فەرموودەی مونکەڕ بریتییە لەو فەرموودەیەی کە لە ڕشتەکەیدا کەسێک ھەبێت ھەڵەی بێمانا بکات، یان زۆر بێئاگا بێت، یان خراپەکاری لێدەرکەوتبێت. یان فەرموودەی مونکەڕ ئەو فەرمودەیەیە کە کەسێکی لاواز فەرموودەیەک بگێڕێتەوە بە پێچەوانەی کەسێکی جێی متمانە.[١]

نموونە بۆ پێناسەی یەکەم: ئیمامی نەسائی و ئیبن ماجە دەڵێن (حدثنا أو زکیر یحیی بن محمد بن قیس، عم ھشام بن عروة، عن أبیە، عن عائشة رضی اللە عنھا قال: قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم "کلوا البلح بالتمر، فإن ابن آدم إذا أکلە غضب الشیطان").[٢][٣] واتا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت "خورمای خراپ بە خورمای چاکەوە بخۆن، چونکە ئەگەر مرۆڤ وایکرد شەیتان توڕە دەبێت". ئیمامی نەسائی دەربارەی ئەبو زوکەیر دەڵێت (منکر الحدیث) بەم ھۆیەوە فەرموودەکە بووە بە فەرموودەیەکی مونکەڕ.

نموونە بۆ پێناسەی دووەم : ئیبن ئەبو حاتەم دەڵێت (حدثنا حُبَیِّب بن حبیب الزیات، عن أبی إسحاق، عن العیزار بن حریث، عن ابن عباس، عن النبی صلی اللە علیە وسلم قال "من أقام الصلاة، وآتی الزکاة، وحج البیت، وصام، وقری الضیف دخل الجنة"). واتا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت "ھەر کەسێک نوێژەکانی بکات، و زەکاتی ماڵەکەی بدات، و حەجی ماڵی خوا بکات، و ڕۆژوەکانی بگرێت، و ڕێزی میوان بگرێت ئەوا دەچێتە بەھەشتەوە" ئەبو حاتەم دەربارەی ئەم فەرموودەیە دەڵێت" فەرموودەیەکی مونکەڕە، چونکە کەسانی جێی متمانە فەرموودەکەیان وەک فەرموودەیەکی مەوقوف لە ئەبو ئیسحاقەوە گێڕاوەتەوە. نەک وەک فەرموودەیەکی مەڕفوع."

حوکمی فەرموودەی مونکەڕ دەستکاری

فەرموودەی مونکەڕ یەکێکە لە فەرموودە زەعیفەکان. لەدوای فەرموودەی مەوزوع و فەرموودەی مەتڕوک خراپترین جۆری فەرموودەی زەعیفە. بەھیچ جۆرێک حوکمی شەرعی لە فەرموودەی مونکەڕ وەرناگیرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ نزھة النظر فی توضیح نخبة الفکر. ابن حجر العسقلانی. تحقیق ناصر بن الھاب المطیری. دار ابن الجوزی. ٢٠١١
  2. ^ سنن ابن ماجە. تحقیق الألبانی. مکتبة المعارف
  3. ^ سنن النسائی. تحقیق الألبانی. مکتبة المعارف.