فەرەیدوون جوانڕۆیی

فەرەیدوون جوانڕۆیی (لەدایکبووی ١٩٤٩ لە جوانڕۆ – مردووی ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ لە ھەولێر) پێشمەرگە، فەرماندەی سەربازی و سیاسەتوانێکی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەو ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. جوانڕۆیی لە ساڵی ١٩٦٧، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا شاری جوانڕۆی بەجێھێشت و چوو ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی پارتی.[١] ئەو لە ھەر دوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلوولدا بەشداری کرد و ھەروەھا لە شەڕی داعشیشدا فەرماندەی میحوەری خازر بوو.[٢]

فەرەیدوون جوانڕۆیی
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندەی پێشمەرگە
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٩٤٩
جوانڕۆ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
مردن ٢٥ی ئابی ٢٠١٥
ھەولێر، باشووری کوردستان
نەتەوە کورد
پارتی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
نیشتەجێ ھەولێر
پیشە پێشمەرگە، سیاسەتوانی کورد
ئایین ئیسلام (سوننە)

مردن دەستکاری

فەرەیدوون جوانڕۆیی لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٥دا، بەھۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ دوژمنداریی دوو بنەماڵە، بەھەڵە تەقەی لێدەکرێت و دێتە کوشتن.[٣][٢]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "دەقی پرسەنامەی مەسعوود بارزانی بۆ فەرەیدوون جوانڕۆیی". ھەکار نێت. ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا شەهیدكردنی فەرەیدوون جوانڕۆیی لەسەر زاری دوو بنەماڵە دوژمندارەكە. ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  3. ^ "کوژرانی فەرەیدوون جوانڕۆیی". شارپرێس. Archived from the original on 20ی Julyی 2016. Retrieved 11ی Septemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.