فەرموودەی مەعڕووف بریتییە لەو فەرموودەیەی کە کەسێکی جێی متمانە جیاواز لە کەسێکی لاواز گێڕابێتیەوە.[١] ئەم پێناسەیە بەرامبەری پێناسەی دووەمی فەرموودەی مونکەڕە.

بۆ نموونە ئیبن عەبباس دەڵێت "هەر کەسێک نوێژەکانی بکات، و زەکاتی ماڵەکەی بدات، و حەجی ماڵی خوا بکات، و ڕۆژوەکانی بگرێت، و ڕێزی میوان بگرێت، ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە" بە عەرەبی "من أقام الصلاة، و آتى الزكاة، و حج البيت، و صام، و قرى الضيف، دخل الجنة" ئەم فەرموودەیە کەسانی جێی متمانە وەک فەرموودەیەکی مەوقووف لە ئیبن عەبباسەوە گێڕاویانەتەوە. نەک وەک فەرموودەیەکی مەڕفوع. کە فەرموودەکە بە مەڕفوعی نموونەیە بۆ فەرموودەی مونکەڕ.

حوکمی فەرموودەی مەعڕووف دەستکاری

فەرموودەی مەعڕووف جۆرێکە لە جۆرەکانی فەرموودەی سەحیح، و حوکمی شەرعی لێوە وەردەگرێت و پێویستە کاری پێبکرێت.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١.
  2. ^ تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي. جلال الدين السيوطي. دار الكتاب العربي. ٢٠٠٦