قەمەرە[١] یان سێدان (بە ئینگلیزی: Sedan) بەو ئۆتۆمۆبیلانە دەوترێت کە بەزۆری بۆ گواستنەوەی خەڵک بەکاردێن. قەمەرەکان لە سێ پارچەی سەرەکی پێکدێن؛ پارچەی پێشەوە شوێنی مەکینە و ئامێرەکانی دیکەی ئۆتۆمبیلە، پارچەی ناوەڕاست شوێنی سواربوونی شۆفێر و سەرنشینەکانە، و پارچەی دواوە سندووقێکە بۆ ھەڵگرتن و گواستنەوەی کەلوپەل.

ئۆتۆمۆبیلی قەمەرەی تۆیۆتا کامری، ٢٠١٨
سێ پارچەی سەرەکیی قەمەرە

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ «قەمەرە»، فەرھەنگی کانی، محەممەد ساڵح پێندرۆیی(کوردیی باکووری بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠.