ئەبو موسا، عیسا بن مینا بن ویردان بن عیسا زەڕقی، (بە عەرەبی: عیسى بن مینا بن وردان بن عیسى الزرقي‎)، لە ١٢٠ـی کۆچی لە دایک بووە، موقریئی مەدینە و قوتابی نافیعی مەدەنی، لێشی ڕیوایەت کردووە، موجەووید و نەحوی، بەھۆی جەودەی خوێندنەوەکەی ئیمامی نافیع ناوی لێناوە قالوون، گوتراوە کە "قالوون" گۆیەکی ڕۆمیە بە مانای "باش" دێت، قالوون وتویەتی کە کاتێک لەلای نافیع دەیخوێند نافیع پێی دەوت "قالوون.." واتە "باشە" بە ڕۆمی، گووتراویشە کە لەبەر ئەوە وای پێ وتراوە چونکە قالوون ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە ڕۆم..

زۆر لەلای ئەو خوێندوویانە، چەند حەدیسێکیشی ڕیوایەت کردووە. سەد ساڵ ژیا و لە ساڵی ٢٢٠ـی کۆچی وەفاتی کرد.

ڕیوایەتی قالوون لە نافیعەوە لە لیبیا و تونس بڵاوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری