلەتیکۆ جونییەرەوە بەڕێوەدەچوو و زۆر سەرنجڕاکێش بوو بۆ ئەوەی بەشداری پێ بکەن لە پێکھاتەی لاواندا.[٣][٤]لە تیمی ٢٢ کەسی کۆلۆمبیا بۆ جامی ئەمریکای ٢٠١٥ بانگھێشت کرا (کۆپا ئەمریکا)، بەھۆی ڕەگەزنامەکەی.[٥] دوای ئەوەی لە کاتی یارکردندا ئاستی سەرنجڕاکێش بوو، لە ساڵی ٢٠١٦ چووە پێکھاتەی یەکەمی ئەتلەتیکۆ جونییەر و دەستبەجێ بۆ تیمی بارانکویلای کۆڵۆمبی دانرا.[٦] بە لەبەرچاوگرتنی جەستەی کە لاواز بوو و ھەبوونی بەدخۆراکی، لەلایەن بارانکیلاوە پلانی خۆراکی پێدرابوو بۆ زیادکردنی ١٠ کیلۆگرام.[٤][٧]

دیاز لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە نیوەی دووەمی یارییەکە لە دۆڕاندنی ٢–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ پێرێرا لە خولی پلە دوو.[٨] یەکەم گۆڵی لە پێکھاتەی یەکەمدا تۆمار کرد لە ١٤ی ئایاردا، کاتێک گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر کۆکوتا دیپۆرتڤۆ.[٩]

لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧، دوای ئەوەی یەکەمین یاری خۆی لە جامی کۆلۆمبیای ئەو ساڵە ئەنجامدا، دیاز دواتر بەرزکرایەوە بۆ تیمی سەرەکی ئەتلەتیکۆ جونییەر.[١٠] لە ٢٧ی ئاب یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە خولی پلە یەکدا، بە شێوەی یەدەگ لە جێگەی ماتیاس میێر لە دۆڕاندنیان ٣–٢ بە یانەی ئۆنێس کالداس، و یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە ٢٠ی ئەیلوول لە بردنەوەی ٣–١ لە کۆپا ساودەمریکانا (جامی ئەمریکای باشوور) لە یاریگای خۆیان بەرامبەر سێرۆ پۆرتینۆ.[١١][١٢]

دیاز لە وەرزی ٢٠١٨دا بوو بە یاریزانێکی سەرەکی و یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە خولی پلە یەک لە ٤ی شوباتی ئەو ساڵەدا، کە تەنیا گۆڵی یارییەکە بوو لە بردنەوە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ بوخارامگا. ئەو ھەروەھا دوو گۆڵی تۆمار کرد بەرامبەر ھەر یەک ئۆنێس کالداس، ئەتلەتیکۆ[١٣] ھویلا و ڕیۆنێگرۆ ئاگوڵاس، کە کۆتایی بە وەرزەکە ھێنا بە تۆمارکردنی ١٦ گۆڵ.[١٤][١٥]

پۆرتۆ دەستکاری

گواستنەوە دەستکاری

لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، دیاز گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی پۆرتۆ واژوو کرد، کە ٨٠٪ی مافی ئابووریی یاریزانەکەی بەدەست ھێنا بە بڕی ٧ ملیۆن یۆرۆ.[١٦][١٧] ھەروەھا زێنیت سانت پیتەرزبێرگ دەیویست گرێبەستی لەگەڵدا بکات، بەڵام بە پێچەوانەوە لەلایەن یاریزانانی پێشووی پۆرتۆ و ھاونیشتیمانی کۆڵۆمبی ڕادامێل فاڵکاۆ و جەیمس ڕۆدریگێز ڕازی کرا کە پەیوەندی بە پۆرتۆ بکات، ھەروەھا ڕاھێنەری پێکھاتەی نیشتیمانەکەی ئەو کاتە کارلۆس کیرۆش.[١٧] دیاز ھەروەھا دانی بەوەدا نا کە پێش ئەوەی بچێتە پۆرتۆ، گرێبەستێکی پێشوەختەی لەگەڵ کاردیف سیتی واژوو کرد، بەڵام گرێبەستەکە تەواو نەکرا.[١٨]

٢٠١٩: پەرەپێدان و خۆگونجاندن لە پورتوگال دەستکاری

دیاز یەکەمین یاری خۆی لە ٧ی ئابی ئەنجامدا لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر یانەی کراسنۆدەر لە قۆناغی یەکەمی یاری یەکەم لە پاڵاوتنەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا وەک یەدەگ لە جێگەی ڕۆماریۆ بارۆ لە خولەکی ٥٥، و دوای شەش ڕۆژ لە یاری گەڕانەوەدا یەکەم گۆڵی تۆمارکرد، ھەرچەندە ٣–٢ دۆڕان لە یاریگای دڕگاو.[١٩][٢٠] لە ناوخۆدا، یەکەمین یاری خۆی لە خولدا ئەنجامدا لە ١٠ی ئابدا لە دۆڕاندنیان ٢–١ لەگەڵ جیڵ ڤیسێنتێ کە وەک یەدەگ بەشدار بوو، و ھەفتەیەک دواتر یەکەمین گۆڵی تۆمارکرد بۆ بردنەوەی ٤–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ڤیتۆریا دی گیومارێس وەک یاریزانێکی سەرەکی.[٢١] لە تشرینی دووەمدا، ئەو، ماتیوس ئورێب، ئابین مارچسین و ڕێنزۆ ساراڤیا لە دێربی دژی بۆڤێستا دوورخرانەوە بەھۆی ئەوەی شەوی پێشوتر ئاھەنگیان کردبوو.[٢٢]

لە یەکەم وەرزیدا لە پورتوگال، دیاز ٥٠ یاری و ١٤ گۆڵی ئەنجامدا و پۆرتۆ نازناوی خول و جامی پورتوگالی بردەوە. لە کۆتایی یارییەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢٠، دوای ٣٨ خولەک لە بردنەوەی ٢–١ بەسەر بێنفیکا لە ستادیۆ سیتی دی کۆیمبرای بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.[٢٣] لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا تۆمارکرد لە یەکەمین یاری خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر مانچستەر سیتی کە ٣–١ دۆڕان لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١.[٢٤]

لە ٢٣ی کانوونی یەکەمدا، دیاز لە خولەکی ٧٧دا وەک یەدەگ لە جێگەی مەھدی تارمی ھاتە یاریگاوە لە یاری سوپەری ٢٠٢٠ و لە دژی ڕکابەر و یاری کلاسیکۆ بەنفیکا، و گۆڵێکی تۆمارکرد بۆ بردنەوەی ٢–٠.[٢٥] لە ١٠ی شوباتی دواتردا، لە یارییەکی پێش کۆتایی جامدا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە کە ١–١ بەرامبەر بوون لەگەڵ براگا، کە بە بێ ئەنقەست قاچی داڤید کارمۆی شکاند؛ ھەروەھا ئۆریبێی ھاوتیمی کرایە دەرەوە.[٢٦]

٢٠٢١: پێشکەوتن و ماڵاوایی دەستکاری

لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١دا، دیاز گۆڵێکی تۆمارکرد لە یارییەک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر یانەی ڕکابەریان یانەی سپۆرتینگ کە ١–١ بەرامبەر بوون.[٢٧] لە ٩ی تشرینی یەکەمدا، تاکە گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر میلان.[٢٨]

بە دوو گۆڵی تری تۆمار کرد لە بردنەوەی ٤–٠ بەرامبەر مۆریێرێنس لە ١ی تشرینی دووەم، لە شەش یاری یەکەمی خولدا پێنج گۆڵ تۆمارکرد، باشترین ڕێژەی گۆڵ لە خولەکەدا؛ ٢٧ ڕۆژ دواتر دەیەم گۆڵی خۆی تۆمارکرد، بە لێدانێکی دوور لە بردنەوەی ٢–١ بەرامبەر ڤیتۆریا دی گویمارێس؛ ئەم گۆڵە خەڵاتی جوانترین گۆڵی مانگی پێبەخشرا.[٢٩][٣٠] ئاستەکانی وای لێکرد کە بە یاریزانی مانگ و ھێرشبەری مانگ بۆ تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم ھەڵبژێردرێت.[٣١]

لە ١٩ی کانوونی یەکەمدا، دیاز بە ھێرشبەری مانگ دانرا بۆ دووەم مانگ لەدوای یەک، دوای ئەوەی چوار گۆڵی تۆمارکرد و سێ ئەسیستی کرد.[٣٢] سەرەڕای جێھێشتنی پۆرتۆ لە نیوەی کۆتا وەرزی لە یانەکە، ئەو حەوتەمین گۆڵکاری خولەکە بوو بە ١٤ گۆڵ،[٣٣] سێرجیۆ ئۆلیڤێرا و جۆزۆس مانوێل کۆرۆنا، کە ھەموویان لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ڕۆیشتن، مەدالیای براوەکانی خولیان پێبەخشرا.[٣٤]

لیڤەرپوول دەستکاری

 
دیاز لە کاتی یاریکردن بۆ لیڤەرپوڵ لە ٢٠٢٢

لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دیاز گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول واژوو کرد بە ٤٥ ملیۆن یۆرۆ (٣٧٫٥ ملیۆن پاوەند) لەگەڵ ١٥ ملیۆن یۆرۆی (١٢٫٥ ملیۆن یۆ) زیادکراو کە بەندە بە ئاست و ئەنجامەوە.[٣٥][٣٦] پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ لیڤەرپوول واژوو بکات، دیاز سەرنجی تۆتنھام ھۆتسپێر بە تەواوی بۆ خۆی ڕاکێشا. دوای ئەوەی زانرا کە تۆتنھام گرێبەستی پێشکەش کردووە، لیڤەرپوول پلانی ھاوینەی خۆی گۆڕی و بڕیاری دا دیاز بە گرێبەستێکی ھەمیشەیی واژوو بکات، چونکە یۆرگن کلۆپ سەرسام بوو بە ئاستی.[٣٧][٣٨]

لە ٦ی شوبات، یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا، لە خولەکی ٥٨ دا وەک یەدەگ لەل جێگەی کۆرتس جۆنس لە یارییەکی قۆناغی چوارەمی جامی ئێف ئەی لە یاریگای خۆیان بەرامبەر کاردیف سیتی. ئەو ئەسیستی گۆڵێکی کرد بۆ تاکومی مینامینۆ لە بردنەوەیان ٣–١[٣٩] دوای ١٣ ڕۆژ، یەکەم گۆڵی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد لە دووەمین یاریی بە شێوەی سەرەکی بۆ یانەکە، کە بە بردنەوەی ٣–١ لە یاریگای خۆیان بەسەر نۆرویچ سیتی لە ئەنفیڵد کۆتای ھات.[٤٠] لە ٢٧ی شوبات لە یاری کۆتایی جامی ئی ئێف ئێڵ، ٩٧ خولەکی یاری بەردەوام بوو کە بێ گۆڵ لەگەڵ چێڵسی کۆتایی ھات و بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردیانەوە.[٤١]

لە ٥ی نیسان، لە یاری یەکەمی چارەکی کۆتایی، دیاز گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەسیستێکی کرد لە بردنەوەی ٣–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ڕکابەری یانەکەی پێشووی بەنفیکا لە ستادیۆ دا لوز، کاتێک لیڤەرپوول ٦–٤ بە ئەنجامی ھەردوو یاری بردییەوە.[٤٢][٤٣] ئەو لە لە یاری کۆتایی ئێف ئەی (جامی یەکێتی ئینگلتەرا) ٢٠٢٢ لە سەرەتاوە بەشداری کرد لە دژی چێڵسی، کە ٦–٥ بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردیانەوە دوای ئەوەی یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی ھات،[٤٤]لە خولەکی ٩٨ ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ جێگای گرتەوە. بە باشتری یاریزانی مانگەکە دانرا.[٤٥]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

 
دیاز لە کاتی یاریکردن بۆ کۆلۆمبیا لە ساڵی ٢٠٢٢

دوای نوێنەرایەتیکردنی کۆلۆمبیا لە ئاستی خوار ٢٠ ساڵان لە جامی ئەمریکای باشوور ی خوار ٢٠ ساڵان لە ساڵی ٢٠١٧، دیاز بانگھێشت کرا بۆ پێکھاتەی یەکەم لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨، بۆ یاری دۆستانە بەرامبەر ڤەنزوێلا و ئەرژەنتین.[٤٦] لە ١١ی ئەیلوول یەکەمین یاری نێودەوڵەتیی خۆی ئەنجامدا، لە یارییەکدا کە جێگای خوان کوادرادۆی گرتەوە لە بەرامبەر بوونیان ٠–٠ لەگەڵ ئەرژەنتین لە یاریگای مێتلایف لە ڕۆژاوای ڕوسەرفۆرد، نیو جێرسی (یاریگایەک لە ئەمریکا).[٤٧] دیاز یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمارکرد لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩، کە لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر کۆریای باشوور گۆڵی یەکسان بوونەوەی تۆمار کرد بەڵام ٢–١ دۆڕان.[٤٨] ئەو بەشێک بوو لە پێکھاتەی ٢٣ کەسی کارلۆس کیرۆش بۆ جامی ئەمریکای باشوور ٢٠١٩ لە بەڕازیل.[٤٩]

دیاز لە پێکھاتەی کۆلۆمبیا بۆ جامی ئەمریکای باشوور (کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١) بەشداری کرد.[٥٠] لە ٢٣ی حوزەیران، گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد لە دۆڕاندنیان ٢–١ لە قۆناغی یەکەم بەرامبەر بەرازیل بە لێدانی دەبڵە (جۆرە لێدانێکی ناوازەی تۆپی پێ)، و لە ٦ی تەممووز گۆڵی کۆڵۆمبیای تۆمارکرد لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر ئەرجەنتین، کە بە سەرکەوتنی ئەرجەنتینی کۆتایی ھات بە لێدانی یەکلاکەرەوە.[٥١][٥٢] دوای سێ ڕۆژ، دوو گۆڵی تۆمارکرد، لەنێویاندا گۆڵی بردنەوەی یارییەکە، لە بردنەوەی ٣–٢ بەسەر پێرۆ لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم.[٥٣] وەک گۆڵکاری لە پاڵەوانییەتییەکەدا لەگەڵ لیۆنێل مێسی کۆتایی پێھێنا.[٥٤][٥٥]

ژیانی کەسی دەستکاری

براکەی دیاز، خێسوس، وەک خۆی یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێیە و لە ئێستادا بۆ تیمی دووەمی پۆرتۆ یاری دەکات.

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٦ ئابی ٢٠٢٢[٥٦]
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی خول کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
بارانکیلا ٢٠١٦ خولی پلە دووی کۆڵۆمبی ١٩ ٢ ٢ ٠ - - - ٢١ ٢
٢٠١٧ خولی پلە دووی کۆڵۆمبی ١٥ ١ ٦ ٠ - - - ٢١ ١
کۆی گشتی ٣٤ ٣ ٨ ٠ - - - ٤٢ ٣
ئەتلەتیکۆ جونییەر ٢٠١٧ خولی پلە یەکی کۆڵۆمبی دوازدە ٠ ٧ ٠ - ٤ ١ - ٢٣ ١
٢٠١٨ خولی پلە یەکی کۆڵۆمبی ٣٨ ١٣ ٢ ٠ - ١٩ ٣ - ٥٩ ١٦
٢٠١٩ خولی پلە یەکی کۆڵۆمبی ١٧ ٢ ٢ ٠ - ٥ ٠ ٢ ١ ٢٦ ٣
کۆی گشتی ٦٧ ١٥ ١١ ٠ - ٢٨ ٤ ٢ ١ ١٠٨ ٢٠
پۆرتۆ ٢٠١٩–٢٠ خولی نایابی پورتوگالی ٢٩ ٦ ٦ ٢ ٥ ٢ ١٠ ٤ - ٥٠ ١٤
٢٠٢٠–٢١ خولی نایابی پورتوگالی ٣٠ ٦ ٦ ١ ١ ١ ٩ ٢ ١ ١ ٤٧ ١١
٢٠٢١–٢٢ خولی نایابی پورتوگالی ١٨ ١٤ ٣ ٠ ١ ٠ ٦ ٢ - ٢٨ ١٦
کۆی گشتی ٧٧ ٢٦ ١٥ ٣ ٧ ٣ ٢٥ ٨ ١ ١ ١٢٥ ٤١
لیڤەرپوول ٢٠٢١–٢٢ پرێمیەرلیگ ١٣ ٤ ٥ ٠ ١ ٠ ٧ ٢ - ٢٦ ٦
٢٠٢٢–٢٣ پرێمییەرلیگ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ٢ ٠
کۆی گشتی ١٤ ٤ ٥ ٠ ١ ٠ ٧ ٢ ١ ٠ ٢٨ ٦
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٩٢ ٤٨ ٣٩ ٣ ٨ ٣ ٦٠ ١٤ ٤ ٣ ٣٠٣ ٧٠

نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ٦ ئابی ٢٠٢٢[٥٧]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
کۆلۆمبیا ٢٠١٨ ١ ٠
٢٠١٩ ١٣ ١
٢٠٢٠ ٢ ٠
٢٠٢١ ١٥ ٦
٢٠٢٢ ٤ ١
کۆی گشتی ٣٥ ٨

ڕێزلێنان دەستکاری

گەنج

  • خولی پلە یەکی کۆڵۆمبی: ٢٠١٨٬٢٠١٩
  • جامی کۆلۆمبیا: ٢٠١٧
  • سوپەرلیگا کۆلۆمبیایی: ٢٠١٩
  • خولی نایابی پورتوگالی: ٢٠١٩، ٢٠٢١[٣٤][٥٨]
  • جامی پورتوگال: ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢١–٢٢[٢٣][٥٩]
  • سوپەری پورتوگالی: ٢٠٢٠[٢٥]

لیڤەرپوول

  • جامی ئێف ئەی: ٢٠٢١–٢٢[٤٤]
  • جامی ئی ئێف ئێڵ: ٢٠٢١–٢٢[٤١]
  • جامی قەڵغانی ئینگلیزی: ٢٠٢٢[٦٠]
  • دووەم لە خولی پاڵەوانەکانی یەکێتی ئەورووپا: ٢٠٢١–٢٢[٦١]

تاکەکەسی

  • جامی ئەمریکای پێڵاوی زێڕین زێڕین: ٢٠٢١[٦٢]
  • تیمی جامی ئەمریکای باشووری: ٢٠٢١[٦٣]
  • دەرکەوتوو جامی ئەمریکای باشوور: ٢٠٢١[٦٤]
  • یاریزانی مانگ: تشرینی یەکەم/ تشرینی دووەمی ٢٠٢١[٦٥]
  • باشترین ھێرشبەری مانگ: تشرینی یەکەم/ تشرینی دووەمی ٢٠٢١، کانوونی یەکەمی ٢٠٢١[٦٦][٦٧]
  • گۆڵی مانگی خول: تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، تشرینی یەکەم/ تشرینی دووەم ٢٠٢١[٦٨][٦٩]
  • خەڵاتی یاریزانانی یەکەمی خول: ٢٠٢٠[٧٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Luis Díaz: Overview". Premier League. Retrieved 11 February 2022.
  2. ^ "Luis Díaz: Profile". worldfootball.net. HEIM:SPIEL. Retrieved 7 August 2022.
  3. ^ ئ ا ب Lang, Jack. "Luis Diaz: The remarkable rise of 'Luchito', Liverpool's 'true miracle'". The Athletic (بە ئینگلیزی). Retrieved 26 May 2022.
  4. ^ ئ ا Alexander, Iñigo (26 May 2022). "'Short and thin' – Luis Díaz's long road from Barrancas to Liverpool". The Guardian (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 26 May 2022.
  5. ^ "Luis Díaz, el wayuu del Júnior de Barranquilla" [Luis Díaz, the Wayuu of Júnior de Barranquilla] (بە ئیسپانی). El Espectador. 20 September 2017. Retrieved 19 December 2018.
  6. ^ ""Quiero consolidarme en Junior y ser ídolo en este equipo": Luis Díaz" ["I want to establish myself at Junior and become an idol in this team": Luis Díaz] (بە ئیسپانی). Habla Deportes. 21 September 2017. Archived from the original on 24 September 2017. Retrieved 19 December 2018. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Alves, Marcus (24 November 2021). "Liverpool v Porto: Luis Diaz – Copa America star who 'seemed to have malnutrition problems'". BBC Sport. Archived from the original on 24 November 2021.
  8. ^ "Pereira es leyenda: venció a Barranquilla y sigue líder invicto" [Pereira is legend: defeated Barranquilla and remain an unbeaten leader] (بە ئیسپانی). Win Sports. 26 April 2016. Retrieved 19 December 2018. ٧ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Cúcuta Deportivo no pudo ganar en Barranquilla" [Cúcuta Deportivo could not win in Barranquilla] (بە ئیسپانی). La Opinión. 14 May 2016. Retrieved 19 December 2018. ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ ""Sebastián Herrera y Luis Díaz pasaron al Junior": Peñaloza" ["Sebastián Herrera and Luis Díaz moved to Junior": Peñaloza] (بە ئیسپانی). Código Fútbol. 6 June 2017. Retrieved 19 December 2018. ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "Junior cae 3–2 en Manizales ante Once Caldas" [Junior fall by 3–2 in Manizales against Once Caldas] (بە ئیسپانی). El Heraldo. 27 August 2017. Retrieved 19 December 2018.
  12. ^ "Junior 3–1 Cerro Porteño: Díaz, Teo y Chará le dan el pase a cuartos" [Junior 3–1 Cerro Porteño: Díaz, Teo and Chará give the qualification to the quarterfinals] (بە ئیسپانی). Diario AS. 19 September 2017. Retrieved 19 December 2018.
  13. ^ "Con doblete de Luis Díaz Junior de Barranquilla goleó al Huila en el Romelio Martínez" [With a brace from Luis Díaz Junior thrashed Huila at the Romelio Martínez] (بە ئیسپانی). Extra Colombia. 12 August 2018. Retrieved 19 December 2018. ٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "Junior venció al Once Caldas 3–0 en la fecha 10 de la Liga" [Junior defeated Once Caldas by 3–0 in the round 10 of the League] (بە ئیسپانی). El Tiempo. 25 March 2018. Retrieved 19 December 2018.
  15. ^ "Junior derrota a Rionegro con goles de Jarlan y Luis Díaz" [Junior defeat Rionegro with goals from Jarlan and Luis Díaz] (بە ئیسپانی). Diario AS. 23 November 2018. Retrieved 19 December 2018.
  16. ^ "Luis Díaz signed until 2024". FC Porto. 10 July 2019. Retrieved 10 October 2019.
  17. ^ ئ ا "Agora sim: Luis Díaz assinou pelo FC Porto" [Now done: Luis Díaz signed or FC Porto]. O Jogo (بە پورتوگالی). 2 July 2019. Retrieved 10 October 2019. ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "South American wonderkid Luis Diaz claims he has Cardiff City pre-contract agreement". Wales Online. 31 March 2019. Retrieved 21 April 2022.
  19. ^ "Luis Díaz debuta con el Porto en el triunfo de Champions League" [Luis Díaz debuts with Porto in the Champions League triumph]. Diario AS (بە ئیسپانی). 7 August 2019. Retrieved 10 October 2019.
  20. ^ "Luis Díaz anota y Matheus Uribe debuta, pero Porto queda fuera" [Luis Díaz scores and Matheus Uribe debuts, but Porto go out]. Diario AS (بە ئیسپانی). 13 August 2019.
  21. ^ "Luis Díaz anota en la goleada del Porto ante Vitoria [sic] Setúbal" [Luis Díaz scores in Porto's thrashing of Vitória Setúbal]. Diario AS (بە ئیسپانی). 17 August 2019. Retrieved 10 October 2019.
  22. ^ "FC Porto afasta quatro jogadores por motivos disciplinares" [FC Porto sideline four players for disciplinary reasons]. Diário de Notícias (بە پورتوگالی). 9 November 2021. Retrieved 11 October 2021.
  23. ^ ئ ا "Taça de Portugal: FC Porto conquista "dobradinha"" [Portuguese Cup: FC Porto wins "double"] (بە پورتوگالی). Deutsche Welle. 2 August 2020. Retrieved 14 July 2021.
  24. ^ "Man. City 3–1 Porto". UEFA. 21 October 2020.
  25. ^ ئ ا "FC Porto bate Benfica e conquista Supertaça pela 22ª vez" [FC Porto beats Benfica and conquers Super Cup for the 22nd time] (بە پورتوگالی). O Jogo. 23 December 2020. Retrieved 23 December 2021. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ "Luis Díaz saiu em lágrimas na reação à expulsão em Braga" [Luis Díaz left in tears in reaction to sending off in Braga]. Record (بە پورتوگالی). 10 February 2021. Retrieved 15 February 2021.
  27. ^ "Luis Díaz anota un golazo para el empate de Porto ante Sporting" [Luis Díaz scores a wondergoal for Porto's draw against Sporting]. Diario AS (بە ئیسپانی). 11 September 2021. Retrieved 27 January 2022.
  28. ^ "Luis Díaz le dio la victoria al Porto sobre AC Milán" [Luis Díaz gave Porto victory over AC Milan] (بە ئیسپانی). Vanguardia. 19 October 2021. Retrieved 27 January 2022.
  29. ^ "Luis Díaz vuela en Porto: doblete y goleador de la Liga de Portugal" [Luis Díaz is flying in Porto: brace and top scorer in Portuguese Liga] (بە ئیسپانی). Fútbol Red. 19 September 2021. Retrieved 27 January 2022.
  30. ^ "Luis Díaz está imparable: vea su espectacular nuevo golazo en Portugal" [Luis Díaz is unstoppable: see his spectacular new wondergoal in Portugal]. El Tiempo (بە ئیسپانی). 28 November 2021. Retrieved 27 January 2022.
  31. ^ "Luis Díaz é o Jogador do Mês da Liga Bwin" [Luis Díaz is the Player of the Month in the Liga Bwin]. Record (بە پورتوگالی). 16 November 2021. Retrieved 27 January 2022.
  32. ^ "Luis Díaz recebe distinção de melhor avançado do mês de dezembro da Liga" [Luis Díaz receives distinction of best forward of the month of December in Liga]. Record (بە پورتوگالی). 19 January 2022. Retrieved 15 February 2022.
  33. ^ "Darwin Núñez é o melhor marcador da Liga, Taremi em segundo" [Darwin Núñez is the Liga top scorer, Taremi in second] (بە پورتوگالی). Mais Futebol. 15 May 2022. Retrieved 23 May 2022.
  34. ^ ئ ا Fernandes, Mariana (7 May 2022). "O recordista de minutos, o goleador, os três emigrantes. Os 26 campeões nacionais do FC Porto" [The minutes record-holder, the top scorer, the three emigrants. FC Porto's 26 national champions]. Observador (بە پورتوگالی). Retrieved 23 May 2022.
  35. ^ Carroll, James (30 January 2022). "Liverpool complete Luis Diaz transfer from FC Porto". Liverpool F.C. Retrieved 30 January 2022.
  36. ^ "Diaz joins Liverpool from Porto for £37.5m". BBC Sport. Retrieved 30 January 2022.
  37. ^ Carr, Declam (28 January 2022). "Liverpool set to steal Luis Diaz deal from under Tottenham's nose". Vavel. Retrieved 30 January 2022.
  38. ^ "Luis Diaz to Liverpool 'deal done' as first images emerge of winger in red after £37m move". Daily Express. Retrieved 30 January 2022.
  39. ^ Pritchard, Dafydd (6 February 2022). "Liverpool ease past Cardiff in FA Cup". BBC Sport. Retrieved 6 February 2022.
  40. ^ "Liverpool 3–1 Norwich: Reds come back to win at Anfield thanks to Mane, Salah and Diaz". Football365. 19 February 2022. Retrieved 19 February 2022.
  41. ^ ئ ا McNulty, Phil (27 February 2022). "Chelsea 0–0 Liverpool". BBC Sport. Retrieved 27 February 2022.
  42. ^ Bysouth, Alex (5 April 2022). "Benfica 1–3 Liverpool". BBC Sport. Retrieved 10 April 2022.
  43. ^ Johnston, Neil (13 April 2022). "Liverpool 3–3 Benfica". BBC Sport. Retrieved 23 May 2022.
  44. ^ ئ ا McNulty, Phil (14 May 2022). "Chelsea 0–0 Liverpool". BBC Sport. Retrieved 14 May 2022.
  45. ^ "Diaz to be a guaranteed starter after Mane departure". Kuwait Online.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  46. ^ "Luis Diaz, convocado a la selección Colombia" [Luis Díaz, called up to Colombia national team] (بە ئیسپانی). Diario La Libertad. 27 August 2018. Retrieved 19 December 2018.
