لە فیقھی ئیسلامیدا، قیاس بەو پرۆسەی پێکچوواندنە دەوترێ کە تێیدا ئامۆژگارییەکانی فەرموودە و قورعان بەرامبەر دەکرێنەوە و پێک ھەڵدەسەنگێنرێن، بۆ ئەوەی کە بە پێی بڕیارێ کە پێشتر دراوە، بۆ ھەلومەرجی نوێ بڕیاری نوێ ببڕدرێتەوە. واتە بۆ چارەسەرکردنی ھەر کێشەیەکی نوێ و بۆ جوابدانەوە بە ھەر پرسێکی تازە، حوکمەکانی پێشووی سوننەت و قورعان وەکوو ئامرازێک بە کار دەھێنرێن. قیاس تەنیا لە حاڵەتێکدا بەکارە کە ھۆ یان ھۆکانی دەرچوونی حوکمە پێشووکە بۆ پرسە نوێکەش شیاوی ھێنانەوە بێ. بۆ وێنە، لە شەرعدا ھاتووە کە خەمر (ئاوی ترێ کە خواردنەوەی ئینسان مەست بکا) حەرامە، بەڵام بۆ ئاوجۆ (بیرە) حوکمێک لە بەردەستدا نییە کە حەرامبوون یان حەڵاڵبوونی دیاری بکا. لێرەدا، مەلاکان دەڵێن ھۆی حەرامبوونی خەمر ئەوەیە کە ئینسان مەست دەکا، خواردنەوەی «ئاوجۆ»ش مەستیھێنەرە و لەم ڕووەوە لە خەمر دەچێ، بۆیە حوکم دەکەن کە خواردنەوەی ئاوجۆش حەرامە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Usul Fiqh: THE RULE OF QIYAS: ITS MEANING, JUSTIFICATION, TYPES, SCOPE, APPLICATION, FEASIBILITY AND REFORM PROPOSALS". Islamic Jurisprudence - The Collection of articles for Islamic Jurisprudence II, LLM- Administration Of Islamic Law, International Islamic Universiti of Malaysia. session 2007/2008. February 10, 2008. Retrieved 8 September 2015.