قەڵەم یان پێنووس کاڵایەکە بۆ نووسین بەکاردێت.

پێنووسی ئاسمانی

مێژوو دەستکاری

سەرەتا پێنووس لە شێوەیەکی زۆر ساکارەوە سەرچاوەی گرتووە کە لە ١٠٬٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا مرۆڤەکان بەردیان وەک پێنووس بەکارھێناوە و لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان پێیان نووسیوە. لە ٧٬٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا میصریەکان جۆرە پێنووسێکیان دروست کرد کە لە داری قامیش دروستدەکرا و لە ناوەوە کون بوو سەرەکەیان تیژ کردبوو و ھەرکاتێ بیانویستایە بنووسن مرەکەبیان دەکردە ناو کونەکەوە. لە سەدەی حەوتەمدا خەڵکی دەستی کرد بە بەکارھێنانی پێنووسی پەڕی کە لە پەڕی باڵندە دروستیان دەکرد و نووکەکەیان دەکردە نێو مەرەکەب و زۆر بە ئاسانی شتی پێ دەنووسرا. لە سەدەی دەیەمدا خەڵک دەستی بە بەکارھێنانی پێنووسێکی نوێ کە مرەکەبەکەیان لە ناو پێنووسەکەدا گیریکردبوو ئەمەش وای دەکرد ھەرکاتێ بیانویستایە بنووسن نووکی پێنووسەکەیان دابنایە دەستی دەکرد بە نووسین و ئەمەش شێوازێکی زۆر باشبوو. لە ساڵی ١٩٣٨ زانایەک بەناوی (لاسزلۆ بیرۆ) توانی پێنووسی تۆپ دروست بکا کە لە کوردەواریدا بە (سپرا) ناسراوە ئەمە شتێکی زۆر باشتربوو لەبەرئەوەی مرەکەبەکە بە شێوازێکی گەورە دەھاتە دەرەوە. لە ساڵی ١٩٦٥ پێنووسی ئاسمانی دروست بوو کە دەتوانێ لەژێر ئاودا بنوسێت و ئێستاش کەشتیوانە ئاسمانیەکان ئەم جۆرە پێنووسە بەکاردێنن.

سەرچاوەکان دەستکاری