قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

قوباد تاڵەبانی (ناوی تەواو: قوباد جەلال حیسامەددین؛ لەدایکبووی ٢١ی تەممووزی ١٩٧٧) سیاسەتوانێکی کورد و جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کورستانە. ئەو ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کوڕی جەلال تاڵەبانییە. لە کاتی دوو ئیدارەیی کوردستان لە بەشی سەوزدا لەساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٣ یاریدەدەری بەرھەم ساڵح سەرۆکی حکوومەتی ئەو ناوچەیەی ھەرێم بوو؛ دواییش بووەتە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەدوایشدا بە پلەی وەزیر لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاری کردووە، لە ئێستاشدا جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم.

قوباد تاڵەبانی

لەدایکبوون (١٩٧٧-٠٧-٢١) ٢١ی تەممووزی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترمامی بچووک
چالاکبوون٢٠٠١-تاکوو ئێستا
پاشسەرۆکی حکوومەت
حیزبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئایینئیسلام
ھاوسەرشێری کراھام
مناڵ(ەکان)لاری (کچ)
ئاری (کوڕ)

ژیان دەستکاری

قوباد زۆربەی ژیانی لە ناوچەی سەری خوارووی لەندەن لە شانشینی یەکگرتوو بەسەربردوە و دەرچوی زانکۆی سەرییە. پێش ئەوەی دەست بکات بە کاری سیاسی خەریکی کاری ئۆتۆمبیلی ئیتاڵی بووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەندازیاری میکانیکی ئۆتۆمبێلی ھەر لەوێ وەرگرتووە.[١] دوای دەرچوونی لە زانکۆ ئیتر بڕیار دەدات تێکەڵ بە سیاسەت بێت. لە ھەمان چاوپێکەوتندا،[١] باسی ئەوە دەکات کە لەگەڵ ماڵی باپیری لە بەریتانیا ژیاوە و بەھۆی چالاکی باوکی لە پێشمەرگایەتیدا ئەم نەیتوانیوە لە ماڵی خۆیان گەورە بێت. بەڵام دەڵێ کەوا تەواوی ژیانی پڕبووە لە میوان و کۆبوونەوەی سیاسی لە ناو ماڵباتی باپیری (ئیبراھیم ئەحمەدی باوکی ھێرۆخان).

خێزانی ناوی «شێری کراھام»ە و پێشتر کارمەندی نووسینگەی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری عێراق بوە.[٢]

نوێنەرایەتیی ھەرێم لە ئەمریکا دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٦ و دوای یەکگرتنەوەی ئیدارەکانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی ھەرێمی دەکرد لە ئەمریکا[٢] تا دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢دا[٣] و وەرگرتنی پۆستی «بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون» کە پلەی وەزیری ھەیە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا واشنتن مەنسلی ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، چاوپێکەوتن لەگەڵ لۆرا ڕۆزن. حوزەیرانی ٢٠٠٧. دوا سەردان ٢٠٫٤٫٢٠١٤
  2. ^ ئ ا فەرھەنگی مێژووی کورد. مایکڵ گەنتەر. چاپی دووەم
  3. ^ ڕووداو، بابەتێکی ڕووداو، 11/10/2013. دوا سەردان ٢٠٫٤٫٢٠١٤
  4. ^ ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێم ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، لیستی وەزیرەکان. ڕۆژی سەردان ٢٠٫٤٫٢٠١٤

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری