قوتابخانەی ئەپۆلۆ (بەعەرەبی:مدرسة أبولو)، قوتابخانەیەکی شیعری گرنگی شیعری عەرەبی نوێ بوو. دامەزرێنەری شاعیری گەورەی عەرەب ئەحمەد زەکی ئەبو شادی بوو کە لەساڵی ١٨٩٢ز لەدایک بووە. ئەم قوتابخانەیە شاعیرە ویژدانییەکانی عەرەبی لە میسڕ و گشتی جیهانی عەرەبی گرتەوە، لەپێشڕەو و سەرانی ئەم قوتابخانەیە: ئیبراهیم ناجی، عەلی مەحموود تاها، عەلی ئەلعەنانی، کامیل ئەلکیلانی، مەحموود عەماد و جەمیلە عەیلانی بوو.

قوتابخانەی ئەپۆلۆ
پیشەشاعیر

هۆی ناونانی ئەم قوتابخانەیە بەناوی ئەپۆلۆوە دەستکاری

ئەم قوتابخانەیە ناونرا ئەپۆلۆ بەپێی ناوی خواوەندی شیعر و مۆزیک لە داستانە یۆنانییەکاندا.

جیاوازییان لەگەڵ کۆمەڵەی دیوانی شیعری دەستکاری

گەشەی سرووشتی شیعری عەرەبی نوی، وای کرد کە قوتابخانەی ئەپۆلۆ بتوانێت زۆرتر لە ئامانجەکانی بێنێتە دی وەک لەوەی کە کۆمەڵەی دیوان ویستیان بیهێننە دی، هەروەها کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر نەوەیەک لە شاعیرانی میسڕ و عەرەب هەبوو، ئەمەش پاش ئەوەی کە هەوڵی هەترییانەی بۆ درا.

ئەو هەوڵە هەتەرییانەی کە قوتابخانەی ئەپۆلۆ دای بۆ گەشەپێدانی شیعری عەرەبی دەستکاری

  1. نوێکردنەوەی ناوەڕۆکەکان و شێوازە شیعرییەکان.
  2. یاریکردن بە کێشی شیعری و سەرواکان.
  3. هێنانەناوەوەی شیعری نێردراو.

شاعیرانی سەر بەم قوتابخانەیە دەستکاری

ئەو شاعیرانەی سەر بەم قوتابخانەیەن: