قەوزە (بە ئینگلیزی: Algae) ناوی نافەرمیی کۆمەڵێکی جۆراوجۆری گیانداری یووکاریۆتە کە فۆتۆسینتەسیس دەکەن. قەوزەکان لە ناو خۆیاندا جیاوازیی زۆریان ھەیە، بۆنموونە جۆری ھەرەبچووکی تەکخانی و جۆری گەورەی فرەخانەیان تێدایە، کە بڕێک لە نموونە فرەخانییەکانیان ھەتا ٥٠ مەتر گەورە دەبن.[١] قەوزەکان بەزۆری لەناو ئاودا پەیدا دەبن و لە بنکی گۆم، چەم، ھەسێڵ و زەریادا دەژین.[٢] قەوزەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە ئیکۆسیستەمدا ھەیە. لە ڕێگەی فۆتۆسینتەسیسەوە ئۆکسیژێن دروست دەکەن. ھەروەھا خۆراکی زۆرێک لە گیانلەبەرە ئاوییەکانن، جگە لەمانە کەڵکی ئابوورییان بۆ مرۆڤ ھەیە و لە دەرمان و پیشەسازیدا بە کاردێن.[١]

وێنەی چەندین جۆر قەوزە لە بنکی دەریادا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Britanica Encyclopedia: Algae".
  2. ^ "گوڵنامەی کوردی: قەوزە". Archived from the original on 23ی Marchی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.