  47. ^ "Con el debut de Benedetti y Luis Díaz, Colombia empató con Argentina" [With the debut of Benedetti and Luis Díaz, Colombia drew with Argentina] (بە ئیسپانی). Nuestros Deportes. 12 September 2018. Retrieved 19 December 2018.
  48. ^ Jee-ho, Yoo (26 March 2019). "S. Korea beat Colombia behind Son Heung-min's long-awaited goal". Yonhap News Agency. Retrieved 10 June 2020.
  49. ^ "James and Falcao head Colombia's Copa America squad". Fox Sports. AP. 31 May 2019. Retrieved 10 October 2019.
  50. ^ "Colombia squad for 2021 Copa América: selected players absences..." AS.com. 14 June 2021. Retrieved 24 June 2021. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  51. ^ "Casemiro gives Brazil controversial win". BBC Sport. 24 June 2021. Retrieved 24 June 2021.
  52. ^ "Copa America 2021: Argentina 1–1 Colombia Post-match analysis". Football Express. 24 June 2021. Retrieved 7 July 2021.
  53. ^ "Watch: Copa America third-place play-off – Luis Diaz wins it for Colombia against Peru in injury time". BBC Sport. 8 July 2021. Retrieved 10 July 2021.
  54. ^ "Colombia's Luis Diaz becomes Copa America joint top scorer with Lionel Messi". The New Indian Express. 11 July 2021. Retrieved 23 December 2021.
  55. ^ "Luis Díaz recebeu troféu da Copa América e elogiou Messi: "É um orgulho"" [Luis Díaz received the Copa América trophy and praised Messi: "It's a pride"]. O Jogo (بە پورتوگالی). 23 July 2021. Retrieved 23 December 2021. ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  56. ^ Luis Díaz لە ساکروێی
  57. ^ Luis Díaz لە ساکروێی
  58. ^ "FC Porto é o campeão nacional 2019/2020" [FC Porto is the 2019/2020 national champion] (بە پورتوگالی). Rádio e Televisão de Portugal. 16 July 2020. Retrieved 14 July 2021.
  59. ^ Farr, Jamie (22 May 2022). "Taça de Portugal Final: Porto take down Tondela to seal domestic double". PortuGOAL. Retrieved 22 May 2022.
  60. ^ "Liverpool 3–1 Manchester City". BBC Sport. Retrieved 30 July 2022.
  61. ^ McNulty, Phil (28 May 2022). "Liverpool 0–1 Real Madrid". BBC Sport. Retrieved 30 May 2022.
  62. ^ "Player of the tournament, top scorer and best goalkeeper: Stars of the CONMEBOL Copa América 2021". Copa América. 11 July 2021. Retrieved 23 December 2021. ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  63. ^ "One by one, the team of the CONMEBOL Copa America chosen by GET". Copa América. 13 July 2021. Retrieved 23 December 2021. ٣١ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  64. ^ "Colombia's Luis Diaz named 'Revelation of Copa America'". Reuters. 13 July 2021. Retrieved 23 December 2021.
  65. ^ "Melhores de outubro/novembro: Luis Díaz é o Jogador do Mês da Liga Portugal bwin" [Best of October/November: Luis Díaz is Liga Portugal bwin Player of the Month] (بە پورتوگالی). Liga Portuguesa de Futebol Profissional. 16 December 2021. Retrieved 23 December 2021.
  66. ^ "Melhores de outubro/novembro: Luis Díaz vence o prémio Burger King Avançado do Mês da Liga Portugal bwin" [Best of October/November: Luis Díaz wins the Burger King Forward of the Month award from Liga Portugal bwin] (بە پورتوگالی). Liga Portuguesa de Futebol Profissional. 14 December 2021. Retrieved 23 December 2021.
  67. ^ "Melhores de dezembro: Luis Díaz recebeu a distinção Burger King Avançado do Mês da Liga Portugal bwin" [Best of December: Luis Díaz wins the Burger King Forward of the Month award from Liga Portugal bwin] (بە پورتوگالی). Liga Portuguesa de Futebol Profissional. 19 January 2022. Retrieved 29 January 2022.
  68. ^ "Luis Díaz recebeu distinção Bet.pt Golo do Mês Liga NOS" [Luis Díaz received the Bet.pt Goal of the Month Liga NOS distinction] (بە پورتوگالی). Liga Portuguesa de Futebol Profissional. 31 December 2021. Retrieved 23 December 2021.
  69. ^ "Melhores de outubro/novembro: Luis Díaz foi o autor do Golo do Mês da Liga Portugal bwin" [Best of October/November: Luis Díaz was the scorer of Liga Portugal bwin Goal of the Month] (بە پورتوگالی). Liga Portuguesa de Futebol Profissional. 17 December 2021. Retrieved 23 December 2021.
  70. ^ "Prémios Fair-Play Liga Portugal alteram designação para Prémios Neno" [Fair-Play Liga Portugal Awards change name to Neno Awards] (بە پورتوگالی). Liga Portuguesa de Futebol Profissional. 8 July 2021. Retrieved 23 December 2021.