فەلسەفەی ھاوچەرخ ئەم سەردەمەی ئێستایە لە مێژووی فەلسەفەی ڕۆژئاواییدا کە لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەھەمەوە لەگەڵ سەرھەڵدانی فەلسەفەی شیکارانە و کیشوەرییدا دەستی پێکردووە.

دەستەواژەی "فەلسەفەی ھاوچەرخ" زاراویەکی تەکنیکییە لە فەلسەفەدا کە ئاماژە بە سەردەمێکی تایبەت لە مێژووی فەلسەفەی ڕۆژایی‌دا دەکا. بەڵام ھەندێ جار ئەم زاراوەیە لەگەڵ فەلسەفەی مۆدێڕن (کە ئاماژە بە سەردەمێکی پێشووتر لە فەلسەفەی ڕۆژئاواییدا دەکا) و فەلسەفەی پۆستمۆدێڕن (کە زاراوەیەکە پێوەندیی بە فەلسەفەی کیشوەرییەوە ھەیە) ئاوێتە دەکرێ و بە ھەڵە وەردەگیردرێ. ھەندێ جاریش بەھەڵە بە ھەر کارێکی تازەی فەلسەفی دەوترێ فەلسەفەی ھاوچەرخ.