فەڕشی سیرپینسکی (بە ئینگلیزی: Sierpiński carpet) فراکتاڵێکی تەختە لەلایەن واتسلاو سیرپینسکی لە ساڵی ١٩١٦ داھێنراوە. ئەم فراکتاڵە لە گشتاندنی کۆمەڵەی کانتۆر لە دوو ڕەھەندا بەدەست دێت.

٦ قۆناغی یەکەم بۆ دروستکردنی فەڕشی سیرپینسکی

دروستکردن دەستکاری

بۆ دروستکردنی فەڕشی سیرپینسکی لە چوارگۆشەیەکەوە دەست پێ دەکرێت. چوارگۆشەکە لە تۆڕێکی ٣ لە ٣دا بە ٩ چوارگۆشەی پێککەوتوو دابەش دەکرێت و پاشان چوارگۆشەکەی ناوەوە لادەبردرێت، ئەم پڕۆسەیە لەسەر ٨ چوارگۆشەکەی تر دووبارە دەکرێتەوە، بە ھەمان شێوە ئەم کارە تا ناکۆتا جار دووبارە دەکرێتەوە، بەم شێوەیە فەڕشی سیرپینسکی بەرھەم دێت.[١]

           

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Allouche, Jean-Paul; Shallit, Jeffrey (2003). Automatic Sequences: Theory, Applications, Generalizations. Cambridge University Press. pp. 405–406. ISBN 978-0-521-82332-6. Zbl 1086.11015.

سەرچاوەکان دەستکاری