خوولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا (بە ئیسپانی: LaLiga یان Primera División de España) پاڵەوانێتییەکی ئاست بەرزی ووڵاتی ئیسپانیایە کە لە ٢٠ یانە پێکھاتوون ، لا لیگا بە خولی نایاب (پلە یەک)ی سەر ئاستی پیاوان دادەنرێت بۆ خولەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەم پاڵەوانییەتییە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٢٩ بەڕێوە چوو کە یانەی بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی خولەکە، ئەم خولە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانییەوە بەڕێوە دەبرێت بەڵام سێ وەرز ئەنجام نەدرا بەھۆی جەنگی ناوخۆیی ئیسپانیاوە بەپێی یاسای ئەم خولە سێ یانەی ڕیزبەندی یەکەم ڕاستەوخۆ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەکەن لە کاتێکا ئەو یانانەی لە پلەکانی چوار و پێنج کۆتایی بەوەرزەکە بھێنن سەردەکەوێت بۆ یۆڕۆپالیگ و پلەکانی شەش و حەوتەم بۆ پاڵەوانیەتی کۆنفڕەنس لیگ و کۆتا سێ یانەی ڕیزبەندییەکەش بە شێوەیەکی ڕاستەدادەبەزێتە خولی پلە دوو (لالیگا ٢)

لا لیگا - خوولی ئیسپانی
لۆگۆی فەرمی لا لیگا (٢٠٢٣)
ڕێکخراوە لەلایەنیەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا
دامەزراندن١٩٢٩ (٩٢ ساڵ)
ناوچەئیسپانیا
ژمارەی تیمەکان٢٠
شیاو بۆخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
پلەی (١ تا ٣)

خولی ئەورووپا
پلەی(٤ و ٥)

خولی کۆنفرانسی ئەورووپا(پلەی ٦ و ٧)
جامی نێوخۆییجامی شای ئیسپانیا
جامی سووپەری ئیسپانیا
کۆتا پاڵەوانبارسێلۆنا (٢٧ھەمین نازناو)
سەرکەوتووترین یانەڕیال مەدرید (٣٥ نازناو)
ماڵپەڕی فەرمیlaliga.es

بە شێوەیەکی گشتی ٦٢ یانەی جیاواز بەشداریان لە خولەکەدا کردووە ، یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆۆرترین جار ئەم جامەی بردۆتەوە بە کۆی ٣٥ نازناو، پاشان یانەی بەرشەلۆنە دێت بە پلەی دووەم بە بردنەوەی ٢٧ نازناو ، لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە براوەی خوولەکەیە دوای ئەوەی لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ توانی نازناوەکە دوای نزیکەی چوار ساڵ بەرزبکاتەوە.

ڕیاڵ مەدرید دوای بەدەستھێنانی خولی ئیسپانی - ٢٠٠٨
ئاھەنگگێڕانی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بەھۆی بردنەوەی خولی ئیسپانی (٢٠٠٥ - ٢٠٠٦)

زانیاری لەسەر خولەکە دەستکاری

سەرژمێری خول دەستکاری

  • بۆ یەکەمین جار خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچوو
  • بۆ یەکەمین جار یانەی بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی خولەکە کە لە ساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچووبوو
  • یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین جار پاڵەوانییەتییەکەی بردووەتەوە کە ٣٥ جارە
  • لیۆنێل مێسی بەتۆمارکردنی ٤٣٨ گۆل لەکۆی ٤٧٤ یاریدا بە گۆڵکاری مێژوویی پاڵەوانییەتییەکە دادەنرێت
  • ئاندۆنی زوبیزارێتا بەشداری لە زۆرترین یاری کردووە بە ٦٢٢ یاری.

پاڵەوانەکانی لا لیگا دەستکاری

یانە براوەی یەکەم دووەم وەرزەکان
ڕیال مەدرید
٣٥
٢٤
١٩٣١–٣٢، ١٩٣٢–٣٣، ١٩٥٣–٥٤، ١٩٥٤–٥٥، ١٩٥٦–٥٧، ١٩٥٧–٥٨، ١٩٦٠–٦١، ١٩٦١–٦٢، ١٩٦٢–٦٣، ١٩٦٣–٦٤، ١٩٦٤–٦٥، ١٩٦٦–٦٧، ١٩٦٧–٦٨، ١٩٦٨–٦٩، ١٩٧١–٧٢، ١٩٧٤–٧٥، ١٩٧٥–٧٦، ١٩٧٧–٧٨، ١٩٧٨–٧٩، ١٩٧٩–٨٠، ١٩٨٥–٨٦، ١٩٨٦–٨٧، ١٩٨٧–٨٨، ١٩٨٨–٨٩، ١٩٨٩–٩٠، ١٩٩٤–٩٥، ١٩٩٦–٩٧، ٢٠٠٠–٠١، ٢٠٠٢–٠٣، ٢٠٠٦–٠٧، ٢٠٠٧–٠٨، ٢٠١١–١٢، ٢٠١٦–١٧، ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢١–٢٢
بارسێلۆنا
٢٧
٢٧
١٩٢٩، ١٩٤٤–٤٥، ١٩٤٧–٤٨، ١٩٤٨–٤٩، ١٩٥١–٥٢، ١٩٥٢–٥٣، ١٩٥٨–٥٩، ١٩٥٩–٦٠، ١٩٧٣–٧٤، ١٩٨٤–٨٥، ١٩٩٠–٩١، ١٩٩١–٩٢، ١٩٩٢–٩٣، ١٩٩٣–٩٤، ١٩٩٧–٩٨، ١٩٩٨–٩٩، ٢٠٠٤–٠٥، ٢٠٠٥–٠٦، ٢٠٠٨–٠٩، ٢٠٠٩–١٠، ٢٠١٠–١١، ٢٠١٢–١٣، ٢٠١٤–١٥، ٢٠١٥–١٦، ٢٠١٧–١٨، ٢٠١٨–١٩، ٢٠٢٢-٢٠٢٣
ئەتلەتیکۆ مەدرید
١١
١٠
١٩٣٩–٤٠، ١٩٤٠–٤١، ١٩٤٩–٥٠، ١٩٥٠–٥١، ١٩٦٥–٦٦، ١٩٦٩–٧٠، ١٩٧٢–٧٣، ١٩٧٦–٧٧، ١٩٩٥–٩٦، ٢٠١٣–١٤، ٢٠٢٠–٢١
ئەتلەتیک بیلباو
٨
٧
١٩٢٩–٣٠، ١٩٣٠–٣١، ١٩٣٣–٣٤، ١٩٣٥–٣٦، ١٩٤٢–٤٣، ١٩٥٥–٥٦، ١٩٨٢–٨٣، ١٩٨٣–٨٤
ڤالەنسیا
٦
٦
١٩٤١–٤٢، ١٩٤٣–٤٤، ١٩٤٦–٤٧، ١٩٧٠–٧١، ٢٠٠١–٠٢، ٢٠٠٤
ڕیال سۆسیداد
٢
٣
١٩٨٠–٨١، ١٩٨١–٨٢
دپۆرتیڤۆ لاکورۆنیا
١
٥
١٩٩٩–٢٠٠٠
سیڤیلا
١
٤
١٩٤٥–٤٦
ڕیال بیتس
١
٠
١٩٣٤–٣٥
ڤیاڕیال
٠
١

سەرکەوتن و دابەزین بۆ خوولەکان دەستکاری

لەم خولەدا سیستەمی سەرکەوتن و دابەزین جێبەجێ دەکرێت لەنێوان یانەکانی خوولی پلە یەک و خولی پلە دوو، بەجۆرێکە کە سێ یانەی ڕیزبەندنی کۆتایی خولی ئەو ساڵەی لا لیگا لەکۆتایی وەرزدا دادەبەزێنە خولی پلە دووەم لە کاتێکا وە دوو یانەی خولی پلە دووی ئەو ساڵەش ڕاستەوخۆ سەردەکەونە لا لیگا.

ژمارەی یانە بەشداربوەکانی لا لیگا بەپێی ساڵەکان
ماوە بە ساڵ ژمارەی یانەکان
١٩٢٩ - ١٩٣٤ ١٠ یانە
١٩٣٤ - ١٩٤١ ١٢ یانە
١٩٤١ - ١٩٥٠ ١٤ یانە
١٩٥٠ - ١٩٧١ ١٦ یانە
١٩٧١ - ١٩٨٧ ١٨ یانە
١٩٨٧ - ١٩٩٥ ٢٠ یانە
١٩٩٥ - ١٩٩٧ ٢٢ یانە
١٩٩٧ - ئێستا ٢٠ یانە

تۆماری گۆڵکارە مێژووییەکانی لا لیگا دەستکاری

ڕیزبەندی یاریزان یانە کۆی یاری ئەنجامدراو ژمارەی گۆڵ وەرزی یاریکردن
١   لیۆنێل مێسی بەرشەلۆنە ٥٢٠ ٤٧٤ ٢٠٠٤-٢٠٢١
٢   کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیاڵ مەدرید ٢٩٢ ٣١١ ٢٠٠٩-٢٠١٨
٣   تێلمۆ زارا ئەتڵەتیك بیلباو ٢٧٨ ٢٥١ ١٩٤٠-١٩٥٥
٤   کەریم بێنزێما ڕیال مەدرید ٤٣٩ ٢٣٨ ٢٠٠٩ - ٢٠٢٣
٥   ھۆگۆ شانشێز ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڕیال مەدرید، ڕایۆ ڤایەکانۆ ٣٤٧ ٢٣٤ ١٩٨١ - ١٩٩٤
٦   ڕائوڵ گۆنزالێس ڕیاڵ مەدرید ٥٥٠ ٢٢٨ ١٩٩٤ - ٢٠١٠
٧  ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ ڕیال مەدرید، ئیسپانیۆڵ ٣٢٩ ٢٢٧ ١٩٥٣ - ١٩٦٦
٨   سیزار ڕۆدیگز گڕانادا ،بەرشەلۆنە، کولتورال لیۆنێزا، ئیڵچی ٣٥٣ ٢٢٣ ١٩٣٩ - ١٩٥٥
٩   کوینی سپۆڕتینگ خیخۆن، بەرشەلۆنە ٤٤٨ ٢١٩ ١٩٧٠ - ١٩٨٧
١٠   پاھینۆ سێڵتاڤیگۆ،ڕیاڵ مەدرید، دیپۆڕتیڤۆ لاکۆڕۆنیا ٢٧٨ ٢١٠ ١٩٤٣ - ١٩٥٦


مێژوو دەستکاری

لە مانگی نیسانی ١٩٢٨ (خۆسێ ماریا) سەرۆکی یانەی (گێکستۆ)بۆ یەکەم جار پێشنیاری خولێکی نیشتیمانی کرد لە ئیسپانیادا، دوای گفت و گۆیەکی زۆر سەبارەت بە قەبارەی خولەکە و کێ ئەتوانێ بەشداری بکات لە کۆتاییدا(فدراسیۆنی شاھانەیی تۆپی پێی ئیسپانی) ڕازی بوون بەوەی کە دە تیم دەتوانن بەشدار بن لە خولی نایابی ساڵی ١٩٢٩. (بارسێلۆنا، ڕیاڵ مەدرید،ئەتلەتیک بلباو،ڕیاڵ سۆسیداد،گێکستۆ و ڕیاڵ یونیەن) ھەڵبژێردران بەو پێیەی کە لە پێشودا (جامی شای ئیسپانیایان بردووەتەوە. ھەروەھا (ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئیسپانیۆل و یۆرۆپا) ھەڵبژێردران بەو پێیەی لە پێشوودا گەیشتبوونە فاینەڵی (کۆتایی)ی جامی شای ئیسپانیا. ھەروەھا یانەی (ڕیال ڕاثینگ دێ ستاندێر)یش پاڵێورا. بەم جۆرە ١٠ یانەیان خستنە پاڵ یەک بۆ پێک ھێنانی خولەکە. شایەنی باسە لەم خولەدا ھەر سێ یانەکانی( بارسێلۆنا،ڕیاڵ مەدرید و ئاتلەتیک بلباو) ھەرگیز دانەبەزیون لە خولی نایابییەوە بۆ خولی پلە یەک یا دوو.

ساڵانی ١٩٣٠ دەستکاری

یانەی بارسێلۆنا یەکەمین نازناوی بردەوە لە ١٩٢٩ ھەروەھا ڕیاڵ مەدرید یەکەمین نازناوی خۆیانیان بردەوە لە ١٩٣٢ و١٩٣٣، ھەروەھا یانەی ئاتلەتیک بلباو کە ئەوسا سەرنجی ھاندەرانی تۆپی و پێی ئیسپانی ڕاکێشا بە بردنەوەی نازناوەکە لە ساڵانی ١٩٣٠،١٩٣١،١٩٣٤ و ١٩٣٦ ھەروەھا پلەی دووەم بوون لە ساڵانی ١٩٣٢و١٩٣٣ وە ھەر لە ماوەی ١٩٣٠کاندا خولی ئیسپانی بۆ ماوەیەک ڕاگیرا بە ھۆی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا. لە ١٩٣٧ تیپەکانی ناوچە کۆمارییەکانی ئیسپانیا(کۆماری ئیسپانیا) جگە لە دوو یانە مەدریدییە دیارەکە،لە خولی دەریای ناوەڕاست بەشداریان کرد و یانەی بارسێلۆنا بووە پاڵەوان.

ساڵانی ١٩٤٠ دەستکاری

کە خولی نایابی دەستی پێکردەوە دوای شەڕە ناوخۆکە، یانەکانی(بارسێلۆنا، ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڤاڵێنسیا)دەرکەوتن وەکو بەھێزترین یانەکانی ئەوسای خولەکە، ئاتلەتیکۆ بووە پاڵەوانی خولی وەرزی ١٩٣٩-١٩٤٠ کە بووە شوێنگرەوەی یانەی(ڕیال ئوڤیو)کە بە ھۆی زیانەکانی شەڕی ناوخۆوە نەیتوانی بەشدار بێت، وە ھەر یانەی ئەتلەتیکۆ لە وەرزی ١٩٤١یش توانی پارێزگاری لە نازناوەکە بکات، لە ھەمان کاتدا یاریزانانی یانەکانی تر کۆچیان دەکرد یا لە سێدارە دەدران یان حەپس دەکران بە ھۆی شەڕەکەوە، شایەنی باسە یانەی ڤاڵێنسیا یاریزانە گەنجەکانی ڤاڵێنسیا سەرەڕای بوونی جەنگیش سەلامەت بوون دوای جەنگ یاریزانەکانی تەواو پێگەشتبوون سێ نازناویشیان بردەوەن١٩٤٢،١٩٤٤و١٩٤٧ ھەروەھا لە ساڵانی ١٩٤٨و١٩٤٩ پلەی دووەمیان بە دەست ھێنا،سیڤلیاش بە سەردەمێکی زێڕینی کورتی خۆیدا تێپەڕی کە لە ساڵانی ١٩٤٢و١٩٤٠ پلەی دووەم بوون لە ساڵی ١٩٤٦ نازناوەکەیان بردەوە کە تاوەکو ئەم ساتە ئەوە تاکە نازناوی لالیگایە کە بردبێتیانەوە. لە ھەمان کاتدا لە لایەکی ترەوە یانەی بارسێلۆنا، بەھێز دەردەکەوت بە سەرکردایەتی ئەفسانە(جۆزێپ سامیتیە)وەکو ڕاھێنەر(وەکو یاریزانیش یاری بۆ بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدریدیش کردووە) جۆزێپ لە ناو ھاندەرانی بارسادا بۆ ھەمیشە وەکو ئەفسانەیەک دەمێنێتەوە بەو پێیەی وەکو یاریزان ئاستێکی ئەفسانەیی پێشکەش دەکرد لەگەڵ یانەکەدا(١٩١٩-١٩٣٠) بە تۆمارکردنی ١٣٣ گۆڵو بردنەوەی ٥ جامی شای ئیسپانیا و چەندان نازناوی تر. لە ساڵی ١٩٤٤ جۆزێب گەرایەوە بارسێلۆنا بەڵام ئەمجارە وەکو ڕاھێنەر و ڕابەری یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی دووەم نازناوی لالیگای یانەکە لە ساڵی ١٩٤٥. لە ژێر ڕاھێنەرایەتی جۆزێب و بوونی چەندان یاریزانی ئەفسانەیی وەکو(سیزار ڕۆدریگێز، خۆسێ ئیسکۆلا،ئێستانسلاو باسۆرا و ماریانۆ گانزالۆ)بارسێلۆنا دەستی گرتبوو بە سەر خولەکە دوو نازناوەی لە دوویەکی بردەوە لە ساڵانی ١٩٤٨-١٩٤٩. ساڵانی ١٩٤٠کان دەیەیەکی زێڕین بوو بۆ بارسێلۆنا کە تێیدا سێ نازناوی خول و جامی شایەک.

