قەزای تەلەعفەر (بە عەرەبی: قضاء تلعفر، بە ئینگلیزی: Tel Afar District بە تورکمانی: Telafer) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی تەلەعفەرە.[٢] قەزای تەلەعفەر لە ناوچە جێناکۆکەکانی کوردنشینە و شوێنی مێژوویی کورد و تورکمانە. قەزاکە سێ ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی زوممار و ڕەبیعە و ئاڤگەنی. زۆرینەی تورکمان و کورد و عەرەبن.[٣]

قەزای تەلەعفەر
نەخشەی قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوادا، قەزای تەلەعفەر بە ڕەنگی زیرەیی نیشان دراوە
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای نەینەوا
مەڵبەندتەلەعفەر
بوون بە قەزا١/١/١٩١٨
ڕووبەر
 • سەرجەم٤٬٤٥٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٧١٩ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٦٢٤ مەتر (٢٬٠٤٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٠٠٬٨٧٨
 • چڕی٦٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووتەلەعفەری
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجیعەرەبیو تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و ئێزیدی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

جوگرافیا دەستکاری

قەزای تەلەعفەر ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:[٤]

لەڕووی سروشتییەوە دەستکاری

لەڕووی سروشتییەوە دەتوانین قەزاکە بکەینە سێ بەش:

  • ناوچەی شاخاوی: لە تەلەعفەرەوە دوو زنجیرە چیا درێژ دەبێتەوە، زنجیرەیەکیان لە باکوورەوە شان بەشانی دیجلەیە و زنجیرەی دووەمیان لە باشوورەوە لە چیای مەکحول دەست پێدەکات و لە سنووری گوندی شێخ ئیبراھیم سنووری قەزاکە دەبڕێت و بە زنجیرە چیای شنگال کۆتایی دێت، چەند لووتکەیەکی وەکو لووتکەی شێخ ئیبراھیم(٥٣٦م) و ساسان(٥٩٨م) و ئەشکەفت(٦٢٤م) تێدا بەرزدەبێتەوە، و ئەوەی دەمێنێتەوە بریتین لە کۆمەڵێک تەپۆڵکە.
  • ناوچەی دەشتایی: دەکەوێتە بەشی باشووری تەلەعفەر و لە سنووری قەزای حەزەر تەواو دەبێت و پێی دەگوترێت (جەزیرە) کە لە ملیۆنەھا زەوی و زاری کشتووکاڵی بە پیت پێکھاتووە و ھەمووشی دەکرێتە گەنم و جۆ.
  • ناوچە بەرز و نەوتییەکان: ئەم بەشەیان دەکەوێتە ناحیەی زوممار و ناحیەی ئاڤگەنی سەر بە قەزای تەلەعفەر و جگە لە بەرزاییەکان و چەند دۆڵێک نەبێت ھەموویان شیاوی چاندنن.

کارگێڕی دەستکاری

تەلەعفەر تاکو ساڵی ١٩١٧ ناحیەیەکی عوسمانی سەر بە قەزای شنگال بوو، لە ١/١/١٩١٨ بە فەرمی کرایە قەزا و لە ساڵی ١٩٨٧(پێش ھەڵوەشاندنەوەی سەنتەری ناحیەکان لەلایەن بەعسییەکانەوە) چوار ناحیەی بەسەرەوە بوو، کە ئەمانەن:[٦]

یەکەی کارگێڕی
یەکەی کرگێڕی مەڵبەندەکەی ڕووبەر/کم٢ ساڵی دامەزراندن
ناحیەی تەلەعفەر تەلەعفەر ٨٢٤ ١٨٦٠
ناحیەی ئاڤگەنی ئاڤگەنی ٧٨٤ ١٩٥٧
ناحیەی زوممار زوممار ١٢٦٨ ١٩٢٨
ناحیەی ڕەبیعە ڕەبیعە ١٤٢١ ١٩٦٠
کۆ ٤٢٩٧

دانیشتووان دەستکاری

پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:

  • لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکە، بە ھۆی کەمبوونی سەرژمێری ڕاستەقینە و دوور لە دەستکاری و ڕاگواستن و بە عەرەباندنە بەردەوامەکانی ناوچە کوردنشینەکانەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانینبڵێین کە ڕێژەی ھەر سێ نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب ھاوتان. زۆربەی تورکمانەکان لە شارۆچکەی تەلەعفەر کۆبوونەتەوە، و کوردەکان لە ناحیەی زوممار و ناحیەی ئاڤگەنی و ناحیەی ڕەبیعە و ناو شارۆچکەی تەلەعفەر، و عەرەبەکان بە تەوای ھەموو قەزاکەدا بڵاوبوونەتەوە.[٧]
  • ھۆزە تەلەعفەرییەکان: کە لە گەلێ سەرچاوەدا باسی ڕەچەڵەکی ئەم تەلەعفەرییانە کراوە، (شاکر خەسباک) لە سەرچاوەکەیدا دەڵێت «ئەو ھۆزە کوردییانەی بە تەلەعفەرییەکان ناسراون گەورەترین ڕێژەی دانیشتوانی ناحیەی تەلەعفەر پێکدەھێنن» بەڵام لە ھەندێ سەرچاوەدا بۆ کەمکردنەوەی کورد ئەم ھۆزانە بە عەرەب و تورکمان دادەنێن. جا ئەگەر چاوێک بە ناوی ھۆز و تیرەکانی تەلەعفەرییەکاندا بگێڕین ئەوا گەلێ ناوی کوردی وەکو (ئال حەمۆ، ئال عەلۆ، ئال حەربۆ، ئال محۆ، ئال شێخۆ، ئال فەرھاد، ئال میرزا)مان بەر چاو دەکەوێت و ناوی سەرۆک ھۆز و تیرەکانیش مۆرکی کوردییان تێدا بەرجەستە دەکرێت، وەکو(حەمزەسلۆ، ئیبراھیم سمۆ، عەزیز ئاغا، ئیبراھیم محۆ، ساعد خدۆ، قەدرۆ، عەلی قاسۆ، مەجید بلۆ، سەعد عەزۆ، محەممەد شێخۆ، عبداکریم ئاغا، عەباس ئاغا)ن. سەرەڕای ئەمەش ھۆزە تەلەعفەرییەکان بەھۆی ژن و ژنخوازییەوە تێکەڵاوی ھۆزە گەرگەری ناوچەی زوممار و ئاڤگەنی بوون و ئاشنایی و خزمایەتی لە نێوانیاندا دروست بووە.[٨]

(یاسین العومەری) لە کتێبی(منیة الادباء فی تاریخ الموصل الحدباء) کە لە ساڵی (١٨٠٠)ی زاینی نووسراوە، وتوویەتی «خەڵکی تەلەعفەر دوو تیپن، سارلیان(کاکەیی) و ماولیانن و یەکێکیان ڕافزین» و ھەمان پەیوەندی کۆمەڵایەتیش لە نێوان ھۆزەکانی تەلەعفەرییەکان و کاکەییەکانی پارێزگای کەرکووکدا درووست بووە.[٩]

مێژوو دەستکاری

لە بەرواری ١/٩/١٩٧٤دا پیاوانی ڕژێمی بەعس چەندین تانک و بلدۆزەریان ھێنایە ناوچەکە و گوندە کوردنشینەکانی سەر بە زومماریان خاپوورکرد و دانیشتوانیان ڕاگوێزایە ناوچەی (جەزیرەی عەرەبی و ناحیەکانی حەمێیدات و مەحەلەبیە و چیان(تەل عەبتە)ی ڕۆژاوای مووسڵ) و گوندە عەرەبنشینە دوورەکانی ناحیەی ڕەبیعە و ناحیەی ئاڤگەنی، کە تێکڕا(٥٨) خێزانی کوردیان دابەشی شوێنێک دەکرد، ئەویش بۆ سڕینەوەی ڕەچەڵەک و زمان و ڕۆشنبیری و مۆرکی کوردایەتی ئەم خێزانە ڕاگوێزراوانە، کە بەلایەنی کەمەوە سەرجەمیان نزیکەی سێ ھەزار خێزان دەبوون و ڕووبەری زەوی و زارە کشتووکاڵییەکانی گوندە کوردە ڕاگوێزراو و بە عەرەبکراوەکانی تەنھا سەر بە ناحیەی زوممار (٤٠٠) ھەزار دۆنم کەمتر نەبوو.[١٠]

بەشێکی دیکەیان ڕاگوێزرانە گوندەکانی قەزای بەردەڕەش و قەزای ئاکرێ و ھیتر. لە پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ساڵی ١٩٩١ دانیشتووانی ناوچەی گەڕانەوە ناوچەکەیان.

کوردە ڕاگوێزراوەکانی قەزای تەلەعفەر ھێشتا بە تەواوی نەگەڕاونەتەوە سەر زەوی و زاری خۆیان و موڵکەکانیان بۆ نەگەڕاوەتەوە و چاوەڕێی ئەوە دەکەن بەپێی ماددەی ١٤٠ لە دەستووری عێراق حەقیان بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام تاکوو ئێستا جێبەجێ نەکراوە. سیاسەتی بە عەرەباندن لە قەزاکە و ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەی تەواو پێوە دیارە، ئەو کوردانەی کە ماونەتەوە خەریکە لە ناو زمان و کلتووری عەرەبدا دەتوێنەوە، کە مێژوویەک لە مەوبەر زۆرینەی ھەرە زۆری ئەم قەزایە کورد بوون.[١١]

ئابووری دەستکاری

قەزای تەلەعفەر بە گەورەترین ناوچە دێمییەکانی چاندنی گەنم و جۆی پارێزگای نەینەوا دادەنرێت و ڕێژەی باران بارین ڕادەی بەروبوومەکان دیاری دەکات و کێڵگەکانی گەنمیش لە لێوارەکانی ڕۆژاوای ڕووباری دیجلەوە دەست پێدەکات تاوەکو دەورووبەری شنگال.

سەبارەت بە پیشەسازیە نەوتییەکان، نەوت لە بیرەکانی (عێن زالە و بەتمە و عوێنە) دەردەھێنرێت، لەم دواییانەشدا نەوتیان لە (چەمی باھێڤ) و گەلێ شوێنی جیاواز دۆزیوەتەوە، ھەرچەندە ئەو بیرە نەوتانە دەکەونە گوندە کوردنشینەکانەوە بەڵام سیاسەتی شۆڤێنیانەی بەعس و ناسیۆنالیستە عەرەبەکان نایانەوێ ئەم ناوچە کوردییانە بچێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان.[١٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  4. ^ https://www.parliament.krd/
  5. ^ خەسرۆ گۆران. کورد لە پارێزگای مووسڵ(کوردی).
  6. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  7. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا(کوردی).
  8. ^ https://kitab.firmabikes.ru/kitab-tahmil-majani-l_krd_drs_jgrfy_thnwgrfy__22824.html ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ https://www.noor-book.com/کتاب-منیھ-الادباء-فی-تاریخ-الموصل-الحدباء-pdf
  10. ^ https://www.refworld.org/docid/49749d0732.html
  11. ^ https://www.geonames.org/90392/tel-afar-district.html
  12. ^ http://www.strategicstudiesinstitute.army.mil/pdffiles/of-interest-9.pdf ١٦ی ئابی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.