ساڵانی ١٩٥٠ دەستکاری

بارسا بەردەوام بوو لە سەرکەوتنەکانی بەڵام ڕیاڵ مەدریدیش بەھێزبوو. لە سەرەتاکانی ١٩٥٠ یانەی ئاتلەتیکۆ مەردید پاڵەوانی خولەکە بوو ١٩٥٠ و لە ١٩٥١، کە تاکتیکێکی ئیتاڵیان بە کاردەھێنا بە ناوی(کاتێنانتشۆ)(catenanccio)، وە بارسێلۆناش بە ردەوام بوو لە سەرکەوتنەکانی بە ڕاھێنەرایەتی فێردیناند داوچیکی سلۆڤاکی، یانە کەتەلۆنییەکە ھەردوو نازناوی جامی شا و لالیگای بردەوە لە ساڵانی ١٩٥٢و١٩٥٣. لە ساڵی١٩٥٢ یانە کەتەلۆنییەکە بە سەردەمێکی زێڕینا ڕۆییشت بە بردنەوەی ٥ نازناوی دیار لە یەک ساڵدا (جامی شا،لالیگا،جامی سوپەری ئیسپانی، جامی لاتین و جامی مارتینی&ڕۆسی کە جامێکی دۆستانە بوو) دوای بردنەوەی ئەم ٥ نازناوە خەڵکی ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنایان بە یانە ٥ نازناوییەکە بانگ دەکرد(لیکیپ دێ لێس سینک کۆپێس) دوای ئەوەش یانەکە بە ڕاھێنەرایەتی ھێلێنۆ ھیریێرا و دەرکەوتنی لویس سوارێز بارسێلۆنا جارێکی تر نازناوی خولیان بردەوە و ھەت ر دوای ئەوە لە ١٩٦٠ نازناوێکی تری بردەوە. بە ھەمان شێوە ڕیاڵ مەدریدیش دەیەیەکی ناوازەی تێپەڕاند بە بردنەویە ٤ لالیگا وەکو بارسێلۆنا و ئاتلەتیک مەدرید دووان و ئاتلەتیک بلباو تەنھا دانەیەک بە درێژایی دەیەکە.

میدیاکان دەستکاری

ئەو کەناڵانەی یارییەکانی خولەکە دەگوازنەوە:

  • Canal+
  • GolT
  • laSexta
  • کەناڵی beIN SPORT وەرزشی (قەتەڕی)

